یه‌كێتی وه‌ڵامی سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی ده‌داته‌وه
نوچه‌نێت: تایبه‌ت
دوای گفتوگه‌كه‌ی فازل میرانی سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان، له گه‌ڵ گۆڤاری سڤیل، یه‌كێتی به نیازه وه‌ڵامی به‌شێك له بۆچوونه‌كانی میرانی بداته‌وه.
به گویرَه‌ی زانیارییه‌كانی نوچه‌نێت، بڕیاره مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان، وه‌ڵامی به‌شێك له بۆچوونه‌كانی فازڵ میرانی سكرتێری پارتی دیموكراتی كوردستان بداته‌وه، سه‌رچاوه‌یه‌ك له مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان، به نوچه‌نێتی راگه‌یاند، “ئێمه له رێگه‌ی خۆمانه‌وه وه‌ڵامی لێدوانه‌كانی سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌یده‌ینه‌وه”، ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئاماژه‌ی به چۆنێتی وه‌ڵامدانه‌وه‌كه نه‌كرد ته‌نها ئه‌وه‌ندوه‌ی وت “وه‌ڵامێكی توندی ناده‌ینه‌وه، چونكه ئه‌وه كاری ئه‌وانه‌یه كه بڕوایان به توندوتیژی هه‌یه، به‌ڵام له رێگه‌ی خۆمانه‌وه وه‌ڵامی ده‌ده‌ینه‌وه”.