رونکردنەوەیەک لەعەلی باپیر ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی یەوە
لەمەڕ دەستپێشخەری ئاشتەوایی
رووكردنه‌وه‌ی به‌نده سه‌باره‌ت به مه‌سه‌له‌ی نێوبژیوانی و صوڵحی نێوان پارتی و یه‌كگرتوو:
یه‌كێك له پڕنسیپه نه‌گۆڕه‌كانم بریتیه له‌وه كه هه‌میشه له ئاژاوه و ئاشووب بێزارم و حه‌ز به ئاشتی و هێمنی و ته‌بایی ده‌كه‌م.
بۆیه چ له بواری كۆمه‌ڵایه‌تی و چ له بواری سیاسی دا و له هه‌ل و مه‌رجه جیاجیاكاندا زۆر هه‌وڵی صوڵح و پێكهاتن و ئاشه‌ته‌واییم داوه و له زۆربه‌شیاندا ئامانجم پێكاوه.
به‌م دواییه‌ش كه ئاڵۆزیی و په‌شێوی له ده‌ڤه‌ری بادینان سه‌ری هه‌ڵدا، پاش كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵ، كه‌وتمه هه‌وڵ و ته‌قه‌لا بۆ چاره‌سه‌ر وه‌ك له كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن دا باسكراوه و به‌پێویستی نازانم هیچی له‌باره‌وه بڵێم، به‌ڵام روونكردنه‌وه‌ی راستییه‌ك، ئه‌گه‌ر زۆر به گوشراوییش بێت، به پێویست ده‌زانم:
به‌داخه‌وه كه هه‌ندێك كه‌س هه‌میشه له‌پشت په‌رده‌ی ره‌شه‌وه ته‌ماشا ده‌كه‌ن، یان له هه‌مبانه‌ی خۆیاندا گوێز ده‌ژمێرن، به گومان و دوودڵییه‌وه سه‌رنجی ئه‌و هه‌وڵه‌ی به‌نده ده‌ده‌ن و لێكدانه‌وه‌ی جۆراوجۆری سه‌لبی بۆ هۆكار و هانده‌ره‌كه‌ی ده‌كه‌ن؛ بۆ ئامانجی حیزبییه! نه‌خێر بۆ مه‌به‌ستی شه‌خسی و تایبه‌تییه! نه‌و، ره‌نگه لایه‌نێك رایسپاردبێ! تۆ بڵێی دابه‌شكردنی رۆڵه‌كان (توزیع اڵادوار) نه‌بێ؟!.. هتد!
به‌ڵام كه‌سێك به‌نده بناسێ و به كه‌سایه‌تی و مێژووم ئاشنا بێ، هێنده سه‌ری خۆی به‌و هه‌موو ئه‌گه‌ر و مه‌گه‌رانه‌وه نایه‌شێنێ، چونكه ده‌زانێ كه ئه‌وه‌ی من ده‌جووڵێنێ جگه له دڵسۆزی و په‌رۆشیم بۆ هه‌موو لایه‌ك و به هانده‌ری وه‌ده‌ستهێنانی ره‌زامه‌ندی و پاداشتی خوا، هیچی دیكه نیه. شتایش بۆ خوا ئێمه له‌سه‌ر رێبازی ئه‌و پێغه‌مبه‌ره پایه به‌رزانه‌ین كه به خه‌ڵكیان ده‌فه‌رموو: (إنی لكم ناصح أمین) – من دڵسۆزێكی ئه‌میندارتانم.
له داهاتووشدا باشتر ماهییه‌تی كه‌سه‌كان و شته‌كانیش ئاشكرا ده‌بن، و خواش ده‌رووی خێر له هه‌موو لایه‌كمان بكاته‌وه.
لەپەیجی مامۆستا عەلی باپیر لە فەیسبوکەوە