له كوردستان خاڵ ده‌بارێت
وه‌رزی خاڵبارین جێگه‌ی وه‌رزی خۆڵبارین ده‌گرێته‌وه
خاڵی داواكاری خۆپیشاندانه‌كانی كوردستان ژماره‌یی پێوانه‌یی تۆمار ده‌كات
رێبوار ره‌زا چوچانی
له دوای خۆپیشاندانه‌كه‌ی شاری سلێمانی و كه‌وتنه‌وه‌ی توندوتیژی له نێوان خۆپیشانده‌ران و پاسه‌وانه‌كانی لقی چواری پارتی، ده‌سه‌ڵات خاڵباران ده‌كرێت و رێزكردنی خاڵه‌كانی چاكسازی له هه‌رێمی كوردستان، ژماره‌ی پێوانه‌یی تۆمار ده‌كات.
له دوای ده‌ركردنی به‌یاننامه (7) خاڵییه‌كه‌ی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و وه‌ڵامه (4) خاڵییه‌كه‌ی (19) حیزبه‌كه‌ی كوردستان و ئه‌و دۆخه‌ی كه خۆپیشاندانه‌كانی درووست كرد، ده‌ستنیشان كردنی ئه‌و خاڵانه‌ی كه تا ئێستا خراونه‌ته‌ڕوو، كه خۆی له خاڵی حیزبه‌كان و خاڵی داواكاری خۆپیشانده‌رانی سلێمانیدا ده‌بینێته‌وه، ژماره‌ی پێیوانه‌ی تۆمار كرد و گه‌یشته دوو ئه‌وه‌نده‌ی ژماره‌ی ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی كوردستان، ئه‌مه‌ش به یه‌كێك له شته سه‌یرو سه‌مه‌ره‌كانی بارودۆخی ئێستای كوردستان داده‌نرێت، چونكه ژماره‌ی ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌گاته (111) كه‌س، به‌ڵام ژماره‌ی ئه‌و خاڵانه‌ی كه تا ئێستا خارونه‌ته‌ڕوو، ده‌گاته (228) خاڵ.
هه‌رێمی كوردستان به وڵاتی ده‌ركردنی زۆرترین به‌یاننامه و سازكردنی زۆرترین كه‌مپین داده‌نرێت، ده‌ركردنی به‌یاننامه و سازكردنی كه‌مپین له هه‌رێمی كوردستاندا گه‌شتۆته ئاستێك، كه هه‌ندێكجار له‌سه‌ر شتی ئاسایی كه‌مپین ساز ده‌كرێت و به‌یاننامه ده‌ردره‌كرێت، ئه‌مه‌ش ئه‌و دۆخه‌ی دروستكردووه، كه زۆرجار به‌یاننامه و كه‌مپینه‌كان كاریگه‌رییان نابێت و به‌بێ هه‌بوونی هیچ ئه‌نجامێك كۆتاییان دێت.
خاڵبارانكردنی ده‌سه‌ڵات سه‌ره‌تا له گرده‌كه‌ی گۆڕانه‌وه ده‌ستی پێكرد و به به‌یانامه‌یه‌كی (7) خاڵی كه له رۆژی ( ) بڵاو كراوه، وه‌رزی خاڵبارانی گه‌رمكرد و ئیتر له‌و كاته‌وه هه‌رێمی كوردستان، له ژێر بارینی خاڵدا چه‌تری هه‌ڵداوه، چونكه له دوای ئه‌و (7) خاڵه، سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و (19) حیزبی سیاسی هه‌رێمی كوردستان به‌یاننامه‌یه‌كی (4) خاڵییان ده‌ركرد، پاشماوه‌یه‌كی كورت له رۆژی (17/2/2011) خۆپیشاندانه‌كانی سلێمانی ده‌ستییان پێكرد، كه‌تا ئێستا به‌هۆی خۆپیشاندانه‌كانه‌وه (8) كه‌س كوژران و زیاتر له (150) كه‌سی تر بریندار بوون، ئیتر لێره‌وه هه‌رێمی كوردستان كه‌وته به‌ر ره‌حمی خاڵبارین، له به‌رده‌ركی سه‌رای سلێمانی و له‌به‌رده‌م وێنه‌كه‌ی شێخ مه‌حمودی حه‌فید، خۆپیشانده‌ران كه‌وتنه ریزكردنی خاڵه‌كانییان كه (37) خاڵ بوو، دوای ئه‌وه خاڵه‌كان له شوێنی تریشه‌وه ده‌ستییان به بارین كرد و (30) خاڵی تری خوێندكاران و مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی زانكۆی سلێمانی به دوای خۆیدا هێنا، دوا به دوای ئه‌وه‌ش (35)خاڵی تری چین و توێژه‌كانی تری سلێمانی ئاماده كران و درایه ده‌ست لیژنه‌كه‌ی په‌رله‌مان، دوای ئه‌وه‌ش كه‌مپینی ئاشتی به (7)خاڵه‌وه هاتنه مه‌یدان، هه‌ر له سه‌رو به‌ندی خاڵباریندا، شارۆچكه‌ی كه‌لاریش (7) خاڵی خسته‌ڕوو، له‌دوای كه‌لاریش چه‌مچه‌مچه‌ماڵییه‌كان (10) خاڵیان داڕشت و له به‌رده‌م قه‌ره‌باڵغییه‌كی زۆردا خوێندرانه‌وه، دانیشتوانی خانه‌قین و كفریش به خستنه‌ڕووی (4) خاڵ وه‌رزی خاڵبارینیان له ناوچه‌كه‌ی خۆیان گه‌رم كرد، به‌ڵام ئه‌و خاڵبارینه ته‌نها تایبه‌ت نه‌بوو به ناوچه‌كانی سلێمانی، به‌ڵكو په‌ڕییه‌وه بۆ شاری هه‌ولێر و له به‌یاننامه‌یه‌كدا، كه ژماره‌یه‌ك خوێندكاری زانكۆ و رۆژنامه‌نووس ده‌ریان كرد، (11) خاڵیان خسته‌ڕوو، هه‌ر له هه‌ولێر كۆمه‌ڵێك مه‌لا (6) خاڵییان داڕشت و بڵاویان كرده‌وه.
هه‌ر له درێژه‌ی وه‌رزی خاڵباریندا، سه‌ندیكا و لایه‌نه سیاسییه‌كانیش تووشی په‌تای خاڵنووسین بوون، له به‌یاننامه‌یه‌كدا مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كگرتووی ئیسلامی (5)خاڵی بڵاو كردووه و تێكه‌ڵ به‌و وه‌رزه بوو، هه‌روه‌ها له رۆژی (22/2/2011) سه‌ندیكای پارێزه‌رانیش له به‌یاننامه‌یه‌كدا (7)خاڵییان خسته‌ڕوو، دوا به‌دوای ئه‌و خاڵانه‌ش، په‌رله‌مانی كوردستان، كه (111) ئه‌ندامی هه‌یه، (17) خاڵی خسته‌ڕوو، له هه‌مووی سه‌یر تر خاڵه‌كانی هه‌رسێ لایه‌نی ئۆپۆزسیۆن (گۆڕان، یه‌كگرتوو، كۆمه‌ڵ) بوو، هه‌رسێ لایه‌نه‌كه پرۆژه‌یه‌كی (22) خاڵییان داڕشت و له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا خستیانه‌ڕوو، به‌ڵام زۆری نه‌برد رای جیاواز له نێوان ئه‌و سێ لایه‌نه‌دا درووست بوو، دوا به دوای ئه‌و خاڵانه‌ش، له‌سه‌ر ستی له به‌ده‌مه‌وه چوونی داواكارییه‌كانی خۆپیشانده‌ران، هه‌رسێ لایه‌نی ئۆپۆزسیۆن، دیسانه‌وه هه‌ڵوێستێكی (2) خاڵییان خسته‌ڕوو، به‌ڵام گومان ده‌كرێت خاڵی تریش بڵاو كرابنه‌وه، چونكه له‌م وه‌رزه‌دا به چڕی خاڵ ده‌باریوه و تا ئێستاش تیمه‌كانی تایبه‌ت به خاڵ نووسین له ناوچه جیاوازه‌كاندا، ئامارێكی فه‌رمییان له باره‌ی خاڵه‌كانه‌وه نه‌خستۆته‌ڕوو، وه‌رزی خاڵبارینی كورده‌كان به‌غداشی گرته‌وه، چونكه په‌رله‌مانتاره‌كانی سلێمانی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، (17) خاڵیان خسته به‌رده‌م ئه‌و ئه‌نجومه‌نه و داوای جێبه‌جێ كردنی ده‌كه‌ن، له به‌رده‌ركی سه‌رای سلێمانیش كه ئێستا ناو نراوه مه‌یدانی ئازادی، (27) رێكخراوی ژنان به چه‌پكێك خاڵه‌وه كه ده‌گه‌شته (11) خاڵ، یادی (8)ی مارسییان كرده‌وه، به‌مه‌ش ژماره‌ی خاڵه‌كانی وه‌رزی خاڵبارینی كورده‌كان ده‌گاته (228)خاڵ.
به‌هۆی به‌رده‌وامی خۆپیشاندانه‌كان و هاتنه ناوه‌وه‌ی لایه‌نه‌كان بۆ ناو ئه‌و كێشه‌یه‌ی كه رووی له هه‌رێمی كوردستانه، پێشبینی ده‌كرێت وه‌رزی خاڵبارین به‌رده‌وام بێت و ریز كردنی خاڵه‌كانیش به‌شێوه‌ی جیاواز و پچڕ پچڕ به‌ردوام بێت، بۆیه وا پێشیبنی ده‌كرێت، وه‌رزی خاڵبارین جێگه به وه‌رزی خۆڵبارین له‌ق بكات، به‌مه‌ش هه‌رێمی كوردستان، ژماره‌ی پێوانه‌یی له نوسینی خاڵ بۆ چاكسازی تۆمار ده‌كات، شاره‌زایان پێیوایه ئه‌گه‌ر كورده‌كان كار له‌سه‌ر وه‌رزی خاڵبارین بكه‌ن، ئه‌گه‌ری هه‌یه بخرێته ناو كتێبی گینسه‌وه.
له گۆڤاری سڤیله‌وه