سەلەفییەکان وەڵامی مەریوان نەقشبەندی دەدەنەوە

0

نامەیەکی کراوە و سەرپێی بۆ بەڕێز مەریوان نەقشبەندی
السلام و علیکم
بەرێز مەریوان نەقشەبەندی بابەتێکم بینی لە سایتی نوچەدا بە ناونیشانی ( پارتی و یه‌كێتی بۆ دژایه‌تیكردنی یه‌كگرتوو و كۆمه‌ڵ چه‌ندین مه‌لای سه‌له‌فییان له‌خۆگرتوه‌له‌مزگه‌وته‌كان وتاری ژه‌هراوی ده‌ڕێژن )
نازانم ئاگات لەم قسانەت هەیە یان نا ؟دەبێت لە فەیس بوکەوە وەڵامی من  وهەموو ئەو کەسسانە بدەیتەوە کە ئەم قسەی تۆ دەیان گرێتەوە:
بەڵگەی جەنابت چیە کە پارتی و یەکێتی مەلای سەلەفی دژی کۆمەڵ و یەکگرتوو هان دەدەن؟؟؟
داوای بەڵگەت لێ دەکەم بزانین ئەو مامۆستا سەلەفیەکانە کێن بۆ داژایەتی کۆمەڵ و یەکگرتوو دانراون و پیاوی عەلمانیەکانن؟
لەبیرت بێت خۆت ئەندامی حیزبێکی عەلمانیت و وەلاو بەڕائەتت تا سەر ئێسقان هەیە بۆیان
لە بەشێکی تردا ئەمەت نوسیوە (پارتی و یه‌كێتی بۆ دژایه‌تیكردنی یه‌كگرتوو و كۆمه‌ڵ، چه‌ندین مه‌لای سه‌له‌فییان له‌خۆگرتوه‌و دایانمه‌زراندون له‌مزگه‌وته‌كان وتاری ژه‌هراوی ده‌ڕێژن، هه‌تا من وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف بووم به‌ژماره‌و ناو ئه‌و سه‌له‌فیانه‌م ناساندووه‌به‌سه‌ركردایه‌تی پارتی و یه‌كێتی و به‌سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، پێم گوتون كه‌ئه‌مه‌هه‌ڵه‌یه‌كی ئێجگار ستراتیژیه‌و ئه‌وه‌خه‌ریكه‌مه‌ترسیه‌كان سه‌رهه‌ڵده‌دات، پارتی و یه‌كێتی له‌جیاتی گوێگرتن له‌م تێبینی و هۆشداریانه‌ی من چون به‌سه‌فقه‌یه‌كی سیاسی كه‌سایه‌تیه‌كی ئیسلامیان كرده‌وه‌زیری ئه‌وقاف، كه‌بڕوای به‌وه‌نیه‌مه‌لایه‌ك هه‌بێت له‌كوردستان هه‌ڵه‌بكات و هه‌رگیز ئاماده‌نیه‌گفتوگۆش له‌سه‌ر هه‌ڵه‌ی مه‌لاكان بكات)
کەواتە تۆ شکاتت لە مامۆستایانی سەلەفی کردوە؟؟؟
کەس خێری پێ نەکردون بە تواناو شەهادەو لێهاتوی خۆیان بوون بە مامۆستای مزگەوتەکان تەنانەت ئەوەشیان پێ ڕانابینیت کە بە پێی یاسا ببن بە وتار بێژی مزگەوت.
لە نێوان ئێمەو ئیسلامیەکان برایەتی ئیسلامی هەیە نەسیحەتی خێریان دەکەین ڕەخنەیان لێ دەگرین بەڵام ناگاتە ئەوەی دژایەتیان بکەین بەڵکو ئێمە خۆمان بەدڵسۆزی ئەوان دەزانین خەمی قیامەتی ئەوانمانە.
باسی وەزیری ئەوقافت کردوە وە من بۆ خوا دەڵێم لەوەتەی ئەو پیاوە وەزیرە تۆزێک مامۆستایان ڕێز و حورمەتی خۆیان بۆگەڕاوەتەوە؟؟
هەر خۆت لێرەدا خۆت بە درۆ دەخەیتەوە چونکە ئەگەر ئەم وەزیرە ئیسلامیە بیزانیایە سەلەفیەکان بۆ دژایەتی کردن ی کۆمەڵ و یەکگرتوو دانراون ئەوە بە دڵنیاوە ڕێگری دەکرد لە دامەزراندنیان؟؟
ئەمەی تۆ نوسیوتە دەتەوێت دەستە چەورەکەی خۆتان بەسەر سەلەفیەکاندا بسڕن
ئەمەی تۆ باست کردوە برتیە لە نانەوەی دوبەرەکی مەلا بەختیار ئاسا بۆ ئەوەی نێوانی سەلەفیەکان لەگەڵ کۆمەڵ و یەکگرتوو تێک بدەیت بەداخەوە ئەوەش پیشەی مرۆڤی دڵسۆز و موسوڵمان نیە ئەوەش بریتیە لە خیانەت کردن لە پیشەی خۆت کە ڕاپۆرتت نوسیوە لەسەر مامۆستایانی سەلەفی هۆشداریت داوەتە دەستەڵات.
کاک مەریوان مادەم تۆ موظەفی دەوڵەت بوویت دەبوایە داد پەروەر و بێ لایەن بویتایە مامۆستایانت بەیەک چاو سەیر کردایە.
بەڕێز مەریوان بە  قسەکانتا دیارە چاڵیشت بۆ وەزیری ئەوقاف هەڵ کەندوە بەڵام بە پشتا خۆتی تێکەوتیت بەداخەوە .
ڕوداوەکانی زاخۆ نە دەستی پارتی لە پشتەوەیە نە دەستی یەکێتی نە هی یەکگرتوو نەهی کەس ئەو قسانەش کە دەیکەن بۆ خۆ گەوجاندنە دەنا هەموو کەس دەزانێت ئاستی بەرەڵایی لە وڵاتی ئێمە گەشتۆتە چ ئاستێک کۆڵانەکان پڕبوە لە خانەی لەش فرۆشی و بەد ڕەوشتی و دوکانی مەشروب و ئەوەش توڕەی خەڵکی بادینانە لەوانەیە زۆریان لایەنگری حیزبەکەی خۆت بن وەک فازل میرانی دەڵێت لە %٧٠ نویژ کەرانی زاخۆ پارتیە.
ئیتر دەبێت جەنابت تۆمەت بڵاو نەکەیتەوە وەڵامی ئەم پرسیانەی من بدەیتەوە لەگەڵ ڕێزو حورمەتم بۆت
برات باوکی دانا ١٠/١٢/٢٠١١
پاش ناردنی ئەم نامە واڵایە بۆسەر پەیجەکەی خۆی لە فەیس بووک یەکسەر لای خۆی سڕیەوە هاتەسەر پەیجەکەی من بۆ گفتوو گۆ نەک بۆ وەڵام دانەوەی داواکاریەکانی من ئەویش داوایی بەڵگەم لێ کردبوو .
نوسیبوی بۆ من ئه‌گه‌ر نوسینه‌كه‌ت به‌شێوه‌یه‌كی دروست و بێلایه‌نانه‌ بوایه‌ به‌وردی وه‌ڵامی هه‌موو بۆچونه‌كانم ده‌دایته‌وه‌.
ئەو کۆمەڵە بوختانەی بڵاو کردۆتەوە دەیەوێت دەرگای وەڵام دانەوەکانیش دابخات ئیتر دەم بەسی خەڵک بکات بە بیانوی بێلایەن نەبون. داوام کرد ئەگەر بەڵگەکان بڵاو نەکەیتەوە ئەوا ڕاست گۆی و خۆت وەک ڕۆژنامەنوس هەم وەک مرۆڤ پاشان وەک موسوڵمان لەدەست دەدەیت. تا هەموان ئەو مامۆستا سەلەفیانە بناسین کە بۆدژایەتی کۆمەڵ و یەکگرتوو دانرابوون.
دوای ئەمانەش دیسان کۆمەڵێک توهمەی تری خستە پاڵ سەلەفیەکان لەوانە ڕوداوەکەی زاخۆ قسەوتن بە بەرپرسان هاندانی خەڵک بۆ توند و تیژی وتم بە کاک مەریوان هەمان ئەم شتانە ماوەیەک پێش ئێستا داوەتە پاڵ کۆمەڵ و یەکگرتوو وە خێرە ئەمجارە ڕوت لە ئێمە کردوە.
جارێک بەبیانوی بێ لایەنی نەبون جارێک بەبیانوی ئەوەی نامناسێت جارێک بەبیانوی پیشەکەم ڕێگەم پێ نادات و دەڵێت  (من رۆژنامه‌نوس و راگه‌یاندنكارم و فه‌رمانبه‌ری حكومه‌تیشم ئه‌م سیفه‌تانه‌ ئیجبارم ده‌كات پابه‌ند بم بئه‌خلاقی پیشه‌كه‌مه‌وه‌ هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ش ناو و وێنه‌كانیان بڵاو ناكه‌مه‌وه)‌.بەڵگەکان بڵاو ناکاتەوە
بە منی وت خۆت وەرە بۆ وەزارەت ئەو کات بەڵگەکانت دەدەمە دەست وتم مادەم لەسەر ئەنتەرنێتەوە ئەو توهمانەت باس کردوە دەبێت هەر لەسەر ئەنتەرنێتیشەوە بەڵگەکانت بڵاو بکەیتەوە بەڵام هەر ملی نەدا.
وتم کاک مەریوان دڵنیابە ئێمە ئەگەر حیزبایەتی ئیسلامی بە بیدعە بزانین ئەوا چونە ناو عەلمانیەکان و دواکەوتنیان بەتاوان دەزانین وە بەرائەت لەو کەسانە دەکەین کە هەڵگری مەنهەجی سەلەفی صاڵحن دوای عەلمانیەکان دەکەون
ئەگەر زۆر جارمامۆستایانی سەلەفی چاوپۆشیان کردوە لە کۆمەڵێک مەسائیل لەبەر ئەوەی لە هەموو لایەکەوە دژایەتیان دەکرێن نایانەوێت هەموو دەرگاکانیان لێ دابخرێت.
وتم کاک مەریوان ئەم کارەی تۆ مەترسی دارە کەسێک نەتوانێت ئەمانەتی کارەکەی خۆی بپارێزێت وەزارەتی ئەوقاف بکرێتە شوێنی شکات و ڕاپۆرت نوسین جاسوسی کردن بەسەر مامۆستایانەوە دەبێت وەزارەتەکانی تر چۆن بن…!!!
وتم کاک مەریوان ئەگەر ئەو سەلەفییانە سەربە عەلمانیەکان بونایە دەبوایە ئێستا پلە بەرزەکانی ئەوقاف لەدەست ئەوان بوایە ، سەرۆکی چەندین لیژنە بونایەو بیان توانیایە خەڵک دەربکەن و خەڵک تەعین بکەن ئێستا تۆشیان لا دەبرد لە پۆستەکەت یان ئەمە (ان) تیایە دەبێت بۆمان ڕون بکرێتەوە.
وتم بەڕێزم ئاساییە من شەهادەم هەبێت وەک هاوڵاتیەک داوای تەعینات بکەم و شارەزایم هەبێت و ببمە سەرۆک بەشێک بەڵام ئاسای نیە من ئەندامی یەکێتی و پارتی بم خۆشم بەسەلەفی بزانم.
لە خۆ دزینەوەیەکی تری کاک مەریوان دا دەڵێت من به‌رێزتان به‌به‌رپرس و مه‌رجه‌عی سه‌له‌فیه‌ت نازانم هه‌تا مه‌جبور بم به‌ڵگه‌ت بده‌مێ ……منیش وتم لای سەلەفیەکان قورئان و سونەت مەرجەعی ئێمەیە وە برایەتی و نەصیحەت خۆشەویستی پێکەوەمان دەبەستێت نەک حیزبایەتی.
وە داوای لێ دەکەم ئەگەر ڕۆنامەنوسێکی ئازاو بوێرە با ئەوەی لایەتی لەسەر هەرکەسێک هەیە بڵاو بکاتەوە وەک رۆنامەنوسە ئەهیلەکان چاونەترسانە ئەگەر شتی لایە ئەگەر بوختانیش دەکات دەىێت لە خوای گەورە بترسێت بوختان نەکات و درۆ بەدەم کەسەوە نەکات فیتنەو ئاژاوە بۆ کەس دروست نەکات ناو ناو بانگی کەس لەکەدار نەکات
هەرچۆن بوو خۆی لەبەڵگەکان دزیوە ئیتر منیش لە قسەکانی کاک مەریوان ئەم شتانەم گەڵاڵە کردوە
مەبەستی کاک مەریوان ئەوەبوە بەبەردێک زیاتر لە چۆلەکەیەک بکوژێت ی
•    حیزبەکەی خۆی لەو قەیرانە گەورە ڕزگار بکات
•    یەکگرتوو کۆمەڵ ئاشت بکاتەوە
•    دوژمنە سەرسەختەکەی کە سەلەفیەکانە بخاتە بەر چەپۆکی یەکێتی و پارتی چونکە ئەو خۆی سۆفیە
•    نوسراوەکانی کاک مەریوان تەنها بۆ ناوچەکانی سۆرانی دیالێکە کە یەکێتی باڵادەستەو دەیەوێت بڵێت سەلەفیەکان یەکتیەکان پشتگیریان لێ دەکەن بۆ ئەوەی لەو لاش گۆڕانەکان بکات بە دوژمنیان.
•    بۆ ئەوەی فیتنەو ئاژاوە بخاتە نێوان ئیسلامیەکان و سەلەفیەکان خەیاڵی خاوە.
برات باوکی دانا

بۆ خوێندنەوەی لێدوانەکانی مەریوان نەقشبەندی کلیک بکە..

Share.

About Author

وەڵام بنێرە

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com