مەریوان نەقشبەندی بۆ نوچەنێت هۆکاری توندتیژییەکانی زاخۆ ئاشکرا دەکات
پارتی و یه‌كێتی بۆ دژایه‌تیكردنی یه‌كگرتوو و كۆمه‌ڵ چه‌ندین مه‌لای سه‌له‌فییان له‌خۆگرتوه له‌مزگه‌وته‌كان وتاری ژه‌هراوی ده‌ڕێژن
نوچەنێت. تایبەت
مەریوان نەقشبەندی بۆ نوچەنێت هۆکاری سەرهەڵدانی کێشەو توندوتیژییەکانی بادینان ئاشکرا دەکات، رایدەگەیەنێت کە بەر لەدوو مانگ هۆشداری داوە لەو بارەیەوە، ئەوەش ئاشکرا دەکات کێشەکان پەیوەندیان بەکۆمەڵێک مەلای ئاینییەوە هەیە کە پارتی و یەکێتی لەدژی یەکگرتوو و کۆمەڵ گرنگیان پێدەدەن، هۆشداریش دەدات کە ئەگەر پارتی و یەکێتی هەڵەکانیان بەخێرایی راست نەکەنەوە، کارەساتی زیاتر روودەدات.
مەریوان نەقشبەندی مەریوان نەقشبەندی بەڕێوەبەری پێشووی ڕاگەیاندنی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، بۆ نوچەنێت قسە لەسەر توندتوتیژییەکانی چەند رۆژی رابردووی دەڤەری بادینان دەکات و بەپێویستی دەزانێت هەرچی زووە یەکگرتوو زمانی هێرش رابگرێت و پارتیش وەک ئەو دەڵێت بەلێبوردەیی خۆی تەعامول بکات و رایدەگەیەنێت”ئه‌و دۆخه‌ی هاتۆته ئاراوه په‌یوه‌ندی به‌ده‌ستكاریكردنی كلتوری لێبورده‌یی و یه‌كتر قبوڵكردنه‌وە هەیە له‌كوردستان، مه‌رج نیه حزبه‌كانی كوردستان پلانیان بۆ ئه‌و بارودۆخه دانابێت، به‌ڵام یه‌كگرتوو پارتی به‌شێوه‌یه‌ك له‌شێوه‌كان به‌شدارییان له‌و روداوانه كردوه و ئێستاش هه‌ندێ سه‌ركرده و راگه‌یاندنه‌كانی یه‌كگرتوو به‌ئاراسته‌یه‌كی خراپ كارده‌كه‌ن و نازانن ئه‌و شێوازه زیان به‌مه‌زلومیه‌تی خۆیان ده‌گه‌یه‌نێت(ئه‌گه‌ر مه‌زلوم بن)، بۆیه ده‌ستبه‌جێ راگرتنی هه‌ڵمه‌تی راگه‌یاندن و جۆشدانی فكری و فوكردن له‌ئاگر له‌لایه‌ن یه‌كگرتووەوە ئێستا بكرێت باشتره له‌سه‌عاتێكی دیكه، به‌ڵام ئه‌ركی گه‌وره‌تر له‌سه‌ر شانی پارتیه و پارتی ده‌بێ له‌چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م كێشه‌یه‌دا پشت به‌قورسایی سیاسی و فراوانی جه‌ماوه‌ر و لێبورده‌یی خۆی ببه‌ستێت و ئازایانه بڕیار بدات له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی كه هۆكاری ئه‌و پشێویانه‌بوون، ده‌بێ پارتی پیشان بدات كه حزبی رۆژه سه‌خته‌كان و ئاڵاهه‌ڵگری كاروانی كوردایه‌تیه، به‌هه‌موان بڵێت به‌هاری عه‌ره‌بی بۆ وڵاتانی عه‌ره‌بیه و ئێمه به‌هاری كوردیمان قبوڵه و خۆمان كوردستان ده‌كه‌ینه هه‌میشه به‌هار”.
نەقشبەندی بۆ نوچەنێت ئاشکرای دەکات، بەرلەدوومانگ هۆشداری روودانی کێشەکانی زاخۆی داوەتە دەسەڵاتی کوردستان بەڵام نەک گوێی لێنەگیراوە بەڵکو لەکارەکەی دوورخراوەتەوە، و لەلێدوانەکەیدا بۆ نوچەنێت دەڵێت”هه‌ندێك مه‌لای سه‌له‌فی و سیاسی كه له‌جیاتی عیباده‌ت و دینداری مینبه‌ر و مزگه‌وت و پێگه‌ی مه‌لایه‌تی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی حزبی و شه‌خسی به‌كاردێنن، هه‌موو حزبه‌كانی كوردستانیش كاربۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، كه ئه‌م جۆره مه‌لایانه‌یان هه‌بێت، ئه‌مانه ده‌یانه‌وێت كلتوری لێبورده‌یی بگۆرن بۆ سڕینه‌وه‌ی كلتوری نه‌ته‌وه‌كه‌مان و رێگه‌ش ناده‌ن شته‌خراپه‌كانی كلتوری كورده‌واری گۆرانكاری ئیجابی به‌سه‌ردابێت، رۆژ له‌دوای رۆژ له‌به‌رچاو و به‌پاره‌ی حكومه‌تی هه‌رێم و ده‌سه‌ڵاتی كوردی مه‌لای توندرۆ په‌روه‌رده ده‌كرێت و ده‌خرێته‌كار، هیچ پلانێكیش بۆ رۆشنبیركردنیان نیه و هیچ كه‌س ناوێرێت خۆی له‌م مه‌سه‌له‌یه بگه‌یه‌نێت، ئه‌و پرۆژه‌یه‌ش كه‌من پێشكه‌شم كرد پێش له‌دوو مانگ هۆشداری سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌م بارودۆخه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی ناراسته‌وخۆ تێدابوو، به‌ڵام له‌جیاتی دیراسه‌كردنی پرۆژه‌كه‌م، له‌كاره‌كه‌م له‌وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف دوریان خستمه‌وه”.
بەڕێوەبەری پێشووی ڕاگەیاندنی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، هۆکاری دروستکردن و پاڵپشتی کردنی ئەو خۆرە مەلا وەک ئەو دەڵێت توندڕەوانە، لەلایەن پارتی و یەکێتی یەوە بۆ نوچەنێت دەخاتەڕوو و رایدەگەیەنێت”پارتی و یه‌كێتی بۆ دژایه‌تیكردنی یه‌كگرتوو و كۆمه‌ڵ، چه‌ندین مه‌لای سه‌له‌فییان له‌خۆگرتوه و دایانمه‌زراندون له‌مزگه‌وته‌كان وتاری ژه‌هراوی ده‌ڕێژن، هه‌تا من وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف بووم به‌ژماره و ناو ئه‌و سه‌له‌فیانه‌م ناساندووه به‌سه‌ركردایه‌تی پارتی و یه‌كێتی و به‌سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، پێم گوتون كه ئه‌مه هه‌ڵه‌یه‌كی ئێجگار ستراتیژیه و ئه‌وه خه‌ریكه مه‌ترسیه‌كان سه‌رهه‌ڵده‌دات، پارتی و یه‌كێتی له‌جیاتی گوێگرتن له‌م تێبینی و هۆشداریانه‌ی من چون به‌سه‌فقه‌یه‌كی سیاسی كه‌سایه‌تیه‌كی ئیسلامیان كرده وه‌زیری ئه‌وقاف، كه بڕوای به‌وه نیه مه‌لایه‌ك هه‌بێت له‌كوردستان هه‌ڵه‌بكات و هه‌رگیز ئاماده‌نیه گفتوگۆش له‌سه‌ر هه‌ڵه‌ی مه‌لاكان بكات”.
مەریوان نەقشبەندی رۆژنامەوان بۆ نوچەنێت رەتی دەکاتەوە کە”ئه‌وه‌ی له‌زاخۆ رویدا هیچ په‌یوه‌ندی به‌ناره‌زایی سیاسی و نه‌بونی ئازادی و ته‌ده‌خولی حزب له‌حكومه‌ت و دوئیداره‌یی هەبووبێت، به‌ڵكو په‌یوه‌ندی به‌پێگه‌یشتنی كلتورێكی ئاینی و كۆمه‌ڵایه‌تییەوە هەیە كه ساڵانێكه ژێربه‌ژێر و هه‌ندێ جاریش به‌به‌رچاوی سه‌ركردایه‌تی پارتی و یه‌كێتیه‌وه گه‌شه ده‌كات و كاری بۆ ده‌كرێت، ئه‌گه‌ر به‌خێرایی راست نه‌كرێته‌وه ئه‌وا كاره‌ساتی زیاتری له‌دوا ده‌بێت”.
مەریوان نەقشبەندی بۆ نوچەنێت هۆکاری توندتیژییەکانی زاخۆ ئاشکرا دەکات
0
Share.