بارزانی: چاره‌نووسی خه‌ڵكی كوردستان ده‌بێ له سه‌رووی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان حزب و لایه‌نه‌كان بێ
نوچەنێت.krp
ئه‌مرۆ سێشه‌ممه 6/12/2011 مسعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له سه‌ڵاحه‌دین له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی حزب و لایه‌نه سیاسیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به جیاوازی ئایدلۆژیاو نه‌ته‌وه و ئایین و بۆچوونی سیاسییه‌وه كۆبووه‌وه و راستی بارودۆخه‌كه‌ی ده‌ڤه‌ری زاخۆ و هه‌ندێ ناوچه‌ی پارێزگای دهۆكی روونكرده‌وه.
له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه سه‌رۆكی په‌رله‌مان و سه‌رۆكی حكومه‌ت و جێگرەکانیان و سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلام له كوردستان ئاماده‌ی بوون، سه‌رۆك بارزانی دووپاتیكرده‌وه كه ئه‌و هێرشانه‌ی كرانه سه‌ر شوێنه گه‌شت و گوزارییه‌كان هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره بوو و زیانی به ناوبانگی هه‌رێمی كوردستانی گه‌یاندووه و ئه‌وه‌شی راگه‌یاند كه ئازادی ئه‌مرۆی هه‌رێمی كوردستان مایه‌ی شانازی هه‌موو خه‌ڵكی كوردستانه و بۆ پاراستنی پێكه‌وه ژیانی نه‌ته‌وه‌یی و ئایینش خه‌باتێكی زۆری كردووه و داوای له هه‌موو حزب و لایه‌نه سیاسیه‌كان كرد كه له ڕووی هه‌ر هه‌وڵێك بوه‌ستن كه بییه‌وێ شیرازه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی خه‌ڵكی كوردستان تێكبدات و پێكه‌وه ژیانی نه‌ته‌وه‌یی و ئایینی له هه‌رێمدا بخاته مه‌ترسییه‌وه.
داوشی لێ‌كردن كه به‌شداربن له سه‌رخستنه‌وه‌ی كاری ئه‌و لێژنه‌یه‌ی كه پێكهێنراوه بۆ لێكۆڵینه‌وه له‌م بارودۆخه‌و كاری جدیش بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م رووداوه دووباره نه‌بێته‌وه چونكه ئه‌مه له قازانجی هیچ كه‌س و لایه‌نێك نییه و له زه‌ره‌ری هه‌موو كوردستانه.
سه‌رۆكی هەرێمی کوردستان روونیكرده‌وه بڕیار بوو هه‌ر سێ لایه‌نی ئۆپۆزسیۆن له‌م كۆبوونه‌وه‌یه به‌شداربن و به شێوه‌یه‌كی فه‌رمیش بانگهێشت كرابوون، به‌ڵام ئاماده نه‌بوون به‌شداری بكه‌ن. حه‌زده‌كرا ئه‌وانیش به‌شدار بن بۆ ئه‌وه‌ی گوێ له دیدی ئه‌وانیش بگیرێ، به‌ڵام كه به‌شدار نه‌بوون ئه‌وه خۆیان ئازادن له‌و بڕیاره‌ی كه وه‌ریانگرتووه و هیوای خواست كه راگه‌یاندن خۆی هێور بكاته‌وه‌و له تۆمه‌تباركردنی هیچ كه‌س و لایه‌نێك په‌له نه‌كات، چونكه ئه‌و لێژنه‌یه‌ی كه پێكهاتووه هه‌موو شته‌كان به به‌ڵگه ده‌خاته ڕوو و ئیتر هه‌ر كه‌س و لایه‌نێك خه‌تا بار بێت ده‌درێته دادگا‌و سزای خۆی وه‌رده‌گرێ و ئه‌نجامه‌كانیش به‌و په‌ڕی شه‌فافیه‌ته‌وه راده‌گه‌یه‌نرێ.
هەر لەکۆبونەوەکەدا بارزانی وتی بوونی جیاوازی سیاسی شتێكی سروشتییه، به‌ڵام كه كار بگاته ئه‌وه‌ی شیرازه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و پێكه‌وه ژیانی برایانه‌ی هه‌موو پێكهاته‌كانی گه‌لی كوردستان بكه‌وێته مه‌ترسییه‌وه ئه‌وه نابێ بێ ده‌نگ بین، ئێمه‌ی گه‌لی كوردستان پێكه‌وه ده‌ژین و شانازیش به مێژووی پێكه‌وه ژیانی خۆمان ده‌كه‌ین و گشت گه‌لانی جیهانیش به‌و پێكه‌وه ژیانه‌ی ئێمه سه‌رسامن، ئیتر چۆن بوار بدرێت به هه‌ر كه‌س و لایه‌نێك بێت ئه‌و مێژووه بشێوێنێ و له‌كه‌داری بكات، راسته هه‌ندێ شت هه‌ن به‌ڵام ئه‌مه ده‌بێ به پێی یاسا و شه‌رع رێك بخرێ نه‌ك به په‌نا بردنه به‌ر توندوتیژی.
لای من ئایین ئه‌خلاقه و ئامۆژگاریكردنه، بۆیه پێویسته مامۆستایانی ئایینی رۆڵی به‌رچاوی خۆیان بگێرن و چاره‌نووسی خه‌ڵكی كوردستانیش ده‌بێ له سه‌رووی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان حزب و لایه‌نه‌كان بێ كه ده‌بێ به هه‌موو لایه‌كمان بیپارێزین.
بارزانی: چاره‌نووسی خه‌ڵكی كوردستان ده‌بێ له سه‌رووی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان حزب و لایه‌نه‌كان بێ
0
Share.