ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی: ده‌زانین پارتی كوێی دێشێ
نوچه‌نێت: تایبه‌ت
له په‌یامێكدا سه‌لاحه‌دین محه‌مه‌د به‌هائه‌دین ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان سوتاندنی باره‌گای حیزبه‌كه‌ی له ناوچه‌كانی بادینان به سته‌مكاری وه‌سف ده‌كات، راشیده‌گه‌یه‌نێت كه پارتی ده‌بێت ته‌سلیمی ئه‌و حه‌قیقه‌ته بێت، كه یه‌كگرتوو له‌سه‌ری ئه‌روات، هه‌روه‌ها له په‌یامه‌كه‌دا هاووه “ئێمه قه‌له‌ق و نیگرانیه‌كانی پارتی تێده‌گه‌ین و ده‌زانین كوێی دێشێ ، ده‌زانین خه‌مه‌كه‌ی چیه و ترسی له چیه ، پێویستی به‌وه نیه په‌نا بۆ ئه‌م پووشه وشك هه‌ڵهاتوانه ببا و جه‌ماوه‌ره به‌رێزه‌كه‌شی سه‌رلێ بشێوێنێ”.
ده‌قی پایمه‌كانی ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی….
بۆ ئه‌ندام ولایه‌نگران وجه‌ماوه‌ری سه‌ربه‌رزی كوردستان
برا وخوشكانی سه‌نگه‌رداری یه‌كگرتوو
جه‌ماوه‌ری سه‌ربه‌رزی كوردستان
السلام علیكم ورحمه الله
به‌داخه‌وه جارێكی تر بادینانی ده‌لال و ئازیزمان خه‌ڵتانی ناعه‌داله‌تی و سته‌م و پێشێلكاری و سوتاندن و راوه‌دونان كرایه‌وه ، جارێكی تر دوكه‌ڵی باره‌گاكانی یه‌كگرتوو له‌و ده‌ڤه‌ره سته‌مدیده‌یه به‌ره‌و ئاسمان هه‌ڵكشایه‌وه و سكاڵای ناحه‌قی و سته‌مكاری بۆ باره‌گای په‌روه‌ردگار به‌رز كرده‌وه .
جارێكی تر دڵه‌راوكێی هاوڵاتیان و له‌كه‌دار كردنی ئه‌زمون و بریندار كردنی چه‌مكی پێكه‌وه ژیان و فره‌یی سیاسی و ئازادی و دیموكراسی له بادینانه‌وه سه‌ری هه‌ڵدایه‌وه .
ئه‌م جاره‌یان وه‌كو جاره‌كه‌ی تر له (6/12/2005) باسی فرۆشتنی كوردستان و پیلانی ده‌ست تێكه‌ڵ كردنی له‌گه‌ڵ به‌عسیه‌كان نیه ، به‌ڵكو درۆیه‌كی شاخدارتره و باس له په‌لاماردانی مه‌سیحی و یه‌زیدی و هه‌ڵكوتانه سه‌ر شوێنی مه‌ی و مه‌ساجه ، په‌تی ئه‌م درۆیه‌یان كورتتره‌و پێویستی به‌تاقی كردنه‌وه نیه و هه‌ر له سه‌ره‌تاوه كه‌س بڕوای پێ ناكا و جێگای گاڵته‌جاری هه‌موو هاوڵاتیانه ..
ئێمه قه‌له‌ق و نیگرانیه‌كانی پارتی تێده‌گه‌ین و ده‌زانین كوێی دێشێ ، ده‌زانین خه‌مه‌كه‌ی چیه و ترسی له چیه ، پێویستی به‌وه نیه په‌نا بۆ ئه‌م پووشه وشك هه‌ڵهاتوانه ببا و جه‌ماوه‌ره به‌رێزه‌كه‌شی سه‌رلێ بشێوێنێ .
ئێمه ده‌زانین پارتی خه‌ڵكێكی به‌رێز وبه‌ویژدانی زۆری هه‌یه حه‌یفه سه‌رقاڵ بكرێن به‌شتی بێ مانا وبێ جێ .
یه‌كگرتوو هه‌رده‌م برای ئاشتی و ئاشته‌وایی و ته‌بایی ناوماڵی كوردستان بووه و هه‌رگیز به‌م فشار و سته‌مكاریه له‌ڕه‌وت وستراتیژی خۆی لانادا .. و تادێ به‌م شتانه پشتی قایمتر وهیممه‌تی ئه‌ندام وجه‌ماوه‌ره‌كه‌ی به‌هێزتر ده‌بێ .
قه‌ده‌ری پارتی ئه‌وه‌یه ته‌سلیمی ئه‌م حه‌قیقه‌ته ببێ كه یه‌كگرتوو هه‌یه وده‌بێ رێز له عه‌قڵ ولۆژیك بگرێ و دان به به‌رپرسیاریه‌تی خۆی له‌و رووداوانه‌دا بنێ وه‌كو حزبی ده‌سه‌ڵاتدار و ده‌سه‌ڵاتی حزبی له‌و ده‌ڤه‌ره .
یه‌كگرتوو هه‌رگیز نه‌ك دژ به به‌رژه‌وه‌ندی باڵای كوردستان ، به‌ڵكو دژ به هیچ هێز و لایه‌نێكی كوردستانی یه‌ك هه‌نگاوی نه‌ناوه ونانێ .. یه‌كگرتوو له‌ناخی گه‌له‌وه هه‌ڵقوڵاوه وبۆ ئتزادی وفره‌یی له‌ناو گه‌لدا خۆی وباره‌گاكانی به‌سوتان دا .
یه‌كگرتوو واقع بینانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ شت و كه‌س و رووداو و حاڵه‌ته‌كان ده‌كا ، نازانێ له‌خۆبایی بوون چیه . یه‌كگرتوو حساب بۆ تواناكانی خودی و مه‌سه‌له بابه‌تی یه‌كان ده‌كا ، یه‌كگرتوو ته‌نیا شتێك كه‌وازی لێ ناهێنێ و له‌سه‌ری مكوڕ و به‌رده‌وامه وگوێی له‌وه نیه كێ پێی ناخۆشه .. مه‌سه‌له‌ی چاكسازی ریشه‌یی ودژایه‌تی گه‌نده‌ڵیه .. ئه‌مه ستراتیژه و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته هه‌موو رێگه‌یه‌كی مه‌شروع و مه‌ده‌نی ده‌گرینه‌به‌ر و ، یه‌كگرتوو مه‌به‌ستیه‌تی خه‌ڵكی پارتی وگشت حزبه‌كان له‌جیاتی تاشینی دوژمنی وه‌همی و پیلانی موخابه‌راتی و سیناریۆ دروست كردن راشكاوانه و برایانه پێكه‌وه بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان و قه‌یرانه‌كانی هه‌رێم بگه‌ڕێن و به ئیراده‌یه‌كی راسته‌قینه‌وه بۆ چاكسازی و پاكسازی دام و ده‌زگاكان هه‌نگاوی عه‌مه‌لی بنێین .. یه‌كتر سڕینه‌وه نه‌زۆكه وبه‌رناگرێ ، پێكه‌وه ژیانی سه‌ربه‌رزانه چاره‌سه‌ره .
لێره‌دا به پێویستی ده‌زانم سوپاس و پێ زانینی خۆمان ئاراسته‌ی گشت ئه‌و به‌رێزانه بكه‌ین له سه‌ركرده‌ی حزب و لایه‌ن و كه‌سایه‌تیه‌كان كه به شێوازی جۆراو جۆر هه‌ستی دڵسۆزانه و هاوخه‌می و هاوهه‌ڵوێستیان له باره‌ی ئه‌م سته‌مكاریانه‌ی بادینان نواند.
به‌تایبه‌ت برایانی كۆمه‌ڵی ئیسلامی وبزوتنه‌وه‌ی گۆڕان كه به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك یه‌ك هه‌ڵوێستییان هه‌یه له‌گه‌ڵماندا .
هه‌روه‌ها ئه‌و قه‌ڵه‌مه ره‌سه‌ن ونیشتمان په‌روه‌ر و بوێرانه‌ی كه هه‌ڵوێستیان بوو ، گوتار ولێ دوان و نوسینیان بوو .
هه‌روه‌ها ده‌زگا ئه‌هلی یه‌كان ، سه‌ربه‌خۆ وئۆپۆزسیۆن و ته‌واوی ستافه‌كانی راگه‌یاندنه‌كانیان كه جوامێرانه رۆڵیان بوو بۆ گه‌یاندنی راستیه‌كان .
هه‌روه‌ك جه‌ماوه‌ری به‌ویژدان و هاوڵاتیانی ده‌ڤه‌ری بادینان و گشت كوردستانیانی ده‌ره‌وه و ناوه‌وه و به‌تایبه‌ت ئه‌ندام و جه‌ماوه‌ری پارتی كه دڵیان له‌گه‌ڵ ئه‌م ناحه‌قیه نه‌بوو ، به شێوازی جیاواز ده‌ریان ده‌بڕی ..
بۆ گشت ئه‌مانه و سه‌رجه‌م ئه‌وانه‌ی له‌عێراق وده‌ره‌وه هاوخه‌میان بۆ ده‌ربڕین وئیدانه‌ی ئه‌و حاڵه‌ته‌یان كرد سوپاس وپێ زانین ورێز و حورمه‌ت پێشكه‌ش ئه‌كه‌ین .
ئاخری خه‌م بێ وسه‌ره‌تای دۆخێكی یه‌كتر خوێندنه‌وه و ئازادی وفره‌یی یه‌كی راسته‌قینه بێ
صلاح ا‌لدین محمد بهائه‌دین
كوردستان – هه‌ولێر
6/12/2011