هیوا میرزا سابیر: ده‌سه‌ڵات بۆ په‌رده‌پۆشكردنی تاوانه‌كه‌ی، ده‌یه‌وێت كێشه‌ی ئاینی و مه‌زهه‌بی درووست بكات
نوچه‌نێت: تایبه‌ت
له لێدوانێكدا بۆ نوچه‌نێت، هیوا میرزا سابیر ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان، رایگه‌یاند، “حیزبی ده‌سه‌ڵات بۆ شاردنه‌وه‌ی هه‌ڵه و تاوانه‌كه‌ی، ده‌یه‌وێت كێشه‌ی ئاینی و مه‌زهه‌بی درووست بكات”.
له دوای رووداوه‌كه‌ی بادینانه‌وه، ده‌زگا راگه‌یاندنه‌كانی پارتی یه‌كگرتوو تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن به سوتاندنی سه‌نته‌ره‌كانی مه‌ساج و شوێنه گه‌شتیارییه‌كان و شوێنی فرۆشتنی مه‌شروبات، هاوكات یه‌كگرتووی ئیسلامی تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن به كاركردن له پێناو نانه‌وه‌ی كێشه له نێوان مه‌سیحی و ئێزیدی و ئیسلامه‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه، له به‌رانبه‌ریشدا ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كگرتوو، ئه‌و هه‌وڵه به “كورتبینی سیاسی” وه‌سف ده‌كات، پێشی وایه “حیزبی ده‌سه‌ڵات بۆ شاردنه‌وه‌ی تاوانه‌كه‌ی، ده‌یه‌وێت كێشه له نێوان ئاین و مه‌زهه‌به‌كاندا درووست بكات”.
هیوای میرزا سابیر له لێدوانه‌كه‌یدا بۆ نوچه‌نێت وتی “به داخه‌وه بارودۆخێكی ناله‌بار خولقێنراو بۆ جاری دووه‌م باره‌گاكانی یه‌كگرتوو سوتێنرانه‌وه، به‌مه‌ش ده‌سه‌ڵات سوكایه‌تی به یاسا و په‌رله‌مان و حكومه‌ت و ده‌سه‌ڵاتی قه‌زائی و مافه‌كانی هاوڵاتی و گشت حیزب و دامه‌زراوه‌كانی مه‌ده‌نی كرده‌وه”.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی سه‌ركردایه‌تی یه‌كگرتووی ئیسلامی، هه‌وڵه‌كانی حیزبی ده‌سه‌ڵات بۆ نانه‌وه‌ی كێشه‌ی ئاینی و مه‌زهه‌بی به مه‌ترسیدار ده‌زانێت، به‌ڵام ئه‌و پێیوایه نیازێكی تر له پشته‌وه‌ی ئه‌و كاره‌وه‌یه، ده‌ڵێت “ئه‌و كاره‌ی حیزبی ده‌سه‌ڵات مه‌ترسیداره و بۆ په‌رده‌پۆشی هه‌ڵه و تاوانه‌كه‌ی ده‌یه‌وێت، كێشه‌ی ئاینی و مه‌زهه‌بی له هه‌رێمدا درووست بكات، ئه‌مه‌ش یه‌كێكی تره له كورتبینی و خۆویستی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌م هه‌رێمه”.