نامەیەک لە بارزانی یەوە: پیلانی گه‌وره هه‌یه له سه‌ر کوردستان بۆ سه‌رکه‌وتنی پیلانه‌که‌یان ده‌بێ پێشه‌کی له پارتی بدرێت
نوچەنێت
لە نامەیەکدا کە لەسەر تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک، کە ئاراستەی کادرانی پارتی و لایەنگرانی و هەموو رێکخراوە دیموکراتیەکانی کردووە، مەسعود بارزانی رایدەگەیەنێت. پلانێک لەدژی کوردستان لە ئارادایەو بۆ سەرکەوتنی ئەو پیلانە دەبێت سەرەتا لەپارتی بدرێت، بارزانی رایدەگەیەنێت. دەبێت هەموو دەستەکەوتەکان بپارێزن، بەڵێنیش دەدات کە ئەنجامی لیژنە تایبەتەکەی بە کێشەکانی بادینان بەشەفافی را دەگەیەنرێت.
دەقی نامەکەی بارزانی
بۆ هه‌موو هه‌ڤالانی پارتی و لایه‌نگرانی و هه‌موو رێکخراوه دیموکراتیه‌کان
سلاوێکی گه‌رم
پیلانی گه‌وره هه‌یه له سه‌ر کوردستان و دوژمنان ده‌زانن بۆ سه‌رکه‌وتنی پیلانه‌که‌یان ده‌بێ پێشه‌کی له پارتی بدرێت. کوردستان به‌وه ناسراوه و جێگه‌ی رێزی جیهانی ئازاده که فه‌رهه‌نگی پێکه‌وه‌ژیانی نه‌ته‌ویی و ئایینی و مه‌زهه‌بی به کرده‌وه چه‌سپاندووه. هەندێک نه‌فام که‌وتونه‌ته داوی ئه‌و پیلانه که ئه‌م فه‌رهه‌نگه نه‌هێڵن. پێویسته هه‌مووتان وریابن به‌رگری له پارتی و کوردستان بکه‌ن و ده‌ستکه‌وته‌کانی که به خوێن به‌ده‌ست هاتوون بپارێزن. من به ته‌واوه‌تی له گه‌ڵ ئه‌وه‌م که ده‌بێ داب و نه‌ریتی ئه‌ساسی گه‌له‌که‌مان پارێزراوبن. و مه‌سه‌له‌ی ره‌وشت‌به‌رزی کورد هه‌میشه پارێزراو بێت.
به‌ڵام ئه‌مه به ته‌ربیه‌ت و ئامۆژگاری ده‌بێت نه‌ک به سوتاندن و هه‌رشه و تێکدانی باری ئه‌منی. پشت به خوای گه‌وره و هیمه‌تی دلسۆزان پیلانه‌که به سه‌ر پیلانگێره‌کاندا ده‌شکێته‌وه و به هێچ جۆرێک رێگه نادرێت ئاژاوه له‌م وڵاته بنێنه‌وه.
لێژنه‌ی لێکۆلینه‌وه ده‌ست به‌کار بووه و هه‌موو راستیه‌کان ده‌رده‌که‌ون و به‌و په‌ری شه‌فافیه‌ته‌وه بڵاو ده‌کرێنه‌وه و له‌به‌ر رۆشنایی ئه‌و ئه‌نجامانه ئیجرائاتی یاسایی به‌رامبه‌ر به هه‌ر که‌سێک یان لایه‌نێک که ده‌رکه‌وت تاوانباره ده‌کرێت. جارێکی تر سلاوتان لێ بێت. ئاماده‌بن بۆ فیداکاری له پێناوی کوردستان و ئازادی گه‌لی کوردستان. هه‌ر بژین