سەردار عەبدوڵڵا:لەجێی ئەوەی هەموو لایەنەکان هەست بەلێپرسراوی بکەین قسەمان بەیەکەوە نییە

0

سەردار عەبدوڵڵا:لەجێی ئەوەی هەموو لایەنەکان هەست بەلێپرسراوی بکەین قسەمان بەیەکەوە نییە
دەبوو لەجێی ئەوەی بارزانی بچێت بۆ زاخۆ درکی بەمەترسی دۆخەکە بکردایە

پارتی لەپشتی سوتاندنی بارەگاکانی یەکگرتوو بێت تاوانبارە، پارتیش نەبێت ئەو بەرپرسیارە
نوچەنێت
سەردار عەبدوڵڵا ئەندامی پەڕلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی گۆڕان رایگەیاند، کوردستان لە قەیرانێکی سەختی کوشندەدایە، لەبارەی رووداوەکانی بادینان و سوتاندنی بارەگاکانی یەکگرتووش دەڵێت، ئەگەر پارتی بێت تاوانبارە، پارتیش نەبێت پارتی بەرپرسیارە، راشیدەگەیەنێت پێویستە سەرۆکی هەرێم بەپەلە کار بۆ کوکردنەوەی سەرجەم لایەنەکان بکات.
سەردار عەبدوڵڵا ئەندامی پەڕلەمانی عێراق لەسەر لیستی گۆڕان رایگەیاند” ئەم رووداوانە دەریدەخەن کوردستان لە قەیرانی سەختی کوشندەدا دەژی”، هەروەها وتیشی  خەڵک خۆپیشاندانی کرد بۆ چاکسازی، کاک مەسعود وەک سەرۆکی هەرێم باسی چاکسازی کرد، کرد ئێمە وەک ئۆپۆزسیۆن لەگەڵ دەسەڵات باسمان کرد، بەڵام دەسەڵات خۆیان دزییەوە، گفتوگۆکان چەقین، ئۆپۆزسیۆن دەڵێت ئەوان موباتەڵە دەکەن و نایانەوێ کێشەکان چارە بکرێت، ئەوەش لەخزمەتی دەسەڵات و کوردستاندا نییە.
ئەو ئەندام پەڕلەمانەی گۆڕان، هۆشداری دەدات کە دۆخی کوردستان لەدەست دەردەچێت و دەڵێت” ئێستا دۆخی کوردستان پێویستی بەوەیە هەموو لایەنەکان هەست بەلێپرسراوی بکەن، بەڵام لایەنەکان پێکەوە قسەمان نییە، دەبوو لەجێی ئەوەی بارزانی چووە زاخۆ درکی بەمەترسی دۆخەکە بکردایە، کێشە سوتاندنی ئەو جێگایانە نییە کێشە ئەوەیە کوردستان لە قەیراندایە. لەمکاتەدا کە ئەمریکا سەحب دەکات، نازانین چی دێتە پێش، مەسەلەی ئەقالیم هاتۆتە بەرباس، ئەم کێشانەت هەبێت لەناوخۆدا چۆن دەتوانی رووبەڕووی کێشەکانی تر ببیتەوە، ئەرکی کاک مەسعودە کار بۆ کۆبونەوەیەکی بەپەلە بکات، بزانن چۆن کێشەکانی ئەم وڵاتە چارە دەکرێت”.
وتیشی”ئەسڵی کێشە سوتاندنی دووکان نییە، بەڵکو کێشە ئەوەیە ئێمە لەدۆخێکی پڕ قەیراندا دەژین، هیوادارم نەگاتە ئاستێک خەڵکی کورد سیقەی بە ئۆپۆزیسیونیش نەمێنێت چونکە کە خەڵک لەدەسەڵات توڕە بوو و سیقەی بە ئۆپۆزسیۆنیش نەما، دۆخەکە لەدەسەت دەردەچیت، بۆیە جارێکی تر دەڵێم ئەرکی کاک مەسعود ئەوە نییە بڵێ ئەوە فڵان لایەن لەپشتی ئەو مەسەلەیە و چۆن روویداوە، بەڵکو ئەرکی ئەو ئەوەیە بانگەوازی چاکسازییەکی راستەقینە بکات.هیوامە کوردستان شێوازی دیکە نەگرێتە بەر بۆ گۆڕانکاری و دەسەڵات رایبگەیەنێت چۆن چاکسازی دەکات و زەمەن دیاری بکات. ئەمە نەکەن مسداقیەتی هەموو دەکەوێتە گومانەوە، بۆیە ناکرێت دانیشین چاوەڕێی ئەو وەزعە بکەین، بەڵکو دەبێت یەکلای بکەینەوە”.
سەردار عەبدوڵا وتیشی”هیچ میللەتێک بێ دەنگ نابێت و قبوڵی ناکات تا ئاخر مافی بخورێت، دەبێت حەساسی دۆخەکە لەبەرچاوبگیردرێت ١٧ شوبات دوو مانگی خایاند بەقەد ئەوەی بادینان دەنگی نەدایەوە، چونکە دیکاتۆرەکان یەک لەدوای یەک دەروخێن ئەوە میسر، ئەوە لیبیا. ئەوە گەشتە سوریا، تا ئەوان بروخێن سەرەی کوردستان نزیک تر دەبێتەوە”.
ئەو ئەندامەی پەڕلەمانی عێراق هیوای خواست کێشەکان چارەسەر بکرێن و وتی”لەوخوا دەپاڕێمەوە هەر ئەمشەو کۆمەڵێک ئیخرائات بگیرێتە بەر بۆ چاکسازی راستەقینە، تەمەنا دەکەم ئەوە رووبدات
ئێمە پیویستمان بە تەبایی هەیە، ئەویش بەجێبەجێکردنی مافەکان دەکرێت، دەبێت هەموو لایەنەکان بەپەلە بەئاستی بەرپرسیارەتی مامەڵە بکەن، خۆمان بۆ دۆخی تازە ئامادە بکەین وەک نەتەوە ئەوەش بەیەکتر قبوڵکردن دەکرێت نەک یەکتر سڕینەوە”.
بۆ رووداوەکانی بادینانیس دەڵێت”پارتی لەپشتی ئەوە بێت تاوانبارە، پارتیش نەبێت ئەو بەرپرسیارە”.

Share.

About Author

وەڵام بنێرە

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com