ره‌نگه كێشه‌ی رابیته‌و ده‌زگای خێرخوازی ره‌هه‌ندێكی دیكه‌ی كێشه‌كان بێت
ئه‌وه‌ی كه‌له بادینان روویدا هه‌روه‌ها شتێكی ساده‌نه‌بوو و وازووش كۆتایی نایه‌ت
دژایه‌تی (باڕوو شوێنی شێلان و هوتێل)ه‌كان بۆنی پڕۆژه یاساکەی كۆمه‌ڵی ئیسلامی لێ دێ
له‌م به‌زمه‌دا بۆنی هه‌مووشتێك ده‌كرێت، کۆتا هاتنی كابینه‌ی شەشه‌م و هه‌روه‌ها دانیشتنی بارزانی له‌گه‌ڵ لا یه‌نه كوردیه‌كانی سوریا
غه‌فور هیرانی
نه له‌گه‌ل كوشت و بڕم، نه قه‌ده‌غه‌كردنی هیچ بیروباوه‌ڕێك به‌مه‌رجێك هه‌ڕه‌شه نه‌بێت بۆسه‌ر جیاوازیه‌كان و فره‌یی. له روانگه‌ی منه‌وه، ئه‌م رووداوانه‌ی بادینان، چه‌ند لایه‌نێكی هه‌یه، یه‌كێكیان په‌یوه‌ندی به به‌هاری عه‌ره‌بی و ئه‌و شه‌پۆلی بوژانه‌وه‌یه‌ی كه ئیسلامیه‌كان له‌كاتی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا به‌ده‌ستیان هێناو، ئه‌وانیش ده‌یانه‌وێت بێبه‌ش نه‌بن و له‌كاروانه‌كه دوانه‌كه‌ون وێنه‌كانی ئه‌وێ لێره‌ش موتربه بكه‌نه‌وه.
لایه‌نێكی دیكه ئه‌وه‌یه، یه‌كگرتووی ئیسلامی دوای ئه‌و كێشه‌ی له‌گه‌ڵ(ده‌زگای خێرخوازی بارزانی)له‌نێوانیاندا خولقا، رقێكی زیاتر له پارتی هه‌ڵگرت و ره‌نگه كێشه‌ی رابیته‌و ده‌زگای خێرخوازی ره‌هه‌ندێكی دیكه‌ی كێشه‌كان بێت و ره‌نگه مرۆ پێویستی به بیركردنه‌وه‌یه‌كی قووڵنه‌بێت تا له ئازار ئه‌و برینه سه‌خته بگات كه له دەروونی ئه‌م پارته ئیسلامیه‌دا دروستی كردووه. لایه‌نێكی دیكه‌ش هەیە کە ئه‌وه‌یه رابردووی هیزه ئیسلامیه‌كان ئه‌وه‌مان پێده‌ڵێت، كه‌په‌لاماردانی شوێنه ته‌رفیهیه‌كان به‌شێكی دانه‌بڕواو بووه له پراكتیكی حزبیی و دینییان.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، من پێموایه ده‌بێت هه‌مووان نیگه‌ران بین له‌سوتاندنی باره‌گاو هوتیل و شوێنه ته‌رفیهی وگه‌شته‌وه‌رییه‌كان، ده‌میكه هه‌مووان گله‌یی ئه‌وه‌یان هه‌یه كه كه‌رتی گه‌شته‌وه‌ری له كوردستان لاوازه و میوان رووی تێناكات، كه‌چی ئه‌وه‌تا خه‌ڵكی ساده‌ی موسڵمان هانده‌درێت تا ئه‌وشوێنه ته‌فریهی و گه‌شته‌وه‌ریانه بسوتێنن. من نازانم كێ و چۆن سه‌ره‌تا ده‌ستپێشخه‌ر بوو، به‌ڵام ئه‌وه‌ی له هه‌واڵه‌كانه‌وه ده‌یبیستین، فه‌تواكه له مینبه‌ری مزگه‌وته‌وه بووه‌و سه‌ره‌تا له‌و سه‌كۆیه‌وه بۆمیبێك ته‌قیه‌وه كه‌ده‌میكه بارووتی تێده‌كرێت.
هه‌ر كه هێزه ئیسلامیه سیاسیه‌كان ده‌ست بۆ پڕۆژه‌یه‌ك ده‌به‌ن، من ده‌ترسێم، چونكه له‌ناو دێڕه‌كانی پڕۆژه‌كانیان كه به ڕواڵه‌ت بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكییه، چه‌ندین دیوان و په‌ره‌گرافی سامناك هه‌ن كه ئاماژه‌یه‌ك نادات جگه له كوشتنی ئه‌و ئومێده‌ی كه‌سه‌ڵانێكه رۆشنبیران ته‌قه‌للای بۆ ده‌ده‌ن وله پێناویدا ده‌نووسن و قوربانی ده‌ده‌ن، بۆیه ئه‌وشه‌ته‌ی ئێستا كه‌به‌ناوی دژایه‌تی (باڕوو شوێنی شێلان و هوتێل)ه‌كان هه‌یه بۆنی ئه‌وه پڕۆژه یاسایه‌ی كۆمه‌ڵی ئیسلامی لێ دێ كه بۆ قه‌ده‌غه‌كردنی له‌شفرۆشی و باڕه‌كانی خواردنه‌وه پێشكه‌شی په‌رله‌مانی كردووه، ماوه‌یه‌كه به‌گوێی خه‌ڵكی كوردستانیدا ده‌چرپێنن ئه‌و ئاماده‌ییەیان بۆی خولقاند.
ئه‌گه‌رچی له‌م به‌زمه‌دا بۆنی هه‌مووشتێك ده‌كرێت وه‌كو كۆتایی هاتنی كابینه‌ی شەشه‌م و هه‌روه‌ها ئه‌و دانیشتنانه‌ی كه‌بارزانی كه له‌گه‌ڵ لا یه‌نه كوردیه‌كانی سوریا ئه‌نجامیدا…
ده‌گێڕنه‌وه له‌كاتی خۆپێشاندانه‌كانی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید به‌رله كیمیابارانه‌كه‌ی سالی 1988، یه‌كه‌مین شوێن كه ئیسلامیه‌كان ئه‌وسا په‌لاماریاندا، نادی موزه‌فین بوو به‌تكبیرو الله و اكبر. ره‌نگه بۆ پارته ئیسلامیه‌كان ئاسنترین جۆری خه‌بات ئه‌وه‌بێت كه‌له‌وشتانه‌وه ده‌ستپێبكه‌ن كه جۆرێك له ئیجماعی رانه‌گه‌یه‌نراوی له‌سه‌ر دیارده‌كان هه‌یه، وه‌كو باڕو شوێنی شێلان، ده‌زانن كه‌س نایه‌ت راسته‌وخۆ دیفاع له‌و توێژه بكات كه ده‌خۆنه‌وه یان بژێوی ژیانیان له‌سه‌ر ئه‌م كاره‌یه، له‌كاتیكدا ئه‌وانه‌ی له كوردستان ئه‌مجۆره ریتستۆرانت و دووكانانه ده‌كه‌نه‌وه ئه‌و كه‌سانه‌ن كه‌هاولا َتی كوردستانن، به‌ڵام له‌سه‌ر دین وبیروباوه‌ڕێكی جوودان له ئیسلام، هه‌روه‌كو(ئیزیدی و مه‌سیحی)، كه‌خه‌ریكه به‌و كارانه سیمای كوردستان له‌به‌ر چاوی دونیا ناشرینتر ده‌كه‌ن. به‌ڵام له‌وحاڵه‌ته‌شدا، ئه‌و شتانه ساردمانناكاته‌وه له‌و ره‌خنه‌یه‌ی كه پێویسته له حكومه‌ت و ده‌زگا ئه‌منیه‌كانی ئه‌وێ بگیرێت، نه‌ك ته‌نیا بۆ رێگریكردن له‌سوتاندنی باره‌گای حزبێكی ئیسلامی، به‌ڵكو پاراستنی ئه‌و شوێنه گه‌شتیاریانه‌ش كه به‌ده‌ستی ئه‌و گه‌نجانه سوتێنران كه‌له‌ناو ئه‌و جه‌نجاڵیه‌ی عه‌وله‌مه‌دا سه‌ریان ده‌رهێناوه‌و به‌هه‌ڵه خودایان پێ ئاشناده‌كه‌ن… به‌هه‌ر حاڵ باوه‌ڕناكه‌م داستانه‌كه لێره كۆتایی پێبێت، هه‌ست ده‌كه‌م یاریه‌كه زۆر له توانای عه‌قلی شڕۆڤه‌كاری سیاسیی ئێمه فروانتربێت كه ته‌نها له یه‌ك زاویه‌وه وێنه‌كان ده‌بینیت….
غه‌فور هیرانی: ره‌نگه كێشه‌ی رابیته‌و ده‌زگای خێرخوازی ره‌هه‌ندێكی دیكه‌ی كێشه‌كان بێت
0
Share.