بارزانی: هیچ شێوه‌یه‌ك رێنه‌ده‌نه هیچ كه‌س و لایه‌نێك ره‌وشی ئارامی و سه‌روه‌ری یاسا له هه‌رێم پێشێل بكه‌ن
نوچەنێت
مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند پێویسته پارێزگاری لەپێکەوە ژیانی برایانەی هەرێمی کوردستان بكه‌ین و به هیچ شێوه‌یه‌ك رێنه‌ده‌نه هیچ كه‌س و لایه‌نێك كه ئه‌م پێكه‌وه ژیانه تێك بده‌ن و به‌هه‌ر به‌هانه‌ێكی جۆراوجۆریش بێت ره‌وشی ئارامی و سه‌روه‌ری یاسا له هه‌رێم پێشێل بكه‌ن، بارزانی ئەوەشی راگەیاند کە بەپەلە لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی پێک هێناوە، بۆ لێکۆڵینەوەو وەرگرتنی رێوشوێنی یاسایی بەرانبەر بەو تاوانەی ئەنجامدراوە، ئەوەشی وت کە پێدەچێت کردە تێکدەرانەکەی زاخۆ بەشێوەیەکی بەرنامە بۆ دارێژراو ئەنجام درابێت.
دەقی لێدوانە رۆژنامەوانییەکەی سەرۆکی هەرێم
به ناوی خوای مه‌زن و دلۆڤان
به‌داخه‌وه دوای نیوه‌ڕۆی رۆژی هه‌ینی 2/12 به‌هاندانی چه‌ند مامۆستایه‌كی ئایینی ژماره‌یه‌ك گه‌نج هه‌ڵساون به چه‌ند كرده‌وه‌یه‌كی تێكده‌رانه و دروستكردنی ئاڵۆزی له ناو شاری زاخۆ و په‌لاماری چه‌ند شوێنێكی گه‌شت و گوزاریان داوه، به تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی سه‌ر به برا مه‌سیحی و ئێزیدییه‌كانن كه وا پێده‌چێت ئه‌م كاره به پێی به‌رنامه‌یه‌ك ئه‌نجامدراوه، كه پێشتر بۆی دارێژراوه و دوای ئه‌م ئاڵۆزییه‌ش هه‌مدیسان به‌داخه‌وه ژماره‌یه‌ك له خه‌ڵك وه‌ك كاردانه‌وه په‌لاماری چه‌ند باره‌گایه‌كی یه‌كگرتوویان داوه. كه ئه‌مه‌ش به هه‌مان شێوه كارێكی ناره‌وایه. هێزه‌كانی ناوخۆ هه‌وڵێكی زۆریان دا بۆ ئه‌وه‌ی كۆنترۆڵی ئاڵوزی و ئاژاوه‌كه بكه‌ن به‌ڵام پێیان نه‌كرا، بۆیه من له كاتێكدا ئیدانه‌ی ئه‌م هه‌موو كرده‌وه نامرۆڤانه و نایاساییانه ده‌كه‌م ، داوا له خه‌ڵكی كوردستان ده‌كه‌م كه پێكه‌وه ژیانی نه‌ته‌وه‌یی و ئایینی و مه‌زهه‌بی بكه‌نه ئامانجی سه‌ره‌كی خۆیان و رێز له‌و پێكه‌وه ژیانه بگرن، كه ساڵه‌های ساڵه به‌شێك بووه له كه‌لچه‌ری گه‌لی كوردستان كه ئه‌مرۆ بۆه‌ته جێی رێزی هه‌موو وڵاتانی جیهان.
بۆ رێگه‌گرتنیش له دووباره بوونه‌وه‌ی هه‌ر كرده‌وه‌یه‌كی نایاسایی هاوشێوه‌ی رۆژی هه‌ینی بڕیارم دا به‌پێكهێنانی لێژنه‌یه‌كی تایبه‌ت بۆ لێكۆڵینه‌وه و وه‌رگرتنی رێوشوێنی یاسایی به‌رامبه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی كه به‌و تاوانانه‌ی هه‌ڵساون و به توندترین شێوه‌ش بێنه سزادان.
پاراستنی پێكه‌وه ژیانی برایانه‌ی نێوان پێكهاته‌كانی كوردستان ته‌نها ئه‌ركی حكومه‌تی هه‌رێم نییه، به‌ڵكو ئه‌ركی هه‌موو خه‌ڵكی كوردستانه كه پێویسته پارێزگاری لێ بكه‌ن و به هیچ شێوه‌یه‌ك رێنه‌ده‌نه هیچ كه‌س و لایه‌نێك كه ئه‌م پێكه‌وه ژیانه تێك بده‌ن و به‌هه‌ر به‌هانه‌ێكی جۆراوجۆریش بێت ره‌وشی ئارامی و سه‌روه‌ری یاسا له هه‌رێم پێشێل بكه‌ن. ته‌ئكیدی ده‌كه‌مه‌وه كه به هه‌موو توانایه‌كه‌وه به‌رگری له ئازادی و پێكه‌وه ژیان و مافی هه‌موو پێكهاته‌كانی گه‌لی كوردستان ده‌كه‌م.
مه‌سعود بارزانی
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان
بارزانی: هیچ شێوه‌یه‌ك رێنه‌ده‌نه هیچ كه‌س و لایه‌نێك ره‌وشی ئارامی و سه‌روه‌ری یاسا له هه‌رێم پێشێل بكه‌ن
0
Share.