به‌یاننامه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كگرتوو سه‌باره‌ت به ڕووداوه‌كانی ئه‌مڕۆ 
بسم الله الرحمن الرحیم
به‌یاننامه‌ى مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كگرتووى ئیسلامى كوردستان
به بۆنه‌ى رووداوه‌كانى ده‌ڤه‌رى بادینان
جه‌ماوه‌رى خه‌ڵكى كوردستان ،، حیزب و لایه‌نه سیاسیه‌كان ،، رێكخراوه‌كانى مافى مرۆڤ ،، رێكخراوه‌كانى كۆمه‌ڵگاى مه‌ده‌نى ،،
له كاتێكدا ئێمه وه‌ك یه‌كگرتووى ئیسلامى كوردستان له هه‌وڵى هێوركردنه‌وه‌ى بارودۆخى سیاسى هه‌رێم و ئاوردانه‌وه له كێشه و مه‌ترسیه ناوخۆییه‌كانى و ئاماده‌یى ، هه‌مه‌لایه‌نه بۆ رووبه‌روبونه‌وه‌ى مه‌ترسیه ده‌ره‌كیه‌كانى سه‌ر هه‌رێم بوین و جه‌ماوه‌رى خه‌ڵكى كوردستان چاوه‌رێى ئه‌نجامدانى پرۆسه‌ى چاكسازى و وه‌ڵام دانه‌وه و به ده‌مه‌وه‌چوونى خواست و داواكانى بوون.
ئا له‌م كات و ساته ناسك و هه‌ستیاره‌دا و له ساڵیادى 6/12 و كاره‌ساته‌كانى ساڵى 2005 دا و جارێكى تر شاهێدى په‌لاماردانى مه‌ڵبه‌ندى 13 و 3 و ى و باره‌گاى لقى سیمێل و نوسینگه‌ى سپێده و رادیۆ و ته‌له‌فزیۆنى یه‌كگرتووین له‌لایه‌ن ئه‌ندام لایه‌نگرانى هێزێكى باڵا ده‌ست و خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاتى ناوچه‌كه بێ هیچ پاسا و وبیانویه‌كى یاسایى و ئه‌خلاقى و سیاسى .
ئه‌م ره‌فتاره كه پێچه‌وانه‌ى هه‌موو سه‌ره‌تاكانى فره‌یى و ئازادى سیاسى و پێكه‌وه ژیان و ئۆقره‌یى و ئاسایشى هه‌رێمه‌كه یه ئۆباڵه‌كه‌ى ده‌خه‌ینه ئه‌ستۆى دام و ده‌زگاى ده‌سه‌ڵاتـى هه‌رێم له ناوچه‌كه‌دا له ئاسایش و پۆلیس و پارێزگا و دام و ده‌زگا سیاسه‌كان، به تایبه‌ت پارتى دیمو‌كراتى كوردستان وه‌ك هێزێكى به‌رپرس له ناوچه‌كه.
هه‌روه‌ك دووپاتى ده‌كه‌ینه‌وه كه كه ئه‌ندام و لایه‌نگرانى یه‌كگرتوو دوورن له‌هه‌رجۆره به‌رپرسیاره‌تیه‌كى ئه‌و رووداوانه‌ى كه له شارى زاخۆ روویانداوه و توند‌و تیژیان لێكه‌وته‌وه ، هه‌روه‌ها دووپاتى ده‌كه‌ینه‌وه كه یه‌كگرتووى ئیسلامى كوردستان له‌و شاره‌دا هیچ ووتاربێژێكى نیه تا بكرێته پاساوى هاندانى رووداوه‌كان .
له كۆتاییدا ئێمه به توندى ئه‌م ره‌فتاره ناشایسته ئیدانه و مه‌حكوم ده‌كه‌ین و هه‌موو لایه‌ك دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه كه سوورین له‌سه‌ر ره‌وتى ئۆپۆزسیۆن بوون و پشتگیرى له پرۆسه‌ى چاكسازى و داكۆكى له داخوازیه‌كانى جه‌ماوه‌ر و ئه‌م جۆره ره‌فتارانه له‌م كاروانه ساردمان ناكه‌نه‌وه.
هه‌روه‌ها داوا له سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم و حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و په‌رله‌مان و هێزه سیاسیه‌كان و رێكخراوه مه‌ده‌نیه‌كان و نوێنه‌رى نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان و كونسوڵخانه‌كان ده‌كه‌ین كه هه‌ڵوێستیان له‌م رووداوه هه‌بێ و به‌رپرسیاریه‌تى مێژوویى خۆیان تۆمار بكه‌ن ، هه‌روه‌ك داوا له جه‌ماوه‌رمان ده‌كه‌ین كه خۆراگربن و خۆدوور بگرن له هه‌ر كاردانه‌وه‌یه‌كى نه‌خوازراو و هه‌ڵوێستێكى نائاسایى و پابه‌ند بن به ئاراسته و رێنمایى مه‌ڵبه‌نده‌كانیه‌وه.
مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كگرتووى ئیسلامى كوردستان
3/12-2011
كوردستان – هه‌ولێر