لەبارەی رووداوەکانی زاخۆ و سێمێل. سەرۆکی هەرێم لیژنەی پێکهێناو مەکتەبی سیاسی یەکگرتوو کۆبوەوە

0

لەبارەی رووداوەکانی زاخۆ و سێمێل. سەرۆکی هەرێم لیژنەی پێکهێناو مەکتەبی سیاسی یەکگرتوو کۆبوەوە
نوچەنێت
دوای هێرشی وتاربێژی مزگەوتی رەشید لەزاخۆ و هێرشکردنە سەر سەنتەرێکی مەساج و مەیخانەکانی شاری زاخۆ، گەنجانی زاخۆ بەبوتڵی نەوت و بەنزیک هێرشیان کردە سەر چەندی شوێنی گەشتیاری و سوتاندنیان. لەبەرانبەریشدا هێرش کرایە سەر مەڵبەندی یەکگرتوو لەزاخۆو سوتێنرا، هەمان سیناریۆ لەشارۆچکەی سێمێل دووبارەکرایەوە کە سوتاندنی مەیخانەکان و بارەگای مەڵبەندی یەکگرتووی بەدوادا هات، ئەگەرچی تاکو ئێستا بەرەسمی یەکگرتووی ئیسلامی بە هۆکاری لەپشتبونی رووداوەکان رانەگەیەنراوە، بەڵام هێرش بۆ سەر بارەگاکانی یەکگرتوو لەهەمان کاتدا شوێنە گەشتیاری و مەدەنییەکان بەردەوامە.
بەرپرسانی یەکگرتوو پارتی وەک حزبی دەسەڵاتدار بەبەرپرس دەزانن و رایدەگەیەنن ئەوان لەپشتی رووداوەکانەوە نین بەرپرسی مەڵبەندی ١٣ی یەکگرتوو رایگەیاند ئەوان، لە زاخۆدا تەنها دوو مامۆستای ئاینیان هەبووە، ئەویش بەبڕیاری دەسەڵات لادراون لەمامۆستایی مزگەوتەکان. لای خۆشییەوە بەپرسی مەڵبەندی زاخۆی یەکگرتوو رایگەیاند ئەوان پەیوەندیان بەبەڕێوەبەری پۆلیسی زاخۆوە کردووە، بەڵام ناوبراو بەدەمیانەوە نەچووەو وتویەتی یەکگرتوو بەرپرسە لەو رووداوانە، هەر لەبارەی ئەو رووداوەوەم عەبدولستار محەمەد بەرپرسی مەڵبەندی سێمێلی یەکگرتوو رایگەیاند، ناتوانن لایەنێک بکەنە بەرپرس لەم سەرەتاوە، بەڵام ئەوەشی وت، کە پەیوەندیان بەقایقامی شارەکەوە کردووە لەسەرەتا کەمتەرخەمبووە و مەڵبەندەکەیان سوتێنراوە. پارێزەر بورهان ئەحمەد بەرپرسی مەڵبەندی گەرمیانی یەکگرتوو، رایگەیاند هەڵەیە لەوەها کارێکدا یەکگرتوو بەبەپرس دابنیرێت، چونکە ئەگەر مەلایەن وتارێکی عاتفی دەدات کاریگەری لەسەر پارتییەک و ئیسلامییەک و هەر کوردێکی تر وەک یەکە، چونکە هەموو ئیسلامین و ئەو وتارانە کارمان تێدەکات.
بەڵام بەپرسی مەڵبەندی گەرمیانی یەکگرتوو دەسەڵات بەبەپرس دەزانێت لە ڕێنەگرتن لەوەها کارێک.
هەر لەبارەی رووداوەکانەوە سەرۆکی هەرێمی کوردستان هەر ئەم شەو لیژنەیەکی پێکهێناو مەکتەبی سیاسی یەکگرتووش کۆبونەوە بۆ راگەیاندنی دواین قسەی خۆیان لەبارەی رووداوەکە.
لە خۆپیشاندانەکانی ئەمرۆی زاخۆ و سێمێل بەدەیان کەس بریندار بوون لەهێزەکانی پۆلیس و خۆپێشاندەران و دەیان جێگەی گەشتیاری و بارەگاکانی یەکگرتوو سوتێنران.

Share.

About Author

وەڵام بنێرە

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com