تاڵەبانی: جێگره‌وه‌ی مالكی هه‌ر مالكی خۆیه‌تی ئه‌مه روانینی من و سه‌ركردایه‌تی كوردیشه
نوچەنێت. سایتی چاو‌دێر
رۆژی هه‌ینی 25/11/2011، كه‌ناڵی العراقیه له میانی به‌رنامه‌ی “چاوپێكه‌وتنی تایبه‌ت” میوانداری سه‌رۆك مام جه‌لال ی كرد‌و چه‌ندین پرسیاری گرنگی ئاڕاسته كرد له باره‌ی مه‌سه‌له گه‌رمه‌كانی گۆڕه‌پانی عێراق‌و ناوچه‌كه‌و ئاماده‌كارییه‌كان بۆ مامه‌ڵه‌كردنی بارودۆخه‌كه له دوای پاشه‌كشێی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق‌و هه‌ڵوێسته‌كان له‌باره‌ی گۆڕانكارییه‌كانی جیهانی عه‌ره‌بی.
به‌شێكی تری دیداره‌كه‌ش تایبه‌ت بو به په‌یوه‌ندییه‌كانی حكومه‌تی فیدراڵی‌و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان‌و شێوازه‌كانی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی بۆردمانی سنوره‌كانی هه‌رێم له لایه‌ن توركیا‌و ئێران‌و چه‌ندین مه‌سه‌له‌ی تری گه‌رم.
ئه‌مه‌ش به‌شێكه له چاوپێكه‌وتنه‌كه‌ی سه‌رۆك مام جه‌لال.
ده‌رباره‌ی چه‌ق به‌ستنی پرۆسه‌ی سیاسی‌و هه‌وڵه‌كان بۆ كه‌م كردنه‌وه‌ی كه‌لێنه‌كان‌و نزیك كردنه‌وه‌ی رێگه‌كان له نێوان هێزه سیاسیه‌كان، سه‌رۆك مام جه‌لال، وتی: له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌وڵه زۆرانه‌ی كه داومانه به‌ده‌نگه‌وه‌هاتنه‌كه له ئاستی پێویستدا نه‌بووه، پێم وایه هۆكاری زۆر هه‌یه بۆ به‌سته‌ڵه‌كی له هه‌ڵوێستی سیاسی‌دا ئاڕاسته نه‌كردنی هه‌ڵوێست بۆ ئاستی داواكراو، یه‌كێك له هۆكاره‌كان نه‌بونی متمانه‌یه، متمانه‌یه‌كی ته‌واو نیه له نێوان سیاسییه‌كانی عێراق ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌ی كه له ناو حكومه‌ت یا پارله‌ماندا كارده‌كه‌ن, دوه‌م پابه‌ند نه‌بوونه به رێكه‌وتنه‌كان چ ئه‌وانه‌ی پێش‌و چ ئه‌وانه‌ی دواتر، پابه‌ند نه‌بونیش به هاوكاری وه‌زاریی خاڵێكی تره، ده‌بینی وه‌زیرێك له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران وه‌ك نه‌یارێك قسه ده‌كات, هاوكات خاڵێكی تر كه زۆر گرنگه ئه‌وه‌یه رێكه‌وتن نیه له‌سه‌ر به‌رنامه‌ی كاری نیشتمانی، چ له ناو حكومه‌ت بێ یان له پارله‌مان، سه‌ره‌نجام ئه‌و جیاوازیانه هه‌ڵوێستی جیاوازیان لێ ده‌كه‌وێته‌وه، به‌داخه‌وه ده‌یڵێم ئه‌و زمانه‌ی له ناكۆكییه‌كاندا به‌كاردێت زمانێكی ناشارستانیه، زمانێكه له‌شانی سیاسیه‌كان جوان نیه، نمونه‌ی ئه‌مه‌ش كاتێك لایه‌نێك له‌سه‌ر هه‌ڵوێستێكی دیاری كرا‌و جیاواز له‌وی تر بیرده‌كاته‌وه، راسته‌وخۆ تۆمه‌ته‌كان ده‌گه‌نه خیانه‌ت‌و به‌كرێگیراوی.
ئه‌م تۆمه‌ته پێش هه‌موشتێ زۆر بێ مانایه, له‌شانی سیاسییه‌كان جوان نیه ئه‌و تۆمه‌تانه بده‌نه پاڵ یه‌كتر، له‌لایه‌كی تریشه‌وه كاتێك ده‌بینی لایه‌نێكی تر ئه‌وانه‌ی به ئۆپۆزیسیۆن ناوده‌برێن هه‌ڵوێستێ وه‌رده‌گرن راسته‌وخۆ تۆمه‌تبار ده‌كرێن به به‌كرێگێراوی توركیا یان قه‌ته‌ر یان ده‌وڵه‌تانی عه‌ره‌بی دیاریكراو.
ئه‌م زمانه، زمانی تۆمه‌تباركردن به به‌كرێگیراو پێویسته له سیاسه‌تی عێراقدا بسڕدرێته‌وه، پێویسته زمانێكی شارستانی له نێوانماندا بێت كه شیكاری‌و، یه‌كخستنی هه‌ڵوێسته‌كان‌و خستنه‌روی رێكه‌وتنه‌كان له به‌رژه‌وه‌ندی نیشتمانی بێت له جیاتی یه‌كتر تۆمه‌تباركردن كه دۆخی سیاسی له عێراق ژه‌هراوی ده‌كات.
له‌باره‌ی ئه‌و هێرشانه‌یشی ده‌كرێنه سه‌ر سه‌رۆك وه‌زیر نوری مالكی
سه‌رۆك مام جه‌لال، ڕایگه‌یاند: هیچ سیاسیه‌تمه‌دارێكی عێراقی نیه مالكی نه‌ناسێ كه ئه‌و تازه نه‌هاتۆته ناو ژیانی سیاسییه‌وه, ده‌یان ساڵ له‌ناو ئۆپۆزیسیۆن بووه‌و، هه‌موومان له دیمه‌شق‌و له كۆنفرانسه‌كان‌و له‌كاره‌كانی تردا پێكه‌وه بوین، باش هه‌ڵوێسته‌كانی شاره‌زاین.
ئه‌گه‌ر هه‌ڵوێستی یه‌كی گرته‌وه یان نزیك بو له هه‌ڵوێستی ئێران، راسته‌وخۆ تۆمه‌تبارده‌كرێت به‌وه‌ی به‌كرێگیراوی ئێرانه، ئه‌وه زوڵمێكی گه‌وره‌یه، له كاتێكدا مالكی یه‌كێكه له‌و ژماره سیاسیانه‌ی كه له ئێران نه‌ژیاوه‌و زۆر به ده‌گمه‌ن سه‌ردانی ئێرانی كردووه بۆیه ئه‌م زمانه زمانێكی ناشارستانیه، له‌به‌رمبه‌ریشدا خه‌ڵكی تریش به دارده‌ستی توركیا‌و قه‌ته‌رو هی تر تۆمه‌تبارده‌كه‌ن.
ئاماژه‌یشی بۆ ئه‌و زمان كرد كه له‌به‌رامبه‌ر یه‌كتر به‌كار دێت‌و، ڕایگه‌یاند: به‌و پێیه بێت گۆڕه‌پانی عێراق پڕه له به‌كرێگیراوان، نه لای حكومه‌ت‌و نه لایه‌نی ئۆپۆزیسیۆن كه‌سی نیشتمانی عێراقی نه‌ماوه، چونكه ئه‌م تۆمه‌تانه هه‌مووان ده‌گرێته‌وه، ئه‌مه‌ش سوكایه‌تی كردنه بۆ عێراق هه‌مووی.
له‌باره‌ی لێدوانه رۆژنامه‌ییه‌كان كه باس له وه‌رگرتنه‌وه‌ی متمانه له حكومه‌ت ده‌كات, سه‌رۆك مام جه‌لال، وتی: من دژی لێ سه‌ندنه‌وه‌ی متمانه‌م له نوری مالكی, روانینی من پێشتر‌و ئێستا‌و تا ئه‌م ساته‌ش ئه‌وه‌یه جێگره‌وه‌ی مالكی، هه‌ر مالكی خۆیه‌تی هیچ حاڵه‌تێكی راسته‌قینه نابینرێ بۆ گۆرینی مالكی.
ئه‌مه روانینی منه وه‌ك سه‌رۆك كۆمار، هی سه‌ركردایه‌تی كوردیشه.
سه‌ركردایه‌تی كورد به هه‌ردو جه‌مسه‌ره‌كه‌و جه‌مسه‌ره‌كانی تریشه‌وه هیچ هۆكارێك نابینێ بۆ سه‌ندنه‌وه‌ی متمانه له مالكی.
له‌باره‌ی ده‌ست پێشخه‌رییه نوێ یه‌كه‌یشی بۆ كۆكردنه‌وی سه‌ركرده‌كان، سه‌رۆك مام جه‌لال، ڕونی كرده‌وه: به پشتیوانی خوا هه‌وڵی كۆبونه‌وه‌یه‌كی فراوان ده‌ده‌م له‌گه‌ڵ هه‌موو هێزه سیاسیه‌كان ئه‌وانه‌ی له حكومه‌تدا به‌شدارن ئه‌وانه‌یشی له حكومه‌تدا به‌شدار نین، پێش ئه‌وه بانگهێشتی دوقۆڵی‌و سێ قۆڵی ده‌كه‌م، بۆ نمونه هه‌وڵ ده‌ده‌م ژماره‌یه‌كی دیاریكراوی جه‌مسه‌ری كوتله‌كان كۆبكه‌مه‌وه‌بۆ ئه‌وه‌ی به‌راشكاوی زیاتر قسه‌بكه‌ن، پاشان بانگهێشتی كۆبونه‌وه‌یه‌كی هه‌مو كوتله سیاسیه‌كان ده‌كه‌م به‌وانه‌یشی به‌شداری حكومه‌ت نین وه‌ك حزبی شیوعی، حزبی نیشتمانی دیموكراسی، بزوتنه‌وه‌ی عه‌ره‌بی سۆشیالیستی‌و هێزه سه‌ربه‌خۆو نه‌ته‌وه‌یی‌و ناصرییه‌كان‌و هێزه‌كانی تر.
ئیستا كه‌ش‌و هه‌وای دیداری دوقۆڵی‌و سێ قۆڵی خۆش ده‌كه‌م، پشتیوان به خوا دوای ئه‌وه ده‌ست ده‌كه‌م به دیداری فراوان.
له‌باره‌ی مۆركی سه‌ره‌كی كۆبونه‌وه‌كه‌ش، سه‌رۆك مام جه‌لال، وتی: مۆركی سه‌ره‌كی پرۆژه‌كه كه بیری لێده‌كه‌مه‌وه ئه‌وه‌یه كه پێویسته رێكبكه‌وین له‌سه‌ر به‌رنامه‌یه‌كی كاری هاوبه‌ش له حكومه‌ت‌و پارله‌مان، پێویستیشه رێكبكه‌وین له‌سه‌ر هه‌ندێ مه‌سه‌له‌ی گه‌رم، بۆ نمونه هه‌ڵوێست له‌سه‌ر به‌هاری عه‌ره‌بی، هه‌ڵوێست له‌باره‌ی به‌عسی صه‌دامی‌و هه‌ڵوێست له‌باره‌ی تێرۆره‌وه.
له‌باره‌ی كێشه‌كانی هه‌رێم‌و به‌غداش له‌وانه گرێبه‌سته‌كانی نه‌وت، سه‌رۆك كۆمار، ڕایگه‌یاند: ده‌ستوری عێراق له ماده‌ی 111 دیاریكردوه نه‌وت سامانێكی نیشتمانیه‌و نه‌وت له هه‌ر شوێنێكدا بێت بۆ عێراقییه‌كان هه‌مویانه، چ له‌كه‌ركوك، سلێمانی، به‌سڕه یاخود عه‌مماره بێت نه‌وتی عێراقه ده‌بێت داهاته‌كه‌ی بچێته بودجه‌ی ناوه‌نده‌وه له به‌غدادو به‌پێی ده‌ستور به شێوه‌یه‌كی عادیلانه له نێوان هه‌رێمه‌كان یان له نێوان پارێزگاكاندا دابه‌ش ده‌كرێت، رێككه‌وتنێكی ژه‌نتیلمانی هه‌یه له نێوان حكومه‌تی هه‌رێم‌و حكومه‌تی ناوه‌ندی كه رێگه ده‌دات تا په‌سه‌ندكردنی قانونی نه‌وت‌و گاز له پارله‌مان حكومه‌تی هه‌رێم گرێبه‌ست ئیمزا بكات، تائێستا قانونه‌كه په‌سه‌ند نه‌كراوه بۆیه تا په‌سه‌ندكردنی قانونه‌كه حكومه‌تی هه‌رێم بۆی هه‌یه رێكه‌وتن بكات.
له‌باره‌ی بۆردمانی توركیا‌و ئێران بۆ سه‌ر سنوره‌كانی كوردستان، هاوكات تۆمه‌تباركردنی ئێران‌و توركیا به داڵده‌دانی چه‌كدارو حزبه نه‌یاره‌كانیا، سه‌رۆك مام جه‌لال، رونی كرده‌وه: له‌راستیدا بۆردومانكردنی ناوچه سنورییه‌كان له‌لایه‌ن ئه‌و دو ده‌وڵه‌ته‌وه سه‌رپێچی قانونی نێوده‌وڵه‌تیه‌و سه‌ربه‌خۆیی عێراق‌و سه‌روه‌رییه‌كه‌ی پێشێل ده‌كات، له پاڵ ئه‌وه‌دا راستییه‌كی تر هه‌یه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه هێزی كوردی ئێرانی‌و توركی له‌سه‌ر خاكی عێراق جێگیرن‌و، له خاكی عێراقه‌وه ده‌چن توندوتیژی له ناو خاكی هه‌ردو ده‌وڵه‌تدا ده‌كه‌ن، ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ش به بۆردومانكردنی ئه‌و ناوچانه وه‌لاَمیان ده‌داته‌وه، به‌داخه‌وه هه‌ندێك جار ده‌كرێنه سه‌ر گونده بێوه‌یه‌كان‌و خه‌ڵكی بێ دیفاعنه‌ك ناوجه‌رگه‌ی شۆڕشڤانانی كوردی ئێرانی‌و توركی، ئێمه لای خۆمانه‌وه زۆر هه‌وڵمان داوه هێزه چه‌كداره‌كانی كوردی ئێران‌و توركیا قایل بكه‌ین كه ئه‌م سه‌رده‌مه سه‌رده‌می خه‌باتی چه‌كدار نیه ئه‌م سه‌رده‌مه سه‌رده‌می گیڤاراو ماوتسی تۆنگ‌و هۆشیمینه نیه، ئه‌م سه‌رده‌مه سه‌رده‌می خه‌باتی پارله‌مانی‌و، جه‌ماهیری‌و میدیاییه، سه‌رده‌می خه‌باتی سیاسی‌و دیپلۆماتییه به‌تایبه‌تی له توركیادا بواری خه‌باتی پارله‌مانی‌و سیاسی هه‌یه.
ده‌رباره‌ی ئێرانیش هه‌وڵمان داوه بۆ چاره‌كردنی كێشه‌ی نێوان پژاك‌و ئێران، بژاك كاری له ناو ئێران‌دا ده‌كرد به هۆی ئێمه‌وه رێككه‌وتن كرا كه ده‌ستبه‌رداری كاری چه‌كداری ببن له ناو ئێران‌دا حكومه‌تی ئێرانیش كۆتایی بهێنێت به هێرشه سه‌ربازییه‌كانی بۆ راوه‌دونانیان له ده‌ره‌وه‌ی سنوره‌كانی ئێران، له‌وه‌شدا سه‌ركه‌وتو بوین‌و دوای ئه‌وه بۆردومانی سنوره‌كان وه‌ستان.
له‌باره‌ی هه‌واڵی هه‌ڵبه‌ستراوی، میوانداری خێزانی قه‌زافی‌و ئه‌سه‌د له كوردستان، سه‌رۆك مام جه‌لال، وتی: ئه‌وه راست نیه، هیچ په‌یوه‌ندیه‌ك له‌وباره‌یه‌وه نه‌به‌من نه‌به هیچ كه‌سێك له ده‌وڵه‌تی عێراقه‌وه نه‌كراوه، به‌ش به‌حاڵی خۆم كه هه‌واڵه‌كه‌م به‌ناوه‌وه بلاَوكراوه‌ته‌وه، سه‌رله‌به‌ری ئه‌و بابه‌ته ره‌تده‌كه‌مه‌وه‌و كه‌س په‌یوه‌ندی پێوه‌م نه‌كردوم، ئه‌وه‌ی كه هه‌یه یه‌كێك له برایانی لیبیایی سه‌ردانی كردم له سلێمانی‌و نامه‌یه‌كی له به‌ڕێز مسته‌فای سه‌رۆكی كاتیی لیبیاوه پێ بو داوای لێبوردنی كردبوو بۆ هه‌موو لیبیاییه حوكمدراوه‌كان له عێراق كه پێنجیان حوكمی ئیعدام‌و ئه‌وانی تریش حوكمی جیاجیا درابون، منیش ڕێزم گرت‌و بۆم رونكرده‌وه، یه‌كه‌م من ده‌سه‌لاَتی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حوكمه‌كانم نیه سه‌رۆك وه‌زیریش به هه‌مان شێوه ده‌سه‌لاتی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حوكمی نیه، حوكمی ئیعدامیش ته‌نیا به‌بڕیاری پارله‌مان هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه، ئه‌وانه‌ش كه هاتون بۆ عێراق بۆ بازرگانی‌و گه‌شتیاری یا سه‌ردانی هۆڕو چیاكان نه‌هاتون، به‌ڵكو هاتون بۆ بۆ تاوان، ئازادكردنیشیان پێویستی به رازی بونی حكومه‌ت‌و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانه‌وه‌یه، ده‌بێت قه‌واره‌ی مه‌سه‌له‌كانیشیان بزانرێت، هاوسۆزیم نیشاندا بۆ ئه‌وانه‌ی كه تاوانێكی وایان نه‌كردوه تا ئازادببن.
له‌باره‌ی گۆڕانكاریی یه‌كان ناوچه‌كه‌ش، سه‌رۆك مام جه‌لال، وتی: به شێوه‌یه‌كی گشتی پێشوازی ده‌كه‌ین له به‌هاری عه‌ره‌بی‌و ئێمه له روی پره‌نسیبه‌وه لایه‌نگری خه‌باتی گه‌لانی عه‌ره‌بی ده‌كه‌ین له پێناوی دیموكراسی‌و مافه‌كانی مرۆڤ‌و حكومه‌تی مه‌ده‌نی پارله‌مانی ده‌ستوری.
له‌باره‌ی ئاینده‌ی عێراقیش، ڕایگه‌یاند: دوای ئه‌وه‌ی وه‌فدی كوردستانی هاتن‌و له‌گه‌ڵ برایان مالكی‌و حزبی ده‌عوه‌و ئه‌وانی تر‌و هاوپه‌یمانی نیشتمانی عێراقی له‌سه‌ر هه‌مو مه‌سه‌له بنچینه‌ییه‌كان‌و ئاینده‌ی عێراق رێككه‌وتن، من به‌ش به حاڵی خۆم گه‌ش بینم‌و له‌و بڕوایه‌دام ئاینده گه‌ش‌و روناكه.
ئاینده روناك‌و زۆر باش ده‌بێت عێراق به‌ره‌وه شاڕێی راسته‌قینه‌ی خۆی‌و به رێچكه‌ی دیموكراسی‌و به ئاڕاسته‌ی ده‌ستكه‌وته پێویسته‌كان هه‌نگاو ده‌نێت، بۆیه گه‌ش بینم‌و پێم وایه به‌ده‌ستهێنانی “سه‌ربه‌خۆیی”، به پاشه‌كشێی دوایین سه‌ربازی ئه‌مریكایی شه‌وه كه ئه‌وه‌ش ده‌ستكه‌وتێكی تره، توانای هێزه سیاسییه كاریگه‌ره‌كانی عێراقی سه‌لماند له سه‌روه‌ری سه‌ربه‌خۆی‌و به‌دیهێنانی سه‌روه‌ری نیشتمانی بۆ عێراق‌و، تواناكانیان ده‌رخست له چه‌سپاندنی ئاسایش‌و ئۆقره‌ی له عێراق، له‌و بڕوایه‌شدام حكومه‌ت به رێچكه‌یه‌كی نه‌گۆڕ و راستدا هه‌نگاو ده‌نێت به‌ره‌و دابینكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كان‌و ده‌ستكه‌وته گرنگه‌كان ئه‌گه‌ر له‌سه‌رخۆش بێت، به تایبه‌تی پرۆژه‌كانی پێنج ساڵی داهاتوو كه بڕیاردراوه پرۆژه‌ی گه‌وره له خۆ بگرێت، هاوكات سه‌ردانه‌كانی سه‌رۆك وه‌زیر بۆ چین‌و ژاپۆن كه ده‌ره‌نجامه‌كانی ئاماده‌بونی ئه‌و دو وولاَته‌یه وه‌به‌رهێنانی قه‌به‌و گران له عێراقدا بكه‌ن، ئێمه له‌به‌رده‌م ئاینده‌یه‌كی پرشنگدارداین، لێت ناشارمه‌وه من كه‌سێكم به‌وه ناسراوم كه‌له دژوارترین رۆژدا گه‌ش بینم ئیستاش كه سه‌خترین رۆژگارمان تێپه‌ڕاندوه گه‌ش بینم‌و عێراقێكی گه‌شه‌سه‌ندوی دیموكراسییمان له‌به‌رده‌مدایه به هه‌مو ئازادییه دیموكراسیه‌كان شادین، ژماره‌ی رۆژنامه‌كان له نێوان لایه‌نگرو ئۆپۆزیسیۆندا له‌ژماره نایه‌ن، به‌ش به‌حاڵی خۆم ناونیشانه‌كان ده‌خوێنمه‌وه، هه‌موو حزبێك له عێراقدا ته‌له‌فزیۆن‌و رادیۆ‌و رۆژنامه‌یه‌كی هه‌یه، ئه‌وه خه‌ونێكه كه عێراق وا ئێستا ئه‌و هه‌مو ئازادییه دیموكراسییه‌ی تیادایه.
راسته كه‌م‌و كورتیمان هه‌یه پشتیوان به یه‌زدان چاره‌سه‌ریان ده‌كه‌ین من گه‌ش بینم له‌و بڕوایه‌دام عێراق به‌ره‌و پێش هه‌نگاو ده‌نێت پشت به خوا وه‌ك چۆن له به‌هاری عه‌ره‌بیدا ده‌ستپپێشخه‌رو بانگهێشتی یه‌كه‌م بوین، له ئاینده‌ی دیموكراسی ناوچه‌كه‌ش له‌پێش ده‌بین.
دەقی دیمانەکە…..