بارزانی: ده‌بێ وڵاتی ئێمه ئیعتیمادی كولی له‌سه‌ر كشتوكاڵ بكات
نوچەنێت
لە درێژەی بەسەرکردنەوەی شار‌و شارۆچەکانی کوردستان و کۆبونەوەی لەگەڵ خەڵکی کوردستان، ئه‌مڕۆ مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی شارۆچكه‌ی مه‌خمووری كرد و له‌گه‌ڵ چین وتوێژه‌كانی ده‌ڤه‌ره كۆبووه‌وه لەوتارێکدا بۆ خەڵکی مەخمور بارزانی رایگەیاند گەڕانەوەی مەخمور بۆ سەر هەرێمی کوردستان پەیوەندی بەمادەی ١٤٠ و نییەو مەخمور بەشێکە لەهەولێر. هەر لەوتارەکەیدا بارزانی، تەئیکیدی لەوەش کردەوە دەبێت هەوڵبدرێت مەخمور والێبکرێت خەڵک مەمنون بێت لەوێ بژیەت نەک جێی بهێڵێت و بچێت لەشارەکانی تر بژی.
ده‌قی وتاری مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان
به‌ناوی خوای گه‌وره و میهره‌بان
خوشك و برایانی به‌رێز…
زۆر زۆر خۆشحاڵم بۆ ئه‌م ده‌رفه‌ته كه به خزمه‌تی ئێوه بگه‌م و ماوه‌یه‌كی درێژه من ئاره‌زوو بوو كه سه‌ردانی ئێوه بكه‌م.
بێگومان ئه‌همیه‌تی ئه‌م ناوچه‌یه وه رۆڵی خه‌ڵكی ئه‌م ناوچه‌یه بۆ ئێمه وون نییه ، قاره‌مانی زۆر زۆر گه‌وره‌ی لێ هه‌ڵكه‌وتووه ، شه‌هیدێكی زۆرتان داوه ، زه‌حمه‌تێكی زۆرتان كێشاوه له كاتی شۆڕش و له‌به‌ر ئه‌وه هه‌رچی بۆ ئێوه بكرێت هه‌ر كه‌مه.
له هه‌مووی خۆشتر ئێوه نموونه‌یه‌كی زۆر باشتان پێشكه‌ش كرد بۆ پێكه‌وه ژیان، وه‌كو كورد و عه‌ره‌ب له‌م ناوچه‌یه ، ئه‌مه زۆر زۆر جێی خۆشحاڵییه وه انشالڵه ده‌بێته نموونه بۆ هه‌موو شوێنه‌كانی تریش.
من ئه‌مرۆ كه هاتووم بۆ ئێره بۆ ئه‌وه هاتووم سه‌ردانتان بكه‌ین و ئه‌حواڵتان بپرسین وه چه‌ند له برا وه‌زیره‌كانیش ته‌شریفیان هێناوه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی گوێ بگرین له داواكارییه‌كانی ئێوه پێویستیه‌كانی ئێوه گرفته‌كانی ئێوه ، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌وڵ بده‌ین یارمه‌تیتان بده‌ین بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و گرفتانه ، به‌تایبه‌تی ئه‌وه‌ی كه په‌یوه‌ندییان به خه‌ده‌ماته‌وه هه‌بێت.
وه‌زعی مه‌خمور جیاوازه له‌گه‌ڵ هه‌تا ناوچه‌كانی تریش كه مادده‌ی 140 شمولیان ده‌كات، به‌ڵام به‌راستی منیش تێ ناگه‌م یه‌عنی ئه‌م بێ موبالیاته‌ی به‌غدا بۆ ، چونكه مه‌خمور نه به قانوونێك نه‌بریارێكی كه پێیان ده‌گوترا پێیان ده‌گوت مه‌جلس قیاده‌ی سه‌وره ، بریارێكی ئیداری بووه دوای ڕاپه‌رینی ساڵی 1991 ئه‌وه‌یش فعله‌ن تا ساڵی 1996 ئینجا خرایه سه‌ر مووسڵ ، زۆر به ئاسانی ئه‌و ته‌عقیداته‌ی نییه ئی شوێنه‌كانی تر ، به‌ڵام زۆریش هه‌وڵ دراوه به‌راستی.
به‌هه‌ر حاڵ ئێمه زۆر به جددی به‌دوای ئه‌م مه‌سه‌له‌یه داده‌چین واتا شه‌رت نییه مه‌خمور دوابخرێت تا مادده‌ی 140 جێبه‌جێ ده‌كرێت ، چونكه ئه‌سڵه‌ن مادده‌ی 140 شومولی مه‌خمور ناكا، مه‌خمور نه به قانوون له هه‌ولێر پچڕاوه نه له‌به‌ر ئه‌وه به‌راستی ئێمه‌ش وا ته‌عمولی له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ین كه مه‌خمور و فعله‌ن به‌شێكه له هه‌ولێر.
من خۆشحاڵم كه گوێ بیستی ئه‌وه بووم حكومه‌تی هه‌رێم ئه‌و هه‌موو پرۆژانه‌ی ته‌رخان كردووه و ئه‌نجام داوه بۆ مه‌خمور ئه‌مه جێگای خۆیه‌تی انشاڵله به‌رده‌وام ده‌بین ، به‌ڵام به‌رێزیشتان ده‌زانن كه بوجه‌ی مه‌خمور ده‌چێته مووسڵ ئه‌وه‌ی بۆ مه‌خمور كراوه هه‌مووی له بوجه‌ی هه‌رێمه كه ئی ناوچه‌كانی تره ، به‌ڵام جیاوازی نییه.
ئێوه ئازیزی ئێمه‌ن برای ئێمه‌ن خۆشه‌ویستی ئێمه‌ن هه‌ر شتێك هه‌بێت ده‌بێت به‌شی ئێوه‌شی تێدابێت ، به‌ڵام ئێمه ده‌بێت ئه‌وه چاره‌سه‌ر بكه‌ین بوجه‌ی ئێوه له مووسڵه‌وه ده‌بێ بێته‌وه مه‌خمور ، ناوچه‌یه‌كی زۆر ده‌وڵه‌مه‌نده سوپاس بۆ خوا به‌ناوبانگه بۆ ده‌غڵ و دان توانی وڵاتێك به‌رێوه ببات ، وه بۆ ئه‌و پرۆژه‌یی ئاودێری ئه‌م ناوچه‌یه مه‌سه‌له‌یه‌كی زۆر زۆر گرنگه ئێمه زۆر به جددی له‌سه‌ری كار ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی انشالله بتوانین وه‌زعێكی وا دروست بكه‌ین خه‌ڵك هه‌موو ڕوو له‌وه بكاته‌وه مه‌منوون بێت بێته‌وه بۆ ئێره نه‌وه‌كو ئێره به‌جێبێڵێت بچن ڕوو له شاره‌كان و له شوێنی تر بكه‌ن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خه‌ده‌مات نییه، یا مه‌سه‌له‌ی باران به ده‌ست خوایه ده‌بی دوعا بكه‌ین هه‌موولا، خوا انشالله باران ببارینی ، به‌ڵام دیسان نابێت ئیعتیماد كولی له‌سه‌ر باران بكرێت مه‌سه‌له‌ی ئه‌و پرۆژه‌یه به نزبه‌تی منیش مه‌سه‌له‌یه‌كی زۆر زۆر گرنگه، چونكه له ئه‌سڵدا وڵاتی ئێمه وڵاتێكه ده‌بێ ئیعتیمادی كولی له‌سه‌ر كشتوكاڵ بكات.
ئه‌مه سه‌رچاوه‌یه‌كی هه‌ره هه‌ره ئه‌ساسی ژیانی خه‌ڵكی ئێمه‌یه له كوردستان ، بۆیه ئه‌م پرۆژه‌یه به لای منه‌وه زۆر زۆر گرنگه وه من به‌تایبه‌تی زۆر موتابه‌عه‌ی ده‌كه‌م له‌گه‌ڵ حكومه‌تیش و چی پێویست بێت ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه ، چونكه من ده‌زانم كه ئه‌همیه‌تی چه‌نده و وه خێرشی چه‌ند ده‌بێت بۆ وڵاته‌كه به گشتی .
بارزانی: ده‌بێ وڵاتی ئێمه ئیعتیمادی كولی له‌سه‌ر كشتوكاڵ بكات
0
Share.