بەفیدڕاڵیبونی پارێزگاکانی کوردستان و عێراق
د. سالار باسیره
توێژه‌ری سیاسی
تایبەت/بەنوچەنێت
له‌م ماوه‌یه‌ی دواییدا پاریزگاكانی سونه نشین لەعێراق، باس له به‌هه‌رێمكردنی پاریزگاكانیان ده‌كه‌ن. ئه‌م داوایه به‌پیی ده‌ستوری عیراق مادده‌ی 119 ره‌وایه و داوایه‌كی ده‌ستوریه، به‌ڵام لێره‌دا كورد ده‌بیت به مه‌رج پشتگیریی له به‌هه‌رێمبوونی پاریزگا سونه نیشینه‌کان بكات، چونكه به‌شێكی ناوچه كوردییه‌كان كه‌وتونه‌ته ئەو پارێزگایانه‌وه بۆ نمونه قه‌زای دوزخورماتوو كه‌كوتۆته پاریزگای سه‌لاح ا‌لدین ه‌وه.
ئه‌گه‌ر ئه‌و پارێزگایانه ویستیان ببنه هه‌رێم ئه‌وا ده‌بێت كورده‌كانی ئه‌وێ داوا بكه‌ن بخرێنه‌وه سه‌ر پارێزگا كوردیه‌كان كه كاتی خۆی حیزبی به‌عس به‌بریارێكی به‌عسیانه خستونیه‌ته سه‌ر ئه‌و پارێزگایانه. بۆ نمونه كورده‌كانی توزخورماتو له پارێزگای سه‌لاح ا‌لدین داوا بكه‌ن بخرێنه‌وه سه‌ر كه‌ركوك وه‌ك به‌شێكی باشوری كوردستان. هه‌روه‌ها ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمی كوردستان كارته‌كانی خۆی به‌رامبه‌ر ئه‌و پاریزگایانه‌ی ئه‌مرۆو هه‌رێمه‌كانی سبه‌ینی به‌كار بهێنێت و له‌گه‌ل ئه‌و پارێزگایانه بگاته رێكه‌وتنێك سه‌باره‌ت به ناوچه دابراوه‌كان (داگیركراوه‌كان) و به‌رده‌وام پێداگری له‌سه‌ر مادده‌ی 140 یش بكات، وه‌ك بریارێكی ده‌ستوریی ئیتحادی هه‌روه‌ك چۆن به‌هه‌رێمبوونی پارێزگاكان بریارو مافی ده‌ستوریه. عه‌ره‌به سونه‌كان ئه‌گه‌ر بۆ كردنی پاریزگاكانیان به هه‌رێم باس له ده‌ستور بكه‌ن، ئه‌ی كیشه‌ی ناوچه دابراوه‌كان (داگیركراوه‌كا)نیش كه ده‌كه‌ونه به‌ر مادده‌ی 140 ئه‌میش مادده‌یه‌كی ده‌ستوریه بەڵام عه‌ره‌به سونه‌كان پشتگوییان خستووه. هه‌ر سێ پاریزگاكه‌ی هه‌رێمی كوردستان به‌شیك له ناوچه‌كانیان ئیتر كه‌م یان زۆر لكێندراوه به پاریزگاكانی عه‌ره‌به سونه‌كانەوە. ئه‌م هه‌رێمه نوێیانه وه‌ك موسل و دیاله‌و سه‌لاح ا‌لدین سنوری جوگرافی به هه‌رێمی كوردستانه‌وه هه‌یه‌و پشتگیری هه‌رێمی كوردستانیشیان پیویست و مه‌به‌سته، ئه‌مرۆ له رووی سیاسیه‌وه سبه‌ینێ له رووی ئاسایش و بازرگانی و ئابوریشه‌وه.
هه‌شت مۆدێلی سیاسی بۆ عێراق و كوردستان
من كارم له هه‌شت مۆدێلی سیاسی كردوه بۆ عێراق و كوردستان، كه لێره‌دا شوێنی رونكردنه‌وه‌یم نیه. ئه‌مانه‌ش بریتین له (سیسته‌می سه‌نترالیزم، سیسته‌می ئیسلامی سیاسی، به‌سێ هه‌رێم كردنی عێراق، به پێنج هه‌رێم كردنی عێراق، به زیاتر له پێنج هه‌رێم كردنی عێراق، به‌شداری پارێزگاكان له ئه‌نجومه‌نی فیدراڵی، فیدراسیۆنی كوردستان و فیدراسیۆنی عه‌ره‌بستان، دوو ده‌وڵه‌تی كۆنفیدرالی كوردستان و ده‌وله‌تی عێراق به‌لام ده‌وله‌تێكی كوردی فیدرالی. له‌به‌ر رۆشنایی واقعی عێراق و كوردستان ده‌گه‌مه ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه دوو مۆدێلی كۆتایی گونجاو بێت. خۆ ئه‌گه‌ر بۆ مۆدێلی دوو فیدراسیۆنی كوردستان و عه‌ره‌بستان (مۆدیلی به‌لجیكا) نه‌بووه ئالته‌رناتیڤ بۆ ئاینده‌ی عێراق، ئه‌وا باشترین رێگا بۆ قۆناغی ئاینده بریتیه له ده‌وله‌تی كۆنفیدرالی / فیدرالی كوردستان و ده‌وله‌تی عێراق بێگومان له‌سه‌ر بنه‌مای هه‌مان پره‌نسیپ.
(هه‌رێمی كوردستان و ناوچه داگیركراوه‌كان)
به هه‌ریم بوونی پاریزگاكانی كوردستان و هۆكاره‌كانی
هه‌روه‌ك ئاماژه‌م پێداوه عێراق بكرێته دوو فیدراسیۆن (كوردستان و عه‌ره‌بستان) له‌سه‌ر مۆدێله‌كه‌ی به‌لجیكا له‌چوارچێوه‌ی سیسته‌میكی فیدرالی، به‌لام به چاره‌سه‌ری ماده‌ی 140 ه‌وه. له‌م حاله‌ته‌دا سێ پاریزگاكه‌ی هه‌رێمی كوردستانیش ببنه سێ هه‌رێمی سه‌ربه‌خۆ. سه‌باره‌ت به‌ناوچه دابراوه‌كانیش ئه‌و ناوچانه‌ی سه‌ر به سێ پاریزگاكه‌ی هه‌رێمن بخرێنه‌وه سه‌ر سێ پارێزگاكه. كه‌ركوك ئه‌میش ده‌كرێ له‌به‌ر رۆشنایی واقعی كه‌ركوك خۆی و وه‌ك چاره‌سه‌رێك بۆ پێكهاته‌كان بكرێته هه‌رێمێكی تایبه‌تی سه‌ربه‌خۆ به‌لام مانه‌وه‌ی مادده‌ی 140 له‌گه‌لیدا، پاریزگای كه‌ركوكیش به‌گشت پێوه‌ره‌كان سه‌ر به‌باشوری كوردستانه وه‌ك چۆن به‌غدا به‌پێكهاته جیاوازه‌كانیه‌وه عه‌ره‌بستانه. دانیشتوانی سویسرا كه 7.8 ملیۆن كه‌سه كه‌مێك له‌دانیشتوانی باشوری كوردستان زیاتره، روبه‌ره‌كه‌شی 41’285 كم دوجا له باشوری كوردستان زۆر بچوكتره، خاوه‌نی 26 هه‌رێمه‌و فره نه‌ته‌وه‌و كه‌لتوره‌و فره حیزبیه‌و مۆدێله‌كه‌شی سه‌ركه‌وتوه‌و ده‌وڵه‌تیشه.
بەنسبەت کوردستانەوە شتێکی ناكۆكه به‌خۆی ئه‌گه‌ر هه‌رێمێك خۆی به‌فیدرالی ناوببات و داوای فیدرالیه‌ت بكات بۆ عێراق، به‌لام له هه‌رێمه‌كه‌ی خۆیدا بروای به‌لامه‌ركه‌زی پارێزگاكان نه‌بێت و ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان بێده‌سه‌لات كرابن. ئه‌گه‌ر سیسته‌می لامه‌ركه‌زی له‌ولاتێكدا په‌یره‌و نه‌كرێ ئه‌وا رۆلی ئه‌نجومه‌نه‌كان نامێنێت و لادانه له‌سیسته‌می لامه‌ركه‌زی. سیسته‌می لامه‌ركه‌زی كه دابه‌شكردنی ده‌سه‌لاته‌كانه ده‌بێته هۆی كه‌مبونه‌وه‌ی گه‌نده‌لی و به‌هێزكردنی دیموكراسی وسه‌قامگیری. ئه‌م سیسته‌مه ئێسته له‌جیهانی هاوچه‌رخدا بۆته مۆدێلێكی گونجاوی فه‌رمانره‌وایی”. له‌عێراق و كوردستانیشدا مه‌ركه‌زیه‌ت ئه‌قلی سیاسی وسیسته‌می سیاسی ته‌نیوه. سیسته‌می مه‌ركه‌زی و ئه‌قلیه‌تی مه‌ركه‌زی له‌هه‌رێمی كوردستانیشدا سیاسه‌ت و حیزب وفه‌رمانره‌وایی ته‌نیوه ئه‌مه له سایه‌ی سیسته‌میكی سیاسی ته‌قلیدی ئۆتۆكراسیدا. شتێكی نامۆیه له به‌غدا داوای لامه‌ركه‌زی بكرێت و له هه‌رێمی كوردستان مه‌ركه‌زیه‌ت پیاده بكرێ. دیموكراسیه‌ت و مه‌ركه‌زیه‌ت دوو شتی ته‌واو دژ به یه‌كن. مه‌ركه‌زیه‌ت بریتیه له مۆنۆپولكردنی ده‌سه‌لات، له زه‌وت كردنی ئازادیه‌كان. به هه‌رێمبوونی پاریزگاكانی هه‌ریم بریتی ده‌بیت له كه‌مبوونه‌وه‌ی ده‌سه‌لاتی مه‌ركه‌زی و مۆنۆپۆل كردنی ده‌سه‌لات و كه‌مبونه‌وه‌ی گه‌نده‌لی به‌ڵام هه‌رگیز نابێت بریتی بێت له كزبوونی هوشیاریی نه‌ته‌وه‌یی و ره‌چاو نه‌كردنی سنوری كوردستان. هه‌ربۆیه ئاماژه‌م به فیدراسیۆنیكی كوردستان داوه. له كاتی به ده‌وله‌ت بوونی كوردستان لاناده‌م له سیسته‌می فیدرالی و به هه‌ریمبوون به واتا ده‌وله‌تیكی كوردیی فیدرالی چونكه بوون به ده‌وله‌ت مانای ئه‌وه نیه چیتر كۆمه‌ل له‌ده‌ست چه‌وساندنه‌وه و زه‌وت كردنی مافه‌كانی رزگاری ده‌بێت. زۆرێك له ده‌وڵه‌ت هه‌ن كه سیسته‌مه‌كانیان تۆتالیتێرن به‌ڵام نه‌هی له‌وه ناكه‌م كه ده‌ڵه‌وتیكی كوردی كیشه‌ی كورد و دۆزی كورد هه‌میشه له دۆزیكی نیوخۆوه ده‌كاته دۆزیكی نیوده‌وڵه‌تی و كورسی ده‌بیت له رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان. به‌واتا واقع بینین له سیاسه‌تدا پێویسته.
به هه‌رێم بوونی پارێزگای سلێمانی
دیاره له كاتی به‌هه‌رێم بوونی پارێزگای سلێمانی و هه‌ولێر له نێو په‌رله‌مانی هه‌رێمه‌كاندا قه‌واره‌ی پێكهاته سیاسیه‌كان گۆرانیان به‌سه‌ردا دێت. یه‌كێتی له سلێمانی بێهێز بووه‌و دۆخی جارانی نه‌ماوه و ئۆپۆزیسیۆنیش هێزی په‌یدا كردوه به‌تایبه‌ت بزوتنه‌وه‌ی گۆران ئه‌مه جگه له دیارده‌ی گه‌شه‌كردنی ئۆپۆزیسیۆن بوون له‌سه‌ر ئاستی گشتیی جه‌ماوه‌ریی. یه‌كێتی له هه‌ولێر بێهێزه، پارتی له سلێمانی بێهێزه، حیزبه بچوكه‌كان زۆرتر له سلێمانی به‌هێزن، سلێمانی سه‌رچاوه‌ی یه‌كه‌می ئۆپۆزیسیۆنه له‌ده‌ره‌وه‌ی سێ پۆیۆزیسیۆنه‌كه‌ش. كه‌ش و هه‌وای سیاسی له سلێمانی جیاوازه. دوور نیه پارێزگای دهۆك و هه‌ولێر بكرێنه یه‌ك هه‌رێم، له‌وانه‌یه پارتی رۆلی تێدا بگێرێت دوور له خواستی ڕاسته‌قینه‌ی خه‌ڵكی وڵات. به سووده مرۆڤ و گه‌لێك به ئه‌زمونه‌كانی خۆیدا بروات بۆ ئه‌وه‌ی بزانێت كام مۆدیلی ژیان باشه بۆ ئه‌م. ئه‌زموون و مێژووی سیاسی بۆ ئه‌وه‌یه سوودی لێوه‌ربگیرێت.
باشیه‌كانی سیسته‌می فیدراڵی هه‌رێمه‌كان لە عێراق یان هه‌رێمی كوردستان
• هه‌ر هه‌رێمه توانای به‌سه‌ر ئیداره‌كه‌ی خۆیدا باشتر ده‌شكێت وكاری دانیشتوان خێراتر ده‌روات و كێشه‌و پێداویستیه‌كان (ئابوری، كۆمه‌لایه‌تی، ئیداری، په‌روه‌رده..) باشتر ده‌بینرێن. خه‌ڵكی پارێزگای سلێمانی و دهۆك بۆ راپه‌راندنی كاره‌كانیان ده‌بێت زۆربه‌ی كات بچنه هه‌ولێر چونكه كاره‌كان به‌پێی ئه‌زمونه‌كان نارۆن به‌رێگاوه‌و هه‌روه‌ها وه‌زاره‌ته‌كان له‌هه‌ولێرن وسیسته‌مه‌كه سیمای سه‌نترالیزمی پێوه‌دیاره.
• ده‌بێته هۆی دابه‌شبوونی ده‌سه‌لات و رێگر ده‌بێت له چربوونه‌وه‌ی ده‌سه‌لات.
• له‌م سیسته‌می فره‌هه‌رێمییه‌دا مه‌ترسی لایه‌نێك بۆ سه‌ر ئه‌وه‌ی تر زۆر كه‌مه. بۆ نمونه هه‌ندێ لایه‌نی سونه مه‌ترسی ولێكدانه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی هه‌یه پارێزگا ته‌واو شێعه نشینه‌كانی خواروی عێراق، ئه‌گه‌ر پارێزگای به‌سره به‌نمونه بهێنینه‌وه ببێته هه‌رێمێكی سه‌ربه‌خۆ. شێعه تێیدا له‌رووی سیاسیه‌وه گه‌شه بكات و ناوچه‌یه‌كی نه‌وتیه‌و به‌نده‌ری بازرگانیه، كاریگه‌ری ئێران به‌سه‌ریدا زاڵ بێت وبه‌رێگای شێعه‌كانه‌وه ده‌ست وه‌ربداته نێو كاروباری عێراق و له‌وانه‌یه شێعه‌كان له‌چوارچێوه‌ی ئه‌م سیسته‌مه‌دا ببنه هێزو پلانی ده‌ستگرتنی به‌سه‌ر عێراقدا هه‌بێت. به‌پێی ئه‌م بۆچوونه به‌واتا هه‌رێمێكی به‌هێز وه‌ك ئامرازێكی تاكتیكی بۆ ستراتیجیه‌تی تری دوورخایه‌ن. هه‌ندێ له‌لایه‌نه عه‌ره‌به ناسیۆنالیسته‌كان به‌رامبه‌ر به‌كورد هه‌مان شێوه بیرده‌كه‌نه‌وه. به‌ڵام ده‌بێت ئاماژه به‌و راستیه‌ش بدرێ كه سونه ده‌یان سال به‌ته‌نیا چه‌مكی ده‌سه‌لاتی له‌عێراق به‌ده‌سته‌وه بووه. ئیسته شیعه‌كان مه‌ترسی ئه‌وه‌یان هه‌یه پارێزگا سونه نشینه‌كان ببنه هه‌رێمی سه‌ربه‌خۆو سونه مه‌زهه‌ب و ناسیۆنالیسته‌كان و به‌عسیه‌كان تێیاندا به‌هێز ببن. به‌ڵام هه‌موو ئه‌م كێشانه چاره‌سه‌ر ده‌بن ئه‌گه‌ر ره‌وتێكی ئه‌قلانی بتوانێت حوكم بكات.
• سیسته‌می سیاسی فیدرالی ده‌بێته به‌هێزكردنی دیموكراسیه‌ت وسه‌قامگیری بەڵام دیموكراسیه‌ت و سه‌قامگیریی مه‌رجی پێشوه‌ختیشن بۆ دروستبوونی ئه‌م سیسته‌مه.
• حیزبه سیاسیه‌كانی نێو هه‌رێمه‌كان ده‌توانن چۆنایه‌تی سه‌ركرده‌بوون له‌هه‌رێمه‌كانیاندا تاقیبكه‌نه‌وه‌و به‌م هۆیه‌وه ده‌توانن موماره‌سه‌ی سیاسه‌ت له‌سه‌ر ئاستی “ناوه‌ند” به‌رز بكه‌نه‌وه (وه‌ك ئه‌و پێكهاته سیاسیه جیاوازانه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌به‌غدا پیاده‌ی ده‌كه‌ن). بگره ئه‌زمونه‌كه به سووده بۆ ده‌وله‌تێكی كوردیی ئاینده ئه‌گه‌ر له پیاده‌كردنی سیسته‌مه فیدرالیه‌ته‌كه‌یدا سه‌ركه‌وتو بێت.
• بۆ كورد له باشوری كوردستان پیاده‌كردنی فه‌رمانره‌وایی سیاسی و مامه‌له‌كردن له‌گه‌ل ده‌وڵه‌ت وسیسته‌می سیاسی‌دا له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێم و به‌تایبه‌ت ئیتحاد ئه‌زمونێكی گرنگه دواتر بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی كوردیدا.
• هاوڵاتیان ده‌توانن به‌هۆی كورتی رێگاكان بۆ شوێنه فه‌رمی و ده‌وله‌تیه‌كان له‌م سیسته‌می هه‌رێمایه‌تیه‌دا زووتر په‌یوه‌ندی به سیاسه‌تمه‌دارو داموده‌زگاكانه‌وه بكه‌ن و زۆرتر له‌پرۆسه‌ی سیاسی به‌شداربن، ده‌بێته هۆی چاره‌سه‌ركردنی گرفته‌كان له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێم.
• یه‌كێكی تر له سوده‌كانی ئه‌م سیسته‌مه دروست بوونی كێبركێیه له‌نێوان هه‌رێمه‌كان و بواره جیاوازه‌كانی ژیان ده‌بوژێنێته‌وه و ده‌بێته هۆی ئاسانكردنی به‌شداریی سیاسی هاوڵاتیان. له‌م باره‌دا ده‌كرێ كێبركێی پێشكه‌وتن و گه‌شه‌كردن هه‌بێت له نێوان پارێزگاكانی ئه‌مرۆ و (هه‌رێمه‌كانی) سبه‌ینێ.
• به‌گشتی له یاسا فیدرالیه‌كاندا هاتوه، بۆی هه‌یه خوازیاری سه‌ربه‌خۆیی بێت ئه‌گه‌ر بارودۆخی هه‌رێمه فیدرالیه‌كه‌ی له‌بار بوو بۆی. ئه‌مه‌ش له ده‌ستوری عێراقدا له مادده‌ی 117 ئاماژه‌ی پێدراوه.