په‌راوێزێک بۆ بابه‌ته‌که‌ی ماڵپه‌ڕی نوچه نێت “حکومه‌ت له‌سه‌فه‌ره“
فوئاد قه‌ره‌داغی
هه‌واڵ : حکومه‌ت سه‌فه‌ریکردووه!
ماڵپه‌ڕی( نوچه نێت ) رۆژی 10 ی تشرینی دووه‌می 2011 وتارێکی ده‌رباره‌ی”سه‌فه‌ری” حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان بڵاوکرده‌وه. به‌سه‌رهاتی داڕشتنی ئه‌م هه‌واڵه په‌یوه‌ندی به لێدوانی سه‌رچاوه‌یه‌کی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانه‌وه هه‌یه بۆ راپۆرتێکی گۆڤاری (سڤیل) و ماڵپه‌ڕی ( نوچه‌نێت ) سه‌باره‌ت به پرسێکی نێوان حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و په‌ڕله‌مانی سوید. ئه‌م ماڵپه‌ڕه ده‌یه‌وێت لێدوانێکی فه‌رمی له وته‌بێژێکی حکومه‌ته‌وه وه‌ربگرێت دوای ئه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌که داوایلێکردووه ناوی ئاشکرا نه‌کات، بۆیه بۆ ماوه‌ی دوو سێ رۆژ په‌یوه‌ندی ده‌کات به‌ڵام که‌س ناچێته ژێرباری پێدانی زانیاری له‌م باره‌یه‌وه. بۆ ئه‌م پرسه په‌یوه‌ندی به هه‌ریه‌ک له : به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و، وته‌بێژی فه‌رمیی حکومه‌ت و، راوێژکاری راگه‌یاندنی سه‌رۆکی حکومه‌ت ده‌کات، به‌ڵام هه‌موویان ده‌ڵێن له سه‌فه‌رداین و ئه‌وه‌تاین له ده‌ره‌وه‌ی وڵات و ناتوانین تا نه‌یه‌ینه‌وه هیچ بڵێین، به‌مانا ( حکومه‌ت له‌سه‌فه‌ردایه ) و تا نه‌گه‌ڕێته‌وه چاوه‌ڕوانی لێدوانی فه‌ڕمی مه‌بن.
وه‌ڵامی وته‌بێژه‌کان چی ده‌گه‌یه‌نێت؟
له رووی سیاسی و ئیدارییه‌وه کارێکی باشه حکومه‌ت وته‌بێژیی ره‌سمی هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی لێدوان له‌چه‌ند سه‌رچاوه‌ی جیاوازه‌وه ده‌رنه‌چێت و ئه‌و بڕیارانه‌ی ئاشکرا ده‌کرێن شێوه‌ی فه‌رمی وه‌ربگرن و که‌س به ویست و ئاره‌زووی خۆی لێکینه‌داته‌وه، به‌ڵام نه‌بوونی که‌سێکی به‌رپرس یان ده‌زگایه‌ک یان دامه‌زراوه‌یه‌کی راگه‌یاندن که بتوانێت له‌کاتی سه‌فه‌ری وته‌بێژه‌کانی حکومه‌تدا وه‌ڵامبداته‌وه، کۆمه‌ڵێک نیشانه‌ی که‌موکووڕی له‌خۆیدا هه‌ڵده‌گرێت، له‌وانه :
1 ) بوونی ناوه‌ندێتییه‌کی بێ ئه‌ندازه له نێو حکومه‌تدا که به‌رپرسیارێتیی تاکه‌که‌سیی تێیدا زاڵه‌و، شێوازی کاری دامه‌زراوه‌یی تێدا بزره. ئه‌م شێوه ناوه‌ندێتییه کاریگه‌ریتی له‌سه‌ر که‌سایه‌تییه ئیدارییه‌کان به جۆرێک داناوه که هه‌ر یه‌که‌یان له ترسی ئه‌وه‌ی ژوور خۆی نه‌توانێت له پرسه‌کان بدوێت، یان ته‌نانه‌ت نه‌وێرێت لێدوانێک بۆ رۆژنامه‌کان بدات، به‌ڵکو هه‌ر یه‌که به‌رپرسیارێتییه‌که له‌کۆڵ خۆی بکاته‌وه‌و بیدا به شانی ئه‌ویدیکه‌دا.
2 ) بوونی سانسۆر له‌سه‌ر زانیاری نیشانه‌یه‌کیدیکه‌ی ئه‌م حاڵه‌ته‌یه. ئه‌گه‌رچی به‌رپرسه‌کان هه‌میشه جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌که‌نه‌وه که پره‌نسیپه دیموکراتییه‌کان له هه‌رێمی کوردستاندا به‌رقه‌راره، به‌ڵام له ئاستی پره‌نسیپێکی دیموکراتییانه‌ی وه‌ک مافی رۆژنامه‌و ده‌زگاکانی راگه‌یاندن له ده‌ستڕاگه‌یشتن به زانیاری له‌مپه‌رێک دروستده‌که‌ن و به سانایی به‌ده‌ستییه‌وه ناده‌ن.
3 ) له‌ڕووی ئیدارییه‌وه نیشانه‌ی نه‌شاره‌زایی کاری کارگێریی یان بوونی که‌موکورتییه له رێکخستنی ئیداریی کاروباره‌کانی حکومه‌تدا. شاره‌زایانی کاری ئیداریی هه‌میشه جه‌خت له‌سه‌ر هه‌نگاوی سۆراخکردن ( متابعة ) ده‌که‌ن. ئه‌م کاره که‌سێک به‌رپرسی ده‌بێت که ئاگای له‌سه‌رجه‌می هه‌نگاوه‌کانی کاری ئیداری هه‌بێت و نزیک بێت له ده‌زگای به‌رنامه‌ڕێژیی و جێبه‌جێکردنه‌وه؛ دیاره ده‌بێت وته‌بێژ ئه‌و که‌سه‌بێت که ئه‌رکی ئه‌م سۆراخکردنه‌ی له‌سه‌رشان بێت تا هه‌ر کاتێک داوای لێ‌کرا بتوانێت دواهه‌واڵ و ئه‌نجامه‌کان وه‌کو خۆی بگه‌یه‌نێت.
4 ) بوونی ئه‌م چه‌شنه حاڵه‌تانه دوو که‌موکورتی دیکه ده‌گه‌یه‌نیت:
أ – نه‌بوونی په‌یوه‌ندییه‌کی رێکخراوه‌یی کار له ده‌زگا ئیدارییه‌که‌دا. په‌یوه‌ندی ئیداریی له دووشێوه‌دا ده‌رده‌که‌وێت: په‌یوه‌ندییه‌ک له نێوان ئاستی سه‌ره‌وه خواره‌وه‌ی ده‌زگاو کاره ئیدارییه‌که‌دا و، په‌یوه‌ندیه‌کی هاوتا یان هاوته‌ریب له نێوان ده‌زگا یان کار‌و که‌سه‌کاندا. هونه‌ری سه‌رکه‌وتنی کاری ئیداریی له چۆنایه‌تی رێکخستنی ئه‌م دووجۆره په‌یوه‌ندییه‌دایه. ئه‌گه‌ر ئه‌م دوو په‌یوه‌ندییه به‌باشی رێکخران ئه‌وا له‌کاتی نه‌بوونی به‌رپرسێک یان ده‌سه‌ڵاتێکی سه‌ره‌وه یان هه‌ر که‌سێک له‌هه‌ر جێیه‌کی ئیداریدا کاربکات نابێته هۆی په‌ککه‌وتنی کاره‌کان. ئه‌مه ئه‌و حاڵه‌ته‌یه که له ده‌زگاکانی حکومه‌تی هه‌رێمدا به‌باشی رێکنه‌خراوه ، بۆیه گرفتی وه‌های لێده‌که‌وێته‌وه و سه‌فه‌رکردنی چه‌ند لێپرسراوێک یان کارمه‌ندێک ببێته هۆی په‌ککه‌وتنی کارێک یان پرسێک یان راگه‌یاندنێکی پێویست.
ب – نه‌بوونی پره‌نسیپی سه‌رپشککردن ( تفویض ) له کاری ئیداریدا. ئه‌م خاڵه نه‌ک هه‌ر که‌موکورتییه به‌ڵکو له حاڵه‌ت ده‌رچووه‌و بووه‌ته دیارده. له هه‌موو ئاسته ئیدارییه‌کاندا میزاج و فه‌رمانی تاکه‌که‌سی باڵی به‌سه‌ر کاره‌کاندا کێشاوه. هه‌ر به‌رپرسه به‌پێی تێگه‌یشتن و ویستی خۆی فه‌رمان ده‌داو جۆرێکی تایبه‌تیی له جێبه‌جێکردندا ده‌وێت. کاره‌کان له هه‌موو فه‌رمانگه‌کاندا له‌ده‌ستی به‌رپرسی یه‌که‌مدا کۆبوونه‌ته‌وه. به‌م پێیه ده‌بینین جگه له سه‌رۆک یان به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌که هیچ که‌سێکیتر له فه‌رمانگه‌که‌دا ده‌سه‌ڵاتی نییه .
چه‌ند پێشنیازێک بۆ چاره‌سه‌رکردن. . .
ده‌بێت چاره‌سه‌رکردن له‌به‌ر تیشکی هۆکارو واقیعی که‌موکووڕییه‌کاندا دابنرێت، ئه‌وه‌ش پێویستی به‌م هه‌نگاوه ئیدارییه سه‌ره‌تاییانه هه‌یه:
1 ) به‌دامه‌زراوه‌ییکردنی هه‌موو داموده‌زگاکانی حکومه‌ت . مه‌به‌ست له دامه‌زراوه‌ییکردن دانانی یاسا و نیزام و رێسا‌و راسپارده‌کانه بۆ هه‌ر وه‌زاره‌تێک، دامه‌زراوه‌یه‌ک، فه‌رمانگه‌یه‌ک، به‌شیوه‌یه‌ک کاروباره‌کان بڕوات به‌بێ ئه‌وه‌ی نه‌هاتنی هه‌ر به‌رپرسێک یان کارمه‌ندێک ببێته هۆی دواخستنی کاره‌کان.
2 ) راهێنانی کارمه‌ندانی حکومه‌ت له‌هه‌ر فه‌رمانگه‌یه‌کدا له‌سه‌ر چه‌ند کاری جیاجیای ئه‌و فه‌رمانگه‌یه له‌ڕێی کۆرسی تایبه‌تییه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له‌کاتی مۆڵه‌تی ئاسایی یان مۆڵه‌تی نه‌خۆشی یان سه‌فه‌رکردن یان نه‌هاتنی هه‌ر به‌رپرسێک یان کارمه‌ندێک، به‌هه‌ر هۆیه‌کیتره‌وه بێت، کارمه‌ندێکیتر جێی بگرێته‌وه‌و هیچ کارێک رانه‌وه‌ستێت.
3 ) روونیی کاره‌کان و نه‌شاردنه‌وه‌ی له‌لایه‌ن ده‌زگا باڵاکانه‌وه، که سه‌رچاوه‌ی بڕیارن، زه‌مینه‌ی ئه‌وه خۆشده‌کات هه‌ر وته‌بێژێک بێترسی لێپرسینه‌وه‌و سزادان زانیاری بدات به‌و لایه‌نانه‌ی یاسا رێیپێداون ده‌ستیان به زانیارییه‌کان بگات له‌وانه‌ش “ده‌سه‌ڵاتی چواره‌م” . بۆ جێبه‌جێکردنی ئه‌مکاره‌ش ده‌بێت که‌سانێک له‌و ناوه‌ندانه دابنرێت که کارامه‌و لێوه‌شاوه‌و خاوه‌ن شه‌خسییه‌تێکی ئیداریی به‌رچاوبن که شایانی هه‌ڵگرتنی لێپرسراوێتی بن و بتوانن له شوێن و ساته جیاجیاکاندا ده‌ستپێشخه‌ری بکه‌ن و چاوه‌ڕێی پسوڵه‌و مۆری ره‌زامه‌ندی سه‌روو خۆیان نه‌بن.
4 ) بۆ به دامه‌زراوه‌ییکردنی ده‌زگاکانی حکومه‌ت و دانانی که‌سی شیاو له‌شوێنی شیاو، ده‌بێت دامه‌زراندن له خواره‌وه بۆ سه‌ره‌وه له‌سه‌ر بنچینه‌ی ( پێناسه‌ی کاره‌کان) بێت. ئه‌م بنه‌ما ئیدارییه دامه‌زراندن به شیاویی زانستی و پیشه‌یی و کارامه‌ییه‌وه گرێده‌دات، بۆیه به په‌یڕه‌ویکردنی، داموده‌زگاکان له‌و ئاسته‌نگه‌ی ئه‌مڕۆ ده‌رده‌چن و، هه‌ر که‌سێک که داده‌مه‌زرێت شوینی شیاوی خۆی ده‌گرێت و. ده‌بێته هۆی پێشکه‌وتنی خودی ئه‌و کارمه‌نده و مه‌ردودێکی ئه‌رێیانه‌شی له بواری کاره دیاریکراوه‌که‌دا ده‌بێت.
5 ) په‌یڕه‌وکردنی سیستمی ( مه‌رکه‌زییه‌ت له به‌رنامه‌ڕێژی و لامه‌رکه‌زییه‌ت له جێبه‌جێکردندا) وه‌ک پره‌نسیپێکی ئیداریی پێشکه‌وتوو. کاتێک ئه‌م ئازادییه بۆ بنکه‌کانی کاری ئیداریی دابین ده‌کرێت ، گیانی کارکردنی ئازاد‌و سه‌ربه‌خۆ و گیانی ده‌ستپێشخه‌ری بره‌وپێده‌دات و ده‌بێته مایه‌ی داهێنان . ئه‌مه پره‌نسیپێکه ده‌زگاکانی حکومه‌ت ئه‌کتیڤ ده‌کات و له‌و بارودۆخه راوه‌ستاوو وشکهه‌ڵاتووه‌ی ئێستای ده‌رده‌هێنێت.
6) دابه‌شکردنی کار له هه‌ر فه‌رمانگه‌یه‌کدا و سه‌رپشککردنی ده‌زگاکانی خواره‌وه له‌لایه‌ن ده‌زگاکانی سه‌ره‌وه بۆ راپه‌ڕاندن و جێبه‌جێکردنی کاروباره‌کان قورسایی کاری چڕی سه‌ر به‌رپرسی یه‌که‌م یان چه‌ند که‌سێکی هه‌ر فه‌رمانگه‌یه‌ک ناهێڵێت و هاوتاییه‌ک له کارکردن‌دا دێنێته کایه‌وه. ئه‌م دابه‌شکردنه سه‌رپشککردن ( تفویض ) ده‌کاته بنه‌ماو پره‌نسیپ، واته هه‌ر به‌رپرسێک له شوێنی خۆیه‌وه به‌شێک له ده‌سه‌ڵاته‌کانی خۆی به به‌رپرسێکی خوارتر ده‌دات، ئه‌ویش به‌هه‌مان شێوه به‌شێک له‌و ده‌سه‌لاتانه به ئه‌وانه‌ی خوار خۆی ده‌دات. به‌م پێیه کاره‌کان دابه‌ش ده‌بن و یه‌کێتییه‌ک له نێوان کاری فه‌ردی و کاری هه‌ره‌وه‌زیی له‌سه‌ر ئاستی ئیداریی سه‌رجه‌م فه‌رمانگه حکومه‌تییه‌کاندا دروست ده‌بێت و له‌و پاشاگه‌ردانییه‌ی ئێستا رزگار ده‌بین.
له‌کۆتاییدا پێویسته هه‌موو ئه‌و چه‌مکه ئیدارییانه‌ی باسکران به هه‌ڵوێستی سیاسی ده‌زگا باڵاکانی حکومه‌ته‌وه ببه‌ستینه‌وه، واته به سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم و سه‌رۆکایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و په‌ڕله‌مان وه‌ک سێ سه‌رچاوه‌ی فه‌رمانڕه‌وایی که هه‌ر یه‌که‌یان له شوێنی خۆیه‌وه‌و ده‌توانێت زه‌مینه بۆ ئیداره‌یه‌کی به دامه‌زراوه‌ییکراوی رێکخراو له‌سه‌ر بنچینه‌ی پره‌نسیپه ئیدارییه مۆدێرنه‌کان خۆشبکات و رێوشوێنی جیبه‌جێکردن و سۆراخکردن ( متابعة) یشیان بۆ دابنێت.
