ئەرسەلان بایز هیوادارە بارزانی و تاڵەبانی واز لەدەسەڵات بهێنن و حوكمڕانی بده‌نه ده‌ست كه‌سانی شایسته‌و لێوه‌شاوه
نوچەنێت
لەورتارێکدا کە لە رۆژنامەی کوردستانی نوێ زمانحاڵی رەسمی یەکێتی بڵاوی کردۆتەوە، ئەرسەلان بایز جێگری سەرۆکی پەڕلەمان و ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی، هیواخوازە سەرکردەکانی کورد کە ئێستا لە تەندروستییەکی باشدان، بەهەمان شێوەی لولا سیلڤیای سەرۆکی پێشووی بەرازیل، واز لە دەسەڵات بهێنن و ببنە نمونە بۆ رۆژهەڵاتی ناوەراست.
جێگری سەرۆکی پەڕلەمانی کوردستان و ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی، لە وتارەکەیدا دەنوسێت”چەند خۆشە سه‌رۆكه‌كان له‌قۆناغێكی دیاریكراوی ژیانیاندا بڕیاری كشانه‌وه له‌ده‌سه‌لات و حوكمڕانی بده‌ن و خۆیان ڕكێفی حوكمڕانی بده‌نه ده‌ست كه‌سانی شایسته‌و لێوه‌شاوه. حوكمڕانی بده‌نه ده‌ست كه‌سانێك حزب و گه‌ل و نیشتمان له‌په‌رته‌وازه‌یی و مه‌ترسی بپارێزێت” بایز لەکۆتایی وتارەکەش روو دەکاتەوە کوردستان و دەڵێت”به‌هیوای ئه‌وه‌م سه‌ركرده‌كانی كوردیش له‌ته‌مه‌ن و ته‌ندروستی باشیاندا، یه‌كێك بن له‌و جۆره سه‌رۆكه نموونه‌ییانه‌ی دنیا. چونكه ئه‌مانیش هه‌موو ته‌مه‌نی خۆیان به‌گه‌ل و نیشتمانه‌كه‌ی خۆیان به‌خشی و ئه‌مڕۆ له‌بالاترین ده‌سه‌لاتی عیراق و هه‌رێمدان. به‌هیوای ئه‌وه‌م ببنه نموونه‌یه‌كی زیندووی ڕۆژهه‌لاتی ناوه‌ڕاست و به‌رنامه‌یه‌كی تۆكمه بۆ ئاینده‌ی حزب و هه‌رێمه‌كه‌یان دابڕێژن و به‌كه‌نارێكی ئارام و بێ كێشه‌ی بسپێرن”.
دەقی وتارەکەی ئەرسەلان بایز
(لولا دا سیلڤا) نموونه‌ی سه‌رۆكی خۆشه‌ویست
چه‌ند خۆشه مرۆڤ هه‌تا مردن خۆشه‌ویستی هه‌میشه‌یی گه‌ل و نیشتمانی خۆی بێت. له‌دوای مردنیشی به‌خێر باسی بكه‌ن و یادی بكه‌نه‌وه. چه‌ند خۆشتره سه‌رۆكه‌كان پارێزگاری له‌و خۆشه‌ویستی و پێوه‌ندییه توند‌و تۆڵه‌ی نێوان خۆیان و میلله‌ته‌كه‌ی خۆیان بكه‌ن. بۆ هه‌ر هاوولاتییه‌كیش چه‌ند خۆشه ڕه‌مزه‌كه‌ی به‌خۆشه‌ویستی بمێنێته‌وه‌و هه‌میشه شانازی پێوه بكات. له‌هه‌موو ئه‌مانه‌ش خۆشتر ئه‌وه‌یه، سه‌رۆكه‌كان له‌قۆناغێكی دیاریكراوی ژیانیاندا بڕیاری كشانه‌وه له‌ده‌سه‌لات و حوكمڕانی بده‌ن. پێشتریش كاری جددییان بۆ ئه‌وه كردبێت. له‌دوای خۆشیاندا جۆرێك له‌سیستم و به‌رنامه‌ی تۆكمه‌یان جێهێشتبـێ و گه‌ل و نیشتمانه‌كه‌ی خۆیان له‌پاشا گه‌ردانی پاراستبـێ. كاریان بۆ پێگه‌یاندنی چه‌ندین نه‌وه‌ی دوای خۆیان كردبێ و پاش ماوه‌یه‌ك حوكمڕانی، له‌ژیان و ته‌ندروستییه‌كی باش خۆیان ڕكێفی حوكمڕانی بده‌نه ده‌ست كه‌سانی شایسته‌و لێوه‌شاوه. حوكمڕانی بده‌نه ده‌ست كه‌سانێك حزب و گه‌ل و نیشتمان له‌په‌رته‌وازه‌یی و مه‌ترسی بپارێزێت. بۆئه‌وه‌ی سه‌رۆك بتوانێ ماوه‌یه‌كیش دوای حوكمڕانی له‌دووره‌وه چاودێری و ڕێنماییان بكات. نه‌ك له‌دوای خۆی كه‌س نه‌زانێ ڕه‌شه‌بای قه‌ده‌ر چ به‌سه‌ر كه‌شتی حزب و گه‌ل و نیشتمانه‌كه‌یدا دێنێت.
نموونه‌ی له‌و جۆره سه‌رۆكانه له‌دنیادا زۆرن، كه‌هه‌میشه و پێش هه‌موو شتێك خه‌می هه‌نووكه‌و دواڕۆژی گه‌ل و نیشتمانه‌كه‌ی خۆیان له‌به‌رچاو بووه‌و هه‌ر زوو نه‌خشه‌ڕێگای گونجاویان بۆ ئاینده‌یه‌كی باش داڕشتووه له‌ژیان و دوای خۆشیان له‌ڕێگای سیستمێكی دیموكراتی، گه‌ل و ولاته‌كه‌ی خۆیان ته‌سلیمی ده‌ستێكی ئه‌مین كردووه‌و له‌كه‌نارێكی ئارام ماڵئاوایی لێكردوون. هه‌ر بۆیه‌ش مێژوو هه‌ر وه‌كو چۆن له‌ژیان له‌خانه‌ی كه‌ڵه پیاو و دڵسۆزانی مرۆڤایه‌تی ڕیزبه‌ندی بۆ كردوون، هه‌ر به‌هه‌مانشێوه‌ش له‌دوای خۆشیاندا، هه‌ر به‌و جۆره له‌دڵ و ده‌روونی كۆمه‌لایه‌تی خه‌ڵك میوانی ئازیز‌و ئاینده‌ی نه‌وه‌كانی خۆیان بوون. ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ ئێمه له‌ده‌زگا جۆراوجۆره‌كانی ڕاگه‌یاندن به‌دی ئه‌كه‌ین(لولا دا سیلڤا)ی سه‌رۆكی پێشووی كۆماری به‌رازیله. یه‌كێكه له‌و سه‌رۆكانه‌ی كه له‌دوای ده‌ستبه‌رداربوونیشی له‌حوكمڕانی جێگای فه‌خرو شانازی گه‌ل و نیشتمانی به‌رازیل و مرۆڤایه‌تیه. دا سیلڤا ماوه‌ی دوو ده‌وره (هه‌شت ساڵ) سه‌رۆك كۆماری به‌رازیل بوو. له‌و ماوه‌یه‌دا به‌پێی به‌رنامه‌یه‌كی داڕێژراو 29 ملیۆن به‌رازیلی له‌هه‌ژاری ده‌رباز كرد‌و ولاته‌كه‌ی گه‌یانده ڕیزی ولاته پێشكه‌وتووه سیاسییه ئابوورییه‌كانی جیهان. پێش ته‌واوكردنی ده‌وره‌ی حوكمڕانیه‌ته‌كه‌شی به‌پێی به‌رنامه‌یه‌كی دیاریكراو، به‌مه‌به‌ستی دووركه‌وتنه‌وه له‌سه‌ر گه‌ردانی گه‌ل و نیشتمانه‌كه‌ی له‌دوای خۆی، ده‌ستی تێكۆشه‌ره‌ێكی ڕۆژانی دیكتاتۆری (دیلما روسیف ته‌مه‌ن 63 ساڵ) گرت بۆئه‌وه‌ی له‌دوای خۆی ببێته كاپتنی به‌ڕێوه‌بردنی كه‌شتی ولات. لولا دا سیلڤا له‌كاتێكا ده‌سته‌به‌ری حوكمڕانی بوو كه‌ته‌مه‌نی 65 ساڵ و خاوه‌ن ته‌ندروستییه‌كی باش و هێشتا بنكه‌ی جه‌ماوه‌ری له‌سه‌ره‌وه‌ی 80%ی نێو كۆمه‌لانی خه‌ڵكی ولاته‌كه‌ی بوو. له‌دوای ده‌ستبه‌رداربوونیشی وه‌كو پشت و په‌نای حزبه‌كه‌ی له‌دووره‌وه به‌ڕێنیشانده‌ر مایه‌وه. سالانه چه‌ندین كۆڕ‌و سیمینار‌و موحازه‌راتی بۆ كادر‌و پسپۆڕ‌و شاره‌زایان، له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی ولات و ئه‌زموونی خۆی ئه‌گێڕاو ئامۆژگاری و ڕێنمایی ئه‌كردن.
به‌لام ئه‌وه‌ی جێی داخه هه‌واڵه‌كانی ئه‌م ڕۆژانه باس له‌تووشبوونی ئه‌و كه‌ڵه پیاوه ئه‌كه‌ن به‌نه‌خۆشی (شێر په‌نجه)ی گه‌روو. ئه‌و هه‌واڵه‌ی كه‌هه‌موو به‌رازیلییه‌كانی داخ و حه‌سره‌تیان بۆ هه‌ڵڕشت و ڕۆژانه له‌ڕێگای ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندنه‌وه عه‌وداڵی بیستنی دوا هه‌واڵی باشتربوونی ته‌ندروستی ئه‌كه‌ن، ئه‌ویش له‌دواین ڕاگه‌یاندنی خۆیدا وتوویه‌تی (هه‌ست به‌شانازی ئه‌كه‌م كه‌من نیوه‌ی ته‌مه‌نی شه‌ست و شه‌ش ساڵی خۆم له‌پێناوی دابینكردنی دیموكراتی و خۆشگوزه‌رانی بۆ به‌رازیل ته‌رخان كرد).
منیش به‌هیوای ئه‌وه‌م سه‌ركرده‌كانی كوردیش له‌ته‌مه‌ن و ته‌ندروستی باشیاندا، یه‌كێك بن له‌و جۆره سه‌رۆكه نموونه‌ییانه‌ی دنیا. چونكه ئه‌مانیش هه‌موو ته‌مه‌نی خۆیان به‌گه‌ل و نیشتمانه‌كه‌ی خۆیان به‌خشی و ئه‌مڕۆ له‌بالاترین ده‌سه‌لاتی عیراق و هه‌رێمدان. به‌هیوای ئه‌وه‌م ببنه نموونه‌یه‌كی زیندووی ڕۆژهه‌لاتی ناوه‌ڕاست و به‌رنامه‌یه‌كی تۆكمه بۆ ئاینده‌ی حزب و هه‌رێمه‌كه‌یان دابڕێژن و به‌كه‌نارێكی ئارام و بێ كێشه‌ی بسپێرن. به‌تایبه‌تی ((ی.ن.ك)) كه‌ئه‌مڕۆ كه‌وتۆته به‌رده‌م چه‌ندین شه‌پۆلی هه‌ڵبه‌زو دابه‌زو له‌چه‌ندین لاوه په‌لامار ئه‌درێت. كادره‌كان ناڕه‌حه‌ت و له‌چاوه‌ڕوانی به‌رنامه‌یه‌كی نوێی سكرتێری گشتیدان بۆ گۆڕانكاریی بنه‌ڕه‌تی و چاكسازی له‌نێو ڕێزه‌كانی ((ی.ن.ك))و جێگیربوون له‌كه‌نارێكی ئارام‌دا.
تێبینی: سه‌رۆك (لولا دا سیلڤا) هه‌میشه دۆست و پشتیوانی مه‌سه‌له‌ی كورد بووه.
