حکومەتی کوردستان لەسەفەرە…
ئه‌ندامێكی فراكسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامی: حكومه‌ت وه‌ك شتێكی لاوه‌كی سه‌یری وته‌بێژ ده‌كات
نوچه‌نێت: هه‌ولێر
نوچەنێت سێ رۆژ هەوڵی دەستکەوتنی رای رەسمی حکومەتی کوردستانی لەمەڕ پرسێکی گرنگدا، بەڵام بەهۆی ئەوەی قسەکەرانی حکومەت لەسەفەرن نەیتوانی رای حکومەت وەربگرێت، ئه‌ندامێكی فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامی کوردستانیش بۆ نوچەنێت، پێیوایه، حكومه‌ت وه‌ك شتێكی لاوه‌كی سه‌یری سه‌یری وته‌بێژ ده‌كات.
دوای ئەوەی نوچەنێت بۆ وەرگرتنی لێدوانێک پەیوەندی بە چەند بەرپرسێکی حکومەتی کوردستانەوە کرد و بەهۆی ئەوەی هەموویان لەسەرفەربوون و کەسێک نەبوو بەناوی حکومەتی کوردستانەوە لێدوان بدات، نەیتوانی لێدوانی رەسمی حکومەت وەربگرێت، لەمەڕ پرسێکی نێوان پەڕلەمانی سوید و حکومەتی کوردستان، بۆیە نوچەنێت ئەو پرسەی خستە بەردەم چەند نوسەرو رۆژنامەوان و سیاسییەک بۆ قسە لەسەرکردن، لەباری سەفەری ئەو بەرپرسانەو هۆکاری نەبونی کەسێک کە بەناوی حکومەتەوە بۆ راگەیاندن قسە بکات.
له لێدوانێكدا بۆ نوچه‌نێت، سه‌رگوڵ قه‌ره‌داغی ئه‌ندامی فراكسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامی له په‌رله‌مانی كوردستان، ئه‌و كاره‌ی حكومه‌ت به هۆكاری شه‌فاف نه‌بوونی ده‌زانێت، چونكه وه‌ك ئه‌و ده‌ڵێت “یه‌كێك له پێوه‌ره‌كانی حكومه‌تێكی شه‌فاف ئه‌وه كه زانیارییه‌كانی به رووی رۆژنامه‌نووسان و رای گشتیدا كراوه بێت، له كاتێكدا حكومه‌ت یه‌ك وته‌بێژی هه‌یه ئه‌ویش وه‌زیری رۆشنبیرییه، كه پۆستی وه‌زیری رۆشنبیریش پێویستی به‌وه هه‌یه كه وه‌زیره‌كه‌ی ده‌بێت ته‌فه‌روغ بكات بۆی، به‌ڵام ئه‌و وته‌بێژیشه، له كاتێكدا وته‌بێژی ئه‌ركێكی گه‌وره و كراوه‌یه به رووی راگه‌یاندندا، ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌یه‌كه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی، كه حكومه‌ت ئه‌و پۆسته به گرنگ دانانێت و وه‌ك شتێكی لاوه‌كی سه‌یری ده‌كات”.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی فراكسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامی، ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌ڕوو، كه به‌شێك له گرفته‌كان خودی په‌رله‌مانی كوردستانه، چونكه وه‌ك ئه‌و ده‌ڵێت “خاڵێكی تریش یاسایی پێدانی زانیارییه، كه له خولی پێشووی په‌رله‌مانه‌وه پێشكه‌ش كراوه و تا ئێستا رۆشنایی نه‌بینیوه و له‌سه‌ر ره‌فه‌كان تۆزی لێنیشتووه، ئه‌مه‌ش خه‌له‌له، چونكه ئه‌گه‌ر به‌پێی یاسا رۆژنامه‌نووسان زانیاری‌یان ده‌ست بكه‌وێت، ئه‌وانه‌ش كه پابه‌ندن به یاساوه، ده‌بێت ئه‌و لایه‌نانه بن، كه یاسا جێبه‌جێ ده‌كه‌ن و ئه‌ویش حكومه‌ته، بۆیه ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌شیان پێنه‌كرێت، هیچ نه‌بێت ده‌توانن له رێگه‌ی ماڵپه‌رێكی تایبه‌ته‌وه، كاروچالاكی و زانیارییه‌كان بڵاو بكه‌نه‌وه و ئه‌وه‌ش شه‌فافییه‌تی حكومه‌ت ده‌رده‌خات”.
لێدوانەکەی سه‌رگوڵ قه‌ره‌داغی ئه‌ندامی فراكسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامی له په‌رله‌مانی كوردستان، لەوەڵامی پرسێکی نوچەنێتە، لەمەر ئەوەی کە نوچەنێت بۆ وەرگرتنی لێدوانی رەسمی حکومەت لەمەڕ پرسێک لەنێوان حکومەتی کوردستان و پەڕلەمانی سوید، دوای دوو رۆژ پەیوەندی کردن نەیتوانی هیچ لێدوانێکی رەسمی حکومەت وەربگرێت، دوای چەند هەوڵێک نوچەنێت پەیوەندی”بە فەلاح مستەفا بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حكومەتی هەرێمی كوردستانەوەکرد، لەوەڵام دا وتی”من لەدەرەوەی کوردستانم دەبێت پەیوەندی بە وتەبێژی حکومەتەوە بکەن”، دوای چەند هەوڵێک پەیوەندیمان بە کاوە مەحمود وتەبێژی رەسمی حکومەتەوە کرد، لەوەڵامی پرسیارەکەی نوچەنێت وتی”من لەسەفەرم پەیوەندی بە راویژکاری راگەیاندنی سەرۆکی حکومەتەوە بکەن”، دوای پەیوەندی کردنی نوچەنێت بە توانا ئەحمەد راویژکاری راگەیاندنی سەرۆکی حکومەت، راویژکاریش وتی”بەداخەوە منیش لەدەرەوەی وڵاتم و بۆ کاتی گەڕانەوە لە خزمەتانم”.
ئەنجام بەهۆی ئەوەی حکومەتی کوردستان قسەکەرێکی لەکوردستان نەبوو، هەموو قسەکەرەکانی لە سەفەربوون و حکومەتی کوردستان لەسەفەردا بوو، نوچەنێت نەیتوانی رای رەسمی حکومەت وەربگرێت.
بۆخوێندنەوەی هەواڵی سەفەری حکومەتی کوردستان کلیک بکە….
