سزاکانی سەر دوانەکەی شاری مەدرید لادرا

0
نوچەنێت
فێدراسیۆنی تۆپی پێی جیهان بەبیانووی نادرووستی لە ئەنجامدانی گرێبەستکردن و گواستنەوەی یاریزانان، هەردوو یانەی ڕیال مەدرید و ئەتلەتیکۆ مەدریدی ئیسپانی سزادا و بڕیاریدا بۆ ماوەی دوو وەرز هەردوو یانە لە گواستنەوەی یاریزان بێ بەش بکات.
بەڵام ئێوارەی ئەمڕۆ لە مانشێتی زۆرێك لە ناوەندە وەرزشییە جیهانییەکاندا ئاماژە بەوە کرا، فێدراسیۆنەکە سزاکەی سەر هەردوو یانەکەی لاداوە و هۆکارەکەشی بۆ ئەوە گەڕاندووەتەوە دوای ئەوەی جارێکی تر بە فایلی ئەو کەیسەدا چوونەتەوە بۆیان دەرکەوتووە هیچ کێشەیەکی یاسایی لە گرێبەستەکانی هەردوو یانەکەدا بوونی نییە.
ئەم هەواڵە هەواڵێكی موژدەبەخش دەبێت بۆ هەردوو یانەکەی شاری مەدرید و بەتایبەت یانەی ڕیال مەدریدی ئیسپانی، چونکە جیاوازی ڕیال مەدرید لەگەڵ یانەکانی تر لەوەدایە زۆرترین گرێبەست و زۆرترین ئەستێرەی تۆپی پێ دەگوازێتەوە ڕیزەکانی.
Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com