وەرزش كردن بەیانیان باشترە یان ئێواران؟

0

نوچەنێت:تایبەت
رای جیاواز لەنێوان شارەزایانی بواری وەرزشدا هەیە. ئایا باشترە بەیانیان ئەنجامبدرێت. یان ئێواران؟ ئەوەی تائێستاش لای زۆرینە باوە، وەرزشی بەیانیانە. رایەك هەیە دەڵێن، لە وەرزشی بەیانیاندا لەش كالۆری زیاتر دەسوتێنێت.
ئێستا رای پێچەوانە هەیە. بەشێك لە لێكۆڵەرەوان دەڵێن، ئەنجامی باشتر لەوەرزشی ئێواران بەدەست دێت. وەرزشكردن لە كاتژمێرەكانی كۆتایی رۆژدا، باشترە لە وەرزشكردن لەكاتی بەیانیان، چونكە دەتوانێت باشترین كاریگەری لە سەر دروستكردنی هۆرمۆن لە لەش دابنێت و یارمەتی چالاكییەكانی مێشك بدات. وەرزش لە كاتی خۆرئاوا بوون یارمەتی كونتڕۆڵكردنی پلەی گەرمی لەش دەكات.
لێكۆڵینەوەیە لەسەر باستربوونی وەرزشی بەیانیان یان ئێواران، لە زانكۆی كارولینای باشوور ئەنجامدراوە. سەر پەرشتیاری ئەم گروپە لێكۆڵەوەرە یە دكتور كرویستۆفر كلین، بڕوانامەی دكتورای لە زانستی وەرزشدا هەیە.ئەم لێكۆڵینەوەی ئەستۆ گرتووە، بەو ئەنجامە گەیشتوون كە بەلە بەرچاوگرتنی كاتژمێری لەش و پلەی گەرمی، دەردانی هۆرمونەكان لە لەشدا باشترین كات بۆ وەرزشكردن، دەوروبەری كاتژمێری 6 ی ئیوارەیە.
بەپێی قسەی لێكۆڵەرەوانی بواری وەرزش، وەرزشكردنی بەیانیان ، بەو رەهاییە باش نییە كەباسی لێوەدەكرێـ، بەڵكو باشی و خراپی خۆی هەیە. باشییەكان ئەوەیە كە لە بەیانیاندا ئاوهەوا خاوێنترە لە كاتەكانی تری رۆژەكە، بەمجۆرە كالۆری زیاتر دەسوتێت، بیركردنەوەش بەهێزتر دەكات.
بەڵام لایەنە نەرێنییەكانیشی زۆرن وەك، پلەی گەرمی لەش. مرۆڤ یەك تا سێ كاتژمێر پێش هەستان لە خەو پلەی گەرمی لەشی دادبەزێت. لەوانەیە چالاكی ماسولكەكان لە كاتی بەیانیاندا باش نەبیت، لە بەر ئەوەی سوڕانی خوێن لە ناو دەمارەكان و هێزی گشتی لەش لە ئاستێكی كەمدایە، بۆ چالاكی ماسولكەكان پێویستیان بە هێز و خوێنی زیاترە. لەوانەیە وەرزشی بەیانیان زیان بە ماسولكەیەك بگەیەنێت كە هێشتا گەرم نەبووە. بەتایبەت ماسولكەكانی پێ‌، بەڵام لە ئێواراندا ئەو كێشانە نین، چونكە مرۆڤ جوڵەی زۆری كردووە و ماسولكەكان ئامادەی وەرزشن.
هەروەها لە زیانەكانی تری وەرزشی بەیانیان ئەوەیە، كە لەوانەیە كێشە بۆجومگەكان دروست بكات، بەتایبەت بەستەرەكانی پێ‌، ئەوەش هەر پەیوەندی بە گەرم نەبوونی ماسولكەو نەجوڵانی پێكانەوەیە بۆ ماوەی زیاتر لە حەوت كاتژمێر.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com