حكومه‌تی كوردستان له‌سه‌فه‌ره.
په‌رله‌مانیش له‌شیرینی خه‌ودایه!.
عیسا خدر
ئه‌و كاته‌ی حكومه‌تی كوردستان له‌سه‌فه‌ریش نه‌بێت وه‌ك ئه‌وه وایه له‌سه‌فه‌ر بێت، چونكه تائێستا به ده‌ست نه‌خۆشیه‌كانی ده‌ناڵێنێت‌و پێنه‌دانی زانیاری بۆ رۆژنامه‌نوسان‌و میدیاكاران بۆته نه‌خۆشیه‌كی بۆ ماوه‌یی‌و تا ئێستاش چاره‌سه‌ری به پاساوێكی مسكین ده‌كه‌ن، كه ئه‌ویش بریتییه له‌وه‌ی وروژاندنی ئه‌و بابه‌ته خراپه‌و كاریگه‌ری هه‌یه بۆ “ئه‌منی قه‌ومی”بۆیه وه‌رگرتنی زانیاری‌و لێدوان وه‌كو مۆتكه‌ی لێهاتووه كاتێك پێویستت به به‌رپرسه باڵاكانی حكومه‌تی كوردستان ده‌بێت. هه‌ر له‌به‌رئه‌وه‌شه ناچاریت په‌نا بۆ “سه‌رچاوه” ببه‌یت، چونكه وه‌رگرتنی لێدوانی فه‌رمی له‌به‌رپرسه باڵاكانی حكومەت، بۆته مه‌حال بگره له‌ولاتری مه‌حالیشه‌وه‌یه، چونكه به‌رپرسه‌كانی ئێمه كه په‌یوه‌ندییان پێوه ده‌كه‌یت له‌سه‌ره‌تای گفتوگۆكه هیچ كێشه‌یه‌كیان نییه، به‌ڵام كه پێت وت: لێدوانێكم له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته ده‌وێت به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی، ئه‌وه راسته‌وخۆ چاوه‌ڕوانی ئه‌و وه‌ڵاممانه به:_
1_ ببوره له‌پرسه‌م.
2_ باشه دوایی ئێستا له‌میوانداریم.
3_ زۆرباشه، هه‌ندێك میوانم لایه با بڕۆن په‌یوه‌ندی بكه‌وه.
4_ به‌چاوان، به‌ڵام لای نه‌خۆشێكم دوای یه‌ك كاتژمێری تر له خزمه‌تم.
5_ منیش زۆر حه‌ز ده‌كه‌م لێدوان له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته بده‌م، به‌س بمبوره ئێستا به ریگاوه‌م سه‌فه‌ر ده‌كه‌م، خۆم په‌یوه‌ندی ده‌كه‌مه‌وه.
6_ به چاوان، به‌ڵام نابێت نیو كاتژمێری تر بێت ئێستا گه‌یشتومه‌ته ده‌وام، با پرسیارێكیش بكه‌م‌و له‌خزمه‌تی جه‌نابتانم.
7_ زۆر باشتكردووه، به‌سه‌ر ئه‌و چاوانه، به‌ڵام با كۆبونه‌وه ته‌واو بێت، به “چرپه‌وه” خۆم په‌یوه‌ندی ده‌كه‌مه‌وه.
8_ به‌سه‌رچاو، به‌ڵام له‌سه‌فه‌رم‌و له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵاتیشم، كه گه‌ڕامه‌وه قسه‌ی زۆرتر له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته گرنگه ده‌كه‌ین.
دوای ئه‌و هه‌موو په‌یوه‌ندیی كردنه هه‌ر ده‌بێت له‌چاوه‌ڕوانی پرسه ته‌واوبوون‌و میوانداری‌و سه‌ردانی نه‌خۆش‌و كۆبونه‌وه‌وهاتنه‌وه‌ی سه‌فه‌ر‌و…هتد بیت، چونكه ئه‌و حكومه‌ته‌ی ئێمه به دامه‌زراوه‌یی نه‌كراوه، بۆیه ئێستا پێیانوایه باشترین وه‌ڵامی “نوچه‌نێت”یان داوه‌ته‌وه كه له‌سه‌فه‌رن‌و ریكلامێكیشه بۆ سه‌فه‌ركردنیان!.
په‌رله‌مانی كوردستانیش له‌شیرینی خه‌ودایه، ئه‌گه‌ر ئه‌وانیش له‌سه‌فه‌ر نه‌بن، به‌ڵام شكور بۆ خوا ژماره‌یان زۆره‌و به‌شێك هه‌ر ده‌مێننه‌وه، ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ له‌كوردستان رووده‌دات له “غیابی” په‌رله‌مانی كوردستانه، چونكه له‌ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابوردوودا په‌رله‌مان نه‌یتوانیوه ببێته مه‌رجه‌ع، به‌ڵام ئه‌وه‌ش یه‌كێكه له‌مه‌حاڵه‌كان، ئه‌گه‌ر نیگه‌رانیش نه‌بن له‌هه‌ندێك مه‌سه‌له‌ی چاره‌نووسسازو گرنگدا له‌ناو هۆڵی په‌رله‌مان كۆبونه‌وه كراوه به‌بێ ئاماده‌بوونی سه‌رۆك‌و جێگر‌و سكرتێر‌و…په‌رله‌مانتار، چه‌ندین رێككه‌وتنیش كراوه په‌رله‌مانتاران هه‌ر لێی بێ ئاگابوون.
سه‌فه‌رتان خۆش، به‌ڵام ئه‌گه‌ر حاڵه‌تێكی له‌ناكاو هاته پێش ئێوه له‌كام وڵات لێدوان ده‌دان‌و ئیعاز ده‌ده‌ن كه چیبكرێت‌و چینه‌كرێت؟!، ئه‌ی ئه‌گه‌ر مه‌سه‌له‌كه په‌یوه‌ندی به وه‌زاره‌تی رۆشنبیری‌و لاوانه‌وه هه‌بوو وته‌بێژی حكومه‌ت به ناوی وه‌زیر قسه ده‌كات، یان وته‌بێژی حكومه‌ت؟!.
هه‌موو میدیاكان له‌چاوه‌ڕوانی هاتنه‌وه‌ی ئێوه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی لێدوان له‌سه‌ر سه‌فه‌ركردن‌و خۆشی‌و ناخۆشی وڵاتتان بكه‌ن، به‌ڵام به‌و مه‌رجه‌ی باسی ئه‌و بابه‌تانه نه‌كه‌ن كه كاریگه‌ریان هه‌یه له‌سه‌ر “ئه‌منی قه‌ومی”، چونكه خۆتان ده‌زانن “خه‌ته‌ره” هه‌رچه‌نده تائێستا په‌رله‌مانی كوردستان ئاماژه‌ی به یه‌ك شت نه‌كردووه كه به “ئه‌منی قه‌ومی” دابنرێت، به‌ڵام كه هاتنه‌وه‌ش به‌هیوام له‌و (8) خاڵه‌ی سه‌ره‌وه خۆتان به دوور بگرن، چونكه له‌و سه‌فه‌ره‌دا حكومه‌ت به ته‌واوی حه‌ساوه‌ته‌وه!.
…………….
ئەم وتارەی رۆژنامەنوس عیسا خدر، لەوەڵامی پرسێکی نوچەنێتە، لەمەر ئەوەی کە نوچەنێت بۆ وەرگرتنی لێدوانی رەسمی حکومەت لەمەڕ پرسێک لەنێوان حکومەتی کوردستان و پەڕلەمانی سوید، دوای دوو رۆژ پەیوەندی کردن نەیتوانی هیچ لێدوانێکی رەسمی حکومەت وەربگرێت، دوای چەند هەوڵێک نوچەنێت پەیوەندی”بە فەلاح مستەفا بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حكومەتی هەرێمی كوردستانەوەکرد، لەوەڵام دا وتی”من لەدەرەوەی کوردستانم دەبێت پەیوەندی بە وتەبێژی حکومەتەوە بکەن”، دوای چەند هەوڵێک پەیوەندیمان بە کاوە مەحمود وتەبێژی رەسمی حکومەتەوە کرد، لەوەڵامی پرسیارەکەی نوچەنێت وتی”من لەسەفەرم پەیوەندی بە راویژکاری راگەیاندنی سەرۆکی حکومەتەوە بکەن”، دوای پەیوەندی کردنی نوچەنێت بە توانا ئەحمەد راویژکاری راگەیاندنی سەرۆکی حکومەت، راویژکاریش وتی”بەداخەوە منیش لەدەرەوەی وڵاتم و بۆ کاتی گەڕانەوە لە خزمەتانم”.
ئەنجام بەهۆی ئەوەی حکومەتی کوردستان قسەکەرێکی لەکوردستان نەبوو، هەموو قسەکەرەکانی لە سەفەربوون و حکومەتی کوردستان لەسەفەردا بوو، نوچەنێت نەیتوانی رای رەسمی حکومەت وەربگرێت.
بۆخوێندنەوەی هەواڵی سەفەری حکومەتی کوردستان کلیک بکە….