حکومەتی کوردستان لەسەفەرە…
جەزاحەمەساڵح : سەفەری حکومەت و پلان بۆ مناڵانی سەرجادەو پیرە بێنازەکان
ئه‌وه نادڵسۆزییه، ئه‌وه مشوور نه‌خواردنه، ئه‌وه نه‌بوونی قه‌له‌قی مه‌عریفییه
نوچەنێت. تایبەت
نوچەنێت سێ رۆژ هەوڵی دەستکەوتنی رای رەسمی حکومەتی کوردستانی لەمەڕ پرسێکی گرنگدا، بەڵام بەهۆی ئەوەی قسەکەرانی حکومەت لەسەفەرن نەیتوانی رای حکومەت وەربگرێت، لەبەرانبەردا جەزا حەمەساڵح والی سه‌رۆكی كۆمه‌له‌ی كۆمه‌لناسان و ده‌روونناسانی كوردستان، بۆ نوچەنێت رایدەگەیەنێت، هۆکار نەبونی حکومەتێکی بەدامەزراوەییەو بەپێیوستی دەزانێت حکومەت دەزگای فەرمی هەبێت کە بەردەوام لەو بارەوە لەکاردا بێت، هەروها ئەوەش دەخاتە بەرباس حکومەت چۆن لەم بوارە پلانی نییە لەزۆر بواری تریش بێ پلانەو تاکو ئیستاش کارەکانی دەچێتە خانەی کار بەڕێکردن.
دوای دوو رۆژ هەوڵدان نوچەنێت بۆ وەرگرتنی لێدوانێک پەیوەندی بە چەند بەرپرسێکی حکومەتی کوردستانەوە کرد و بەهۆی ئەوەی هەموویان لەسەرفەربوون و کەسێک نەبوو بەناوی حکومەتی کوردستانەوە لێدوان بدات، نەیتوانی لێدوانی رەسمی حکومەت وەربگرێت، لەمەڕ پرسێکی نێوان پەڕلەمانی سوید و حکومەتی کوردستان، بۆیە نوچەنێت ئەو پرسەی خستە بەردەم چەند نوسەرو رۆژنامەوان و سیاسییەک بۆ قسە لەسەرکردن، لەبارەی سەفەری ئەو بەرپرسانەو هۆکاری نەبونی کەسێک کە بەناوی حکومەتەوە بۆ راگەیاندن قسە بکات.
جەزا حەمەساڵح والی سەرۆکی کۆمەڵەی کۆمەڵناسان و دەرنناسانی کوردستان، لەوەڵامی ئەو پرسەی نوچەنێت دا دەڵێت”له‌راستیدا ئه‌وه نادڵسۆزییه، ئه‌وه مشوور نه‌خواردنه، ئه‌وه نه‌بوونی قه‌له‌قی مه‌عریفییه، له‌راستیدا ئه‌بێت كاربه‌ده‌ست شه‌و رۆژو پشوو ناپشوو بخاته سه‌ر یه‌ك بۆ خزمه‌تكردن و جێبه‌جێكردنی ئه‌ركه‌كانی چونکە حكومه‌ت و كاربه‌ده‌ستانی حكومه‌ت وه‌ك عه‌قلی مرۆڤ وان، نابێت بۆ ته‌نها چركه‌یه‌كیش غافل ببن، نه‌ك بۆ چه‌ند رۆژێك، جێی داخ و هەڵوەستە لەسەرکدنە كه‌به‌ریزتان ئه‌ڵێن كه‌سێكمان ده‌ست نه‌كه‌وتووه له‌حكومه‌تی هه‌رێم لێدوانیكی لێوه‌ربگرین، به‌بروای من ئه‌وه هۆكاره‌كه‌ی ئه‌گه‌رێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی کە هێشتا ئیمه حكومه‌تی مۆئەسه‌ساتیمان نییه و حكومه‌ت له‌كوردستانی عیراق به‌دامه‌زراوه نه‌كراوه، كه هه‌ق وابوو له ماوه‌ی 20 ساڵی حوكمرانی كوردیدا بیتوانییایه حكومه‌تێكی مۆئەسه‌ساتی دابمه‌زرێنێت، تا هه‌موو سیكته‌ره‌كان وه‌ك مۆئەسه‌سه‌یه‌كی زانستی كاریان بكردایه، بۆئه‌وه‌ی حكومه‌تی كوردی به باشترین شێوه كاری له‌سه‌ر دروستكردنی نه‌ته‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت بكردایه‌و وه‌ك پرۆسه‌یه‌ك كاری بۆ به‌مه‌ده‌نیكردن و به‌دیموكراتیزه‌كردنی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی بكردایه، به‌ڵام به‌داخه‌وه نه‌ته‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت و کۆمەڵگەی مه‌ده‌نی به‌و شێوه‌یه‌ی ئیستای حوكمڕانی دروست نابیت”.
والی، لەگەڵ ئەوەی کە هۆکار بۆ حکومەتی ناموئەسەساتی دەگێڕێتەوە بێ پلانی و بەهۆکارێکی تر ناو دەبات و زیانەکانیش دەخاتە روو باس لەڕێگاچارەش دەکات”حكومه‌ت ئه‌ركه‌كانی رۆژبه‌رۆژ و مانگ به‌مانگ و ساڵ به‌ساڵ قورس تر ئه‌بیت وه‌ك مرۆڤی بێ پلانی لێ دێت، كه خۆی شپرز و مشه‌وه‌ش ئه‌كات و رائه‌كات و فریای هیچیش ناكه‌وێت، له‌كاتێكدا پێویست بوو حكومه‌ت رۆژانه به‌پشوو نا پشووه‌وه دامه‌زراوه جیاوازه‌كانی كاری زانستی و به‌پلانی خۆیان ئه‌نجام بده‌ن، هه‌ر له بواری راگه‌یاندن كه‌ده‌بێت رۆژانه كه‌ناڵه فه‌رمییه‌كانی حكومه‌ت ئه‌و شتانه‌ی بۆ راگه‌یاندنە رایبگه‌یه‌نن و بەردەوام وەڵامی رۆژنامەنوسانیان هەبێت، چارەش ئەوەیە کە دەبێت دامه‌زراوه‌یه‌كی فه‌رمی حكومه‌ت هه‌بێت وه‌ڵامی رۆژنامه‌نوسان و ده‌زگاكانی راگه‌یاندن بداته‌وه و 24 سه‌عات ئاماده‌بێت بۆ ئه‌م ئه‌رکەو ئه‌گه‌ر تەنها سه‌عاتێك كه‌مته‌ر خه‌می كرا له‌م ئه‌ركه‌دا، به‌جدی لیبرسینه‌وه به‌دواداچوون و سزا هه‌بیت، ئەم کارکردنە بۆ هه‌موو سیكته‌ره‌كانی تریش به‌هه‌مان شێوه پێویستە چونکە ئه‌گه‌ر بریاربێت حكومه‌تیكی دامه‌زراوه‌یی به‌پلان و زانستیمان هەبێت، كاره‌ساته بۆ حكومه‌ت كه‌رتێكی وه‌ك ته‌ندروستی یان په‌روه‌رده یان بازاڕ‌و ئابووری بۆ یه‌ك سه‌عاتیش ئه‌ركه‌كان و دامه‌زراوه‌كانیان رابووه‌ستن”.
سەرۆکی کۆمەڵەی کۆمەڵناسان و دەرونناسانی کوردستان، بەڵگە بۆ ئەو قسەی دەهێنێتەوە کە حکومەتی کوردستان بە موئەسەسات و نەکراوەو تا ئێستا حکومەتی کار راییکردن بووە و پلانی ستراتیژی نەبووەو بۆ نوچەنێت دەڵێت”له بیست ساڵی رابردوو دا هه‌ركار به‌رێكراوه، بۆنموونه 20 ساڵه وه‌زاره‌تی كارمان هه‌یه، به‌ڵام تائێستا سه‌ده‌ها پیرو به‌ساڵاچوو بێ لانه‌یه، بێ چاودێری ته‌ندروستییه، بێ ماڵ و حاڵه، بێ نازو ته‌قدیره، به‌ڵام وه‌زاره‌تی كار‌و دامه‌زراوه‌كانی ئاگای لێی نییه و ئه‌بێت رۆژنامه‌نوسێك بیریان بخاته‌وه و ئیحراجییان بكات، 12 هه‌زار مناڵی ئیشكه‌ر له سه‌ر جاده‌كانی شێخه‌ڵڵا و سۆران و مزگه‌وتی گه‌وره‌ی سلێمانی و به‌ر به‌له‌دیەكه‌و كه‌لارو رانیه هه‌یه و حكومه‌ت هیچ پلانێكی زانستی نییه بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م دیارده‌و گرفته، 4000 چوار هه‌زار كه‌س تۆماركراوه كه‌به‌ده‌ست نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌وه ئه‌ناڵێنن تازه حكومه‌ت ئه‌نجوكه‌نێكی ته‌ندروستی بۆ دروست ئه‌كات، له‌كاتیكدا هۆكاره‌كان وازحن كه‌چییە بووه‌ته هۆی دروستبوونی ئه‌م نه‌خۆشییه؟ كه بریتییه له ژینگه‌ی پیس و زۆری ژماره‌ی ئوتومبێل و كه‌می رێژه‌ی سه‌وزایی و ئاوی پیس و خوارده‌مه‌نی و ده‌رمانی به‌سه‌رچوو، به‌ڵام حكومه‌ت پلانێكی زانستی پی نییه بۆ چاره‌سه‌ركردن و بنه‌بركردنی ئه‌م هۆكارانه ئێوە دەزانن جاده‌كانی سلێمانی و هه‌ولێر سیخناخ بوون به ئوتومبیل و ئه‌گه‌ر تۆ بته‌ویت به‌ته‌كسی داخلییه‌ك بكه‌یت له سلیمانیدا 45 ده‌قه‌ت پێویسته تا له‌گه‌ره‌كێكه‌وه دە‌چیت بۆ گه‌ره‌كێكی تر، به‌هۆی جەنجاڵی و قەرەباڵغی جاده‌كان و زۆری ژماره‌ی ئوتۆمبێل و حكومه‌ت هیچ پلانێكی بۆ چاره‌سه‌ر پێ نییه، رۆژانه چه‌ندین كه‌س له‌كوردستاندا ئه‌بێت به‌قوربانی، به‌هۆی رروداوی هاتووچۆی ئوتومبێله‌وه و حكومه‌ت هیچ پلانێكی پێ نییه بۆ چاره‌سه‌ر ئه‌مانه‌و ده‌یان گرفتی تر بێ پلان و بێ چاره‌سه‌ر ماونه‌ته‌وه. ئەوەش بەڵگەی ئەوەیە کە ئه‌وه‌ی ئیستا حكومه‌ت ئه‌یكات كار به‌رێكردنه نه‌ك كاركردن به‌شێوه‌ی زانستی و پلانی ستراتیژی”.
لێدوانی جەزا حەمەساڵح والی سەرۆکی کۆمەڵەی کۆمەڵەی کۆمەڵ ناسان و دەرونناسان، لەوەڵامی پرسێکی نوچەنێتە، لەمەر ئەوەی کە نوچەنێت بۆ وەرگرتنی لێدوانی رەسمی حکومەت لەمەڕ پرسێک لەنێوان حکومەتی کوردستان و پەڕلەمانی سوید، دوای دوو رۆژ پەیوەندی کردن نەیتوانی هیچ لێدوانێکی رەسمی حکومەت وەربگرێت، دوای چەند هەوڵێک نوچەنێت پەیوەندی”بە فەلاح مستەفا بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حكومەتی هەرێمی كوردستانەوەکرد، لەوەڵام دا وتی”من لەدەرەوەی کوردستانم دەبێت پەیوەندی بە وتەبێژی حکومەتەوە بکەن”، دوای چەند هەوڵێک پەیوەندیمان بە کاوە مەحمود وتەبێژی رەسمی حکومەتەوە کرد، لەوەڵامی پرسیارەکەی نوچەنێت وتی”من لەسەفەرم پەیوەندی بە راویژکاری راگەیاندنی سەرۆکی حکومەتەوە بکەن”، دوای پەیوەندی کردنی نوچەنێت بە توانا ئەحمەد راویژکاری راگەیاندنی سەرۆکی حکومەت، راویژکاریش وتی”بەداخەوە منیش لەدەرەوەی وڵاتم و بۆ کاتی گەڕانەوە لە خزمەتانم”.
ئەنجام بەهۆی ئەوەی حکومەتی کوردستان قسەکەرێکی لەکوردستان نەبوو، هەموو قسەکەرەکانی لە سەفەربوون و حکومەتی کوردستان لەسەفەردا بوو، نوچەنێت نەیتوانی رای رەسمی حکومەت وەربگرێت.
بۆخوێندنەوەی هەواڵی سەفەری حکومەتی کوردستان کلیک بکە….
