حکومەتی کوردستان لە سەفەرە…
خالد ده‌ربه‌ندی:ئه‌م په‌رته‌وازەییه بێبه‌رنامه‌ییه ئه‌وه هه‌ڵده‌گری سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم به‌رنامه‌رێژی بۆ جاڕبدات
نوچەنێت،تایبەت
نوچەنێت سێ رۆژ هەوڵی دەستکەوتنی رای رەسمی حکومەتی کوردستانی لەمەڕ پرسێکی گرنگدا، بەڵام بەهۆی ئەوەی قسەکەرانی حکومەت لەسەفەرن نەیتوانی رای حکومەت وەربگرێت، خالد دەربەندی نوسەرو رۆژنامەنوس بۆ نوچەنێت ئەوە بە هەستنەکردن بە بەرپرسیارەتی نیشتیمانی دەزانێت و بەپێویستی دەزانێت سەرۆکی هەرێم بۆ ئەو مەبەستە بەرنامەڕێژی جاڕ بدات و بەرپرسیارەتی بخاتە ئەستۆی بەپرسان.
دوای ئەوەی نوچەنێت بۆ وەرگرتنی لێدوانێک پەیوەندی بە چەند بەرپرسێکی حکومەتی کوردستانەوە کرد و بەهۆی ئەوەی هەموویان لەسەرفەربوون و کەسێک نەبوو بەناوی حکومەتی کوردستانەوە لێدوان بدات، نەیتوانی لێدوانی رەسمی حکومەت وەربگرێت، لەمەڕ پرسێکی نێوان پەڕلەمانی سوید و حکومەتی کوردستان، بۆیە نوچەنێت ئەو پرسەی خستە بەردەم چەند نوسەرو رۆژنامەوان و سیاسییەک بۆ قسە لەسەرکردن، لەباری سەفەری ئەو بەرپرسانەو هۆکاری نەبونی کەسێک کە بەناوی حکومەتەوە بۆ راگەیاندن قسە بکات..
خالد ده‌ربه‌ندی نووسه‌رو رۆژنامه‌نووس لەمەڕ ئەو پرسەی نوچەنێت دەڵێت”كوردستان له‌م قوناغه‌ی كه ئه‌مرۆ پێیدا تێده‌په‌رێت, له‌هه‌موو روویه‌كه‌وه زۆر جیاوازه له‌هه‌موو شوێنێكی تری جیهان. هه‌لومه‌رجی ئه‌مرۆی كوردستان و كێشه سنوریه‌كان ی ده‌وروبه‌ری و روداوه‌كانی به‌شه‌كانی تری كوردستان كه ناراسته‌وخۆ په‌یوه‌ندیان به كوردستانه‌وه هه‌یه, هەروەها گرفته ناو خۆییه‌كان و كێشه‌كانی به‌غدا ش كه له كودەتایه‌كی سست رۆ ده‌چن, نه‌ك پشوو!! به‌ڵكو ئه‌وه هه‌ڵده‌گرن كه جۆرێك له ئاماده‌باشی سیاسی و ئیداری باڵا هه‌بێت, ئه‌گه‌ر به‌فه‌رمیش رانه‌گه‌یه‌نرێت, به هۆی باری ئه‌منی. به‌ڵام دیاره نه‌بوونی به‌رنامه‌و به‌ڵكو گرنگی نه‌دان به قۆناغه‌كه وه‌ك پێویست و ئه‌ركی فه‌رمی و لاوازی له به‌رپرسیاریتی و لاوازی و هه‌ست نه‌كردنە به به‌رپرسیاریتی نیشتمانی, کە ئه‌و كه‌شه نا سروشتیه‌ی خولقاندوه”.
دەربەندی بۆ نوچەنێت تەئکید لەوە دەکاتەوە کە پشوو وەرگرتن و لەسەفەر بونی بەرپرسانی حکومەت بەو شێوەیە کارێکی نەشیاوەوە و زیاتریش دەڵێت”ئه‌م په‌رته‌وازیه بێبه‌رنامه‌یه ئه‌وه هه‌ڵده‌گری سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم به‌رنامه‌رێژییه‌كی بۆ جاڕبدات و ته‌نانه‌ت به‌رپرسیاریتیشیان بخاته ته‌ستۆ. نه‌بوونی وته‌بێژی فه‌رمی یان بریكاره فه‌رمیه‌كه‌ی هه‌رسێ ده‌سه‌ڵات, ته‌نانه‌ت له‌كاتی پشوشدابێت كاریكی نه‌شیاوه و نه‌كراویشه”.
لێدوانی خالد دەربەندی، لەوەڵامی پرسێکی نوچەنێتە، لەمەر ئەوەی کە نوچەنێت بۆ وەرگرتنی لێدوانی رەسمی حکومەت لەمەڕ پرسێک لەنێوان حکومەتی کوردستان و پەڕلەمانی سوید، دوای دوو رۆژ پەیوەندی کردن نەیتوانی هیچ لێدوانێکی رەسمی حکومەت وەربگرێت، دوای چەند هەوڵێک نوچەنێت پەیوەندی”بە فەلاح مستەفا بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حكومەتی هەرێمی كوردستانەوەکرد، لەوەڵام دا وتی”من لەدەرەوەی کوردستانم دەبێت پەیوەندی بە وتەبێژی حکومەتەوە بکەن”، دوای چەند هەوڵێک پەیوەندیمان بە کاوە مەحمود وتەبێژی رەسمی حکومەتەوە کرد، لەوەڵامی پرسیارەکەی نوچەنێت وتی”من لەسەفەرم پەیوەندی بە راویژکاری راگەیاندنی سەرۆکی حکومەتەوە بکەن”، دوای پەیوەندی کردنی نوچەنێت بە توانا ئەحمەد راویژکاری راگەیاندنی سەرۆکی حکومەت، راویژکاریش وتی”بەداخەوە منیش لەدەرەوەی وڵاتم و بۆ کاتی گەڕانەوە لە خزمەتانم”.
ئەنجام بەهۆی ئەوەی حکومەتی کوردستان قسەکەرێکی لەکوردستان نەبوو، هەموو قسەکەرەکانی لە سەفەربوون و حکومەتی کوردستان لەسەفەردا بوو، نوچەنێت نەیتوانی رای رەسمی حکومەت وەربگرێت.
بۆخوێندنەوەی هەواڵی سەفەری حکومەتی کوردستان کلیک بکە….
