حکومەتی کوردستان لەسەفەرە…
زانا رۆستایی: ئه‌گه‌ر حكومه‌تایه‌تی به‌م جۆره بێت ده‌توانین حوكمی وڵاتی چینیش بكه‌ین
كاتێک رووداوه‌كان دێنه پێش حكومه‌ت له سه‌فه‌ر بێت، لاوازی حكومه‌ته یان نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه ده‌ستی له خۆی شتیه و ده‌زانێت دوا مانگی ته‌مه‌نیه‌تی
ئه‌وه‌ی ئێوه لە نوچەنێت كردوتانه لەسەر ئەم هه‌واڵه جوانترین کارە
نوچەنێت،تایبەت
نوچەنێت سێ رۆژ هەوڵی دەستکەوتنی رای رەسمی حکومەتی کوردستانی لەمەڕ پرسێکی گرنگدا، بەڵام بەهۆی ئەوەی قسەکەرانی حکومەت لەسەفەرن نەیتوانی رای حکومەت وەربگرێت، لەو باریەوە زانا رۆستایی سەکردە لە کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان، بە نوچەنێتی وت”ئه‌گه‌ر حكومه‌تایه‌تی به‌م جۆره بێت ده‌توانین حوكمی وڵاتی چینیش بكه‌ین” هەروەها راشیگەیاند، ئەو کەسانەی کە پۆستەکانی حکومەت وەردەگرن دەزانن بۆ ماوه‌یه‌كی كورت ئه‌م پۆسته‌یان هه‌یه جا له جیاتی به‌جیهیشتنی په‌ریزیكی پاك و پر كار و چالاكی هه‌وڵ ده‌ده‌ن ژماره‌ی پیوانه‌یی تۆماربكه‌ن له تیركردنی هه‌واو ئاره‌زوه‌كانیان”.
دوای ئەوەی نوچەنێت بۆ وەرگرتنی لێدوانێک پەیوەندی بە چەند بەرپرسێکی حکومەتی کوردستانەوە کرد و بەهۆی ئەوەی هەموویان لەسەرفەربوون و کەسێک نەبوو بەناوی حکومەتی کوردستانەوە لێدوان بدات، نەیتوانی لێدوانی رەسمی حکومەت وەربگرێت، لەمەڕ پرسێکی نێوان پەڕلەمانی سوید و حکومەتی کوردستان، بۆیە نوچەنێت ئەو پرسەی خستە بەردەم چەند نوسەرو رۆژنامەوان و سیاسییەک بۆ قسە لەسەرکردن، لەباری سەفەری ئەو بەرپرسانەو هۆکاری نەبونی کەسێک کە بەناوی حکومەتەوە بۆ راگەیاندن قسە بکات.
لەو وەڵامی ئەو پرسەی نوچەنێت خستویەتیە بەردەم رۆشنبیران و سیاسییەکانی کورد، زانا رۆستایی ئەندامی دەستەی باڵای یەکێتی پەڕلەمانتارانی کوردستان و ئەندامی پێشوی سەرکردایەتی کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان، رایگەیاند”ئه‌گه‌ر حكومه‌تایه‌تی به‌م جۆره بێت ده‌توانین حوكمی وڵاتی چینیش بكه‌ین”، ئەو سەرکردە لە کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان هۆکاری سەفەری بەرپرسەکاون جێهێشتنی کارەکانیان بەو جۆرە وا خوێندەوە”كاتێک حكومه‌تایه‌تی به ده‌سكه‌وت و فورسه‌ت بزانرێت بۆ تێركردنی حه‌زوئاره‌زوه‌كانی وه‌كو گه‌شت و رابواردن و خۆده‌رخستن و شتی له‌م جۆره، ئه‌و كه‌سانه‌ی كه پۆسته‌كانی حكومه‌ت وه‌رده‌گرن، هه‌وڵده‌ده‌ن له‌م ده‌رفه‌ته زۆرترین كه‌ڵك وه‌ربگرن بۆ خۆیان و كه‌س و كاریان و به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانیان، چونكه ده‌زانن بۆ ماوه‌یه‌كی كورت ئه‌م پۆسته‌یان هه‌یه، جا له جیاتی به‌جێهێشتنی په‌ریزێكی پاك و پر كار و چالاكی، هه‌وڵ ده‌ده‌ن ژماره‌ی پیوانه‌یی تۆماربكه‌ن، له تێركردنی هه‌واو ئاره‌زوه‌كانیان له‌سه‌ر حیسابی ماڵی گشتی”.
رۆستایی سەرکردە لە کۆمەڵی ئیسلامی لەو بارەیەوە زیاتر دەڵێت و پێی وایە”رووداوه‌كان دێنه پێش و چاوه‌روانی گه‌رانه‌وه‌ی حكومه‌ت ناكه‌ن و جه‌ژن و پشووش نازانن، جا كاتێک حكومه‌ت له پشوو بێت و له سه‌فه‌ر بێت لاوازی ئه‌و حكومه‌ته ده‌رده‌خات و له حوكمی نه‌بوون دایه، یان نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه ده‌ستی له خۆی شتیه و ده‌زانێت دوا مانگی ته‌مه‌نیه‌تی”.
زانا رۆستایی ئەندامی دەستەی باڵای پەڕلەمانتارانی کوردستان، بێ دەنگ نەبونی راگەیاندن لەو دیاردەیە بەپیویست دەزانێت و بۆ نوچەنێت دەڵێت”راگه‌یاندن ده‌بێت وه‌ك خۆی شته‌كان بڵاو بكاته‌وه ئه‌وه‌ی ئێوه لە نوچەنێت كردوتانه له‌م هه‌واڵه جوانترین شته، ئه‌گه‌ر كه‌ستان ده‌ست نه‌كه‌وت قسه بكات به‌ناوی حكومه‌ت، ئه‌وا ته‌نها جه‌ماوه‌ری لی ئاگاداربكه‌نه‌وه”.
لێدوانەکەی زانا رۆستایی لەوەڵامی پرسێکی نوچەنێتە، لەمەر ئەوەی کە نوچەنێت بۆ وەرگرتنی لێدوانی رەسمی حکومەت لەمەڕ پرسێک لەنێوان حکومەتی کوردستان و پەڕلەمانی سوید، دوای دوو رۆژ پەیوەندی کردن نەیتوانی هیچ لێدوانێکی رەسمی حکومەت وەربگرێت، دوای چەند هەوڵێک نوچەنێت پەیوەندی”بە فەلاح مستەفا بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حكومەتی هەرێمی كوردستانەوەکرد، لەوەڵام دا وتی”من لەدەرەوەی کوردستانم دەبێت پەیوەندی بە وتەبێژی حکومەتەوە بکەن”، دوای چەند هەوڵێک پەیوەندیمان بە کاوە مەحمود وتەبێژی رەسمی حکومەتەوە کرد، لەوەڵامی پرسیارەکەی نوچەنێت وتی”من لەسەفەرم پەیوەندی بە راویژکاری راگەیاندنی سەرۆکی حکومەتەوە بکەن”، دوای پەیوەندی کردنی نوچەنێت بە توانا ئەحمەد راویژکاری راگەیاندنی سەرۆکی حکومەت، راویژکاریش وتی”بەداخەوە منیش لەدەرەوەی وڵاتم و بۆ کاتی گەڕانەوە لە خزمەتانم”.
ئەنجام بەهۆی ئەوەی حکومەتی کوردستان قسەکەرێکی لەکوردستان نەبوو، هەموو قسەکەرەکانی لە سەفەربوون و حکومەتی کوردستان لەسەفەردا بوو، نوچەنێت نەیتوانی رای رەسمی حکومەت وەربگرێت.
بۆخوێندنەوەی هەواڵی سەفەری حکومەتی کوردستان کلیک بکە….
