حکومەتی کوردستان لەسەفەرە..
سه‌فه‌ركردن و به وه‌كاله‌ت حكومه‌ت به‌ڕێوه بردن
شیلان محمد
دوو دیارده‌ی زه‌ق ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردنی له هه‌رێمی كوردستاندا زۆر ناشیرین كردووه، كه ئه‌وانیش (سه‌فه‌ركردن و به وه‌كاله‌ت حكومه‌ت به‌ڕێوه بردن)ن ئه‌م دوو دیارده‌یه كه كه‌س له ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم خۆیان به به‌رپرسیار نازانن له به‌رامبه‌ریداو هێنده‌ی (گه‌نده‌ڵی دارایی) زیان به‌حكومه‌ت و شه‌رعییه‌ته‌كه‌ی ده‌گه‌یه‌نێ و ده‌بێته مایه‌ی سست به‌ڕێوه‌چوون و دواكه‌وتنی كاروباری وڵات و حكومه‌ت، كاره‌سات له‌وه‌دایه كه هه‌موو زۆر به ساده‌و سانایی لێیده‌روانن و پێیان وایه ئه‌وه‌ی پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی و دیوان و راوێژكاری و وته بێژی و ته‌نانه‌ت وه‌زیرو بریكاری وه‌زاره‌تی وه‌رگرت ئیتر مافی خۆیه‌تی چۆن و كه‌ی ده‌وام ده‌كات و چۆن و كه‌ی و بۆچی مۆڵه‌ت وه‌رده‌گرێ؟!! بێ ئه‌وه‌ی حساب بۆ چۆنییه‌تی رایی كردنی ئه‌و كار‌و بارانه بكرێ كه رۆژانه‌ن و له‌وانه‌شه هه‌ر كت و پڕ رووبده‌ن و پێویستییان به‌و كه‌سانه بێ كه ده‌سه‌ڵاتیان پێدراوه‌و له‌و پله‌و پۆستانه‌دا دانراون یان (مخول ) كراون.
ئه‌مه له كاتێكدا فه‌رمانبه‌رێكی ئاسایی بۆ وه‌رگرتنی رۆژێ مۆڵه‌ت پێویستی به ئیمزای خۆی و به‌رپرسی به‌شه‌كه‌ی و به‌رپرسی خۆیه‌تی و به‌پرسی كاركێڕی و ئه‌گه‌ر بۆ نه‌گبه‌تیش وه‌ك ئێمه‌ومانان له وه‌زاره‌تێكدا كاری كرد، ئه‌وا تا به‌ڕێوه‌به‌ری دیوانیش ده‌ڕواو پێویسته خۆی یان جێگره‌كه‌ی ئیمزای له‌سه‌ر بكه‌ن !! ئه‌وسا ده‌توانێ رۆژی داهاتوو نه‌یه‌ته‌وه بۆ ده‌وام به‌و مه‌رجه‌ی كه‌سێكیش دابنێ له شوێنه‌كه‌ی خۆی له جیاتی ئه‌و كاره‌كانی رایی بكات! ئه‌ی باشه ئه‌م هه‌موو رێوشوێنه بۆ پله باڵاكان بۆ ناگیرێته به‌ر له كاتێكدا له رووی مووچه‌وه شه‌ش هێنده‌ی ئه‌وان وه‌رده‌گرن و ئۆتۆمبیلی دائره‌یان پێدراوه بۆ سه‌یرانی ماله‌وه‌ش به كاری دێنن و كاتی ده‌وامكردنیشیان زۆر كه‌متره و ده‌گاته 3 یان ئه‌وپه‌ڕی 4 سه‌عات ؟؟
له‌م رۆژانه‌دا چوومه وه‌زاره‌تێك له هه‌ولێری پایته‌خت، پێویستم به ئیمزای وه‌زیر هه‌بوو، وتیان له سه‌فه‌ره، وتم ئه‌ی بریكاری وه‌زاره‌ت؟ وتیان له سلێمانییه دوو رۆژ له‌وێ ده‌بێ، وتم ئه‌ی مودیر عام؟ وتیان سعات 10 دێت بۆ ده‌وام، منیش چاوه‌رێم كرد، دواتر كه هات یه‌كسه‌ر دوو میوانی تایبه‌ت چووبوونه لای تا سعات 12 له‌گه‌ڵ ئه‌وان بوو، دواتر سكرتیره‌كه‌ی كتابه‌كه‌ی خستبووه به‌رده‌ست، ئه‌ویش وتبووی دوای دوانزه هیج نوسراوێك نابینم بۆ سبه‌ینێی دانێ!! منیش له پارێزگایه‌كی تره‌وه رۆیشتبووم ده‌بوو شه‌و له ئوتێل بمێنمه‌وه!!.
ئه‌مه سه‌ره‌رای ئه‌و هه‌موو پۆسته‌ی كه به وه‌كاله‌ت به‌ڕێوه ده‌برێن، پاریزگارێك به‌وه‌كاله‌ت، قایمقامێ به وه‌كاله‌ت، مودیری دیوانی وه‌زاره‌تی دارایی به وه‌كاله‌ت، بریكاری وه‌زاره‌تی دارایی به‌وه‌كاله‌ت!! به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی فڵان به وه‌كاله‌ت! به‌ڕیوه‌به‌ری خوێندنگای فیسار به وه‌كاله‌ت!!.
نازانم تۆ بڵێی ئێمه‌ش هاوڵاتی ئێره بین و به وه‌كاله‌ت پله‌ی هاوڵاتی بوونمان پێنه‌درابێ؟؟!!
ئه‌مه جگه له‌و هه‌موو سه‌فه‌رو مۆڵه‌ت و ئیفاده زۆر و زه‌وه‌ندانه‌ی بۆ پله باڵاكان ده‌كرێ.. كه‌س تێناگات ئه‌مه نیشانه‌ی چییه؟ خۆ سیسته‌می به‌ڕێوه‌بردنی وڵات ده‌یه‌وێ به‌ره‌و دامه‌زراوه‌یی بوون بڕوات و سیسته‌می ته‌قلیدیش ئه‌م خه‌صله‌تانه‌ی نییه!! چونكه ده‌سه‌ڵات مه‌ركه‌زییه و له ده‌ستی كه‌سێ یان گروپێك دایه و به سه‌عات جێیناهێڵن نه‌ك به هه‌فته‌و مانگ و ساڵ؟؟
ئه‌مه جگه له نه‌بوونی دڵسۆزی و نه‌بوونی پێوه‌ری توانای به‌رَێوه‌بردن و به هه‌ڕه‌مه‌كی ده‌سه‌ڵات پێدان و بێ سه‌رو به‌ری چی ناوێكی تری هه‌یه؟.
shelan_mhamad81@yahoo.com
…………………………….
ئەم وتارەی شیلان محەمەد لەوەڵامی پرسێکی نوچەنێتە، لەمەر ئەوەی کە نوچەنێت بۆ وەرگرتنی لێدوانی رەسمی حکومەت لەمەڕ پرسێک لەنێوان حکومەتی کوردستان و پەڕلەمانی سوید، دوای دوو رۆژ پەیوەندی کردن نەیتوانی هیچ لێدوانێکی رەسمی حکومەت وەربگرێت، دوای چەند هەوڵێک نوچەنێت پەیوەندی”بە فەلاح مستەفا بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حكومەتی هەرێمی كوردستانەوەکرد، لەوەڵام دا وتی”من لەدەرەوەی کوردستانم دەبێت پەیوەندی بە وتەبێژی حکومەتەوە بکەن”، دوای چەند هەوڵێک پەیوەندیمان بە کاوە مەحمود وتەبێژی رەسمی حکومەتەوە کرد، لەوەڵامی پرسیارەکەی نوچەنێت وتی”من لەسەفەرم پەیوەندی بە راویژکاری راگەیاندنی سەرۆکی حکومەتەوە بکەن”، دوای پەیوەندی کردنی نوچەنێت بە توانا ئەحمەد راویژکاری راگەیاندنی سەرۆکی حکومەت، راویژکاریش وتی”بەداخەوە منیش لەدەرەوەی وڵاتم و بۆ کاتی گەڕانەوە لە خزمەتانم”.
ئەنجام بەهۆی ئەوەی حکومەتی کوردستان قسەکەرێکی لەکوردستان نەبوو، هەموو قسەکەرەکانی لە سەفەربوون و حکومەتی کوردستان لەسەفەردا بوو، نوچەنێت نەیتوانی رای رەسمی حکومەت وەربگرێت.
بۆخوێندنەوەی هەواڵی سەفەری حکومەتی کوردستان کلیک بکە….
