حکومەتی کوردستان لە سەفەرە
ئه‌ندامێكی فراكسیۆنی گۆڕان: پێویسته وته‌بێژی حكومه‌ت بگۆڕدرێت
نوچه‌نێت: هه‌ولێر
نوچەنێت سێ رۆژ هەوڵی دەستکەوتنی رای رەسمی حکومەتی کوردستانی لەمەڕ پرسێکی گرنگدا، بەڵام بەهۆی ئەوەی قسەکەرانی حکومەت لەسەفەرن نەیتوانی رای حکومەت وەربگرێت، ئه‌ندامێكی فراكسیۆنی گۆڕانیش پێیوایه، وته‌بێژی حكومه‌ت چه‌ند كارێكی له ئه‌ستۆیه و پێویسته بگۆڕدرێت.
دوای ئەوەی نوچەنێت بۆ وەرگرتنی لێدوانێک پەیوەندی بە چەند بەرپرسێکی حکومەتی کوردستانەوە کرد و بەهۆی ئەوەی هەموویان لەسەرفەربوون و کەسێک نەبوو بەناوی حکومەتی کوردستانەوە لێدوان بدات، نەیتوانی لێدوانی رەسمی حکومەت وەربگرێت، لەمەڕ پرسێکی نێوان پەڕلەمانی سوید و حکومەتی کوردستان، بۆیە نوچەنێت ئەو پرسەی خستە بەردەم چەند نوسەرو رۆژنامەوان و سیاسییەک بۆ قسە لەسەرکردن، لەباری سەفەری ئەو بەرپرسانەو هۆکاری نەبونی کەسێک کە بەناوی حکومەتەوە بۆ راگەیاندن قسە بکات.
له‌و باره‌وه پێشه‌وا تۆفیق، ئه‌ندامی فراكسیۆنی گۆڕان له په‌رله‌مانی كوردستان، هۆكاره‌كه ده‌گێڕێته‌وه بۆ خودی حكومه‌ت، له لێدوانێكدا بۆ نوچه‌نێت، وتی “هۆكاری سه‌ره‌كی پێنه‌دانی زانیارییه به رۆژنامه‌نووسان، به راستی ئه‌م گرفته زۆر ده‌مێكه هه‌یه له هه‌رێمی كوردستان، ئێستا به‌رێزێك كراوه به وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێم، به‌ڵام له هه‌مانكاتدا ئه‌و به‌ڕێزه پۆستی حكومی هه‌یه كه وه‌زیری رۆشنبیرییه و ره‌نگه له هه‌مانكاتدا، ئیشی حیزبیشی هه‌بێت، بۆیه سه‌رقاڵ بوونی به‌و هه‌موو پیشه‌یه، ره‌نگه وایكردبێت كه نه‌توانێت بیپه‌رژێته سه‌ر پیشه‌كه‌ی خۆی كه وته‌بێژییه”.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی فراكسیۆنی گۆڕان، پێیوایه كه پێوسته ئه‌و وته‌بێژه بگۆڕدرێت، وتی “به ره‌ئی من ده‌كرێت كه‌سێكی به‌ده‌ر له‌و بكرێت به وته‌بێژ، بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر ئه‌و زانیارییانه‌ی كه هه‌یه بۆ رۆژنامه‌نووسان بیخاته‌ڕوو، بۆیه ئه‌و كێشه‌یه پێویستی به چاره‌سه‌ر كردن هه‌یه، كه پێویسته له داهاتوودا ئه‌مه به جۆرێكی تر بێت نه‌ك وه‌ك ئێستا بێت”، وتیشی “له كاتی سه‌فه‌ر كردنی ئه‌مانه‌دا، پێویسته حكومه‌ت به‌دیلی هه‌بێت، كه له غیابی ئه‌و به‌ڕێزانه‌دا كه‌سێكی تر هه‌بێت، وه‌ك جێگره‌وه‌ی ئه‌وانه، یان ناوه‌ندێك بێت بۆ پێدانی زانیاری، به ده‌زگاكانی راگه‌یاندن، چونكه ناكرێت ئه‌و به‌رپرسانه له سه‌فه‌ر بن و كه‌سێك نه‌بێت جێگه‌یان بگرێته‌وه، چونكه راسته سه‌فه‌ر به ده‌ست خۆته، به‌ڵام هاتنه‌وه‌ت به ده‌ست خۆت نیه، بۆیه حكومه‌ت پێویسته بیر له‌وه بكاته‌وه، كه به‌دیلێكی هه‌بێت وه‌ك جێگره‌وه‌یه‌ك، بۆ ئه‌وانه‌ی كه سیفاتی ره‌سمییان هه‌یه، كه‌سێك هه‌بێت له غیابی ئه‌وان، زانیاری بدات به رۆژنامه‌نووسان”.
لێدوانەکەی پێشەوا تۆفیق ئەندامی پەڕلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی گۆڕان لەوەڵامی پرسێکی نوچەنێتە، لەمەر ئەوەی کە نوچەنێت بۆ وەرگرتنی لێدوانی رەسمی حکومەت لەمەڕ پرسێک لەنێوان حکومەتی کوردستان و پەڕلەمانی سوید، دوای دوو رۆژ پەیوەندی کردن نەیتوانی هیچ لێدوانێکی رەسمی حکومەت وەربگرێت، دوای چەند هەوڵێک نوچەنێت پەیوەندی”بە فەلاح مستەفا بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حكومەتی هەرێمی كوردستانەوەکرد، لەوەڵام دا وتی”من لەدەرەوەی کوردستانم دەبێت پەیوەندی بە وتەبێژی حکومەتەوە بکەن”، دوای چەند هەوڵێک پەیوەندیمان بە کاوە مەحمود وتەبێژی رەسمی حکومەتەوە کرد، لەوەڵامی پرسیارەکەی نوچەنێت وتی”من لەسەفەرم پەیوەندی بە راویژکاری راگەیاندنی سەرۆکی حکومەتەوە بکەن”، دوای پەیوەندی کردنی نوچەنێت بە توانا ئەحمەد راویژکاری راگەیاندنی سەرۆکی حکومەت، راویژکاریش وتی”بەداخەوە منیش لەدەرەوەی وڵاتم و بۆ کاتی گەڕانەوە لە خزمەتانم”.
ئەنجام بەهۆی ئەوەی حکومەتی کوردستان قسەکەرێکی لەکوردستان نەبوو، هەموو قسەکەرەکانی لە سەفەربوون و حکومەتی کوردستان لەسەفەردا بوو، نوچەنێت نەیتوانی رای رەسمی حکومەت وەربگرێت.
بۆخوێندنەوەی هەواڵی سەفەری حکومەتی کوردستان کلیک بکە….
