حکومەتی کوردستان لە سەفەرە
د.سالار باسیرە: ئه‌وه خه‌سڵه‌تی هه‌رێمێكه كه به‌رپرسه‌كانی له‌سه‌ر بنه‌مای وه‌لاءو وه‌فا بۆ حیزب و قائید دانراوون
نوچەنێت
نوچەنێت سێ رۆژ هەوڵی دەستکەوتنی رای رەسمی حکومەتی کوردستانی لەمەڕ پرسێکی گرنگدا، بەڵام بەهۆی ئەوەی قسەکەرانی حکومەت لەسەفەرن نەیتوانی رای حکومەت وەربگرێت، د.سالار باسیرە پسپۆڕ لەبواری زانستە سیاسییەکان بۆ نوچەونێت ئەوە بە خه‌سڵه‌تی وڵات و ده‌وڵه‌تی ته‌قلیدی و دواكه‌وتوه ناو دەبات”كه له به‌رێوه‌بردنی ئیداری وڵات نه‌زانێ یان خه‌مخۆری وڵاته‌كه‌ی خۆی نیه”.
دوای ئەوەی نوچەنێت بۆ وەرگرتنی لێدوانێک پەیوەندی بە چەند بەرپرسێکی حکومەتی کوردستانەوە کرد و بەهۆی ئەوەی هەموویان لەسەرفەربوون و کەسێک نەبوو بەناوی حکومەتی کوردستانەوە لێدوان بدات، نەیتوانی لێدوانی رەسمی حکومەت وەربگرێت، لەمەڕ پرسێکی نێوان پەڕلەمانی سوید و حکومەتی کوردستان، بۆیە نوچەنێت ئەو پرسەی خستە بەردەم چەند نوسەرو رۆژنامەوان و سیاسییەک بۆ قسە لەسەرکردن، لەباری سەفەری ئەو بەرپرسانەو هۆکاری نەبونی کەسێک کە بەناوی حکومەتەوە بۆ راگەیاندن قسە بکات.
هەر لەمەڕ ئەو پرسە د. سالار باسیره یان لیكۆله‌ری سیاسی و هەڵگری بڕوانامەی دكتۆرا له زانستی سیاسی، لەلێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت دەڵێت”سه‌فه‌ر كردنی به‌رپرسێك ئه‌گه‌ر به‌پێی یاسا بێت شتێكی ئاساییه، به‌ڵام بۆ به‌رێوه‌بردنی كاروباره‌كانی ده‌وڵه‌ت پێویست به نوێنه‌رایه‌تی كردنی ده‌كات له‌لایه‌ن كه‌سانی تره‌وه. په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه بۆ هه‌رێمێكی وه‌ك ئه‌وه‌ی كوردستان وه‌ك وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه وایه، پرسه‌كه‌ی ئێوه‌ش پرسی نێوان په‌رله‌مانی سوید‌و حكومه‌تی هه‌رێمه، كه‌واته ئاستێكی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌و دبلۆماسی ده‌گرێته‌وه، كه ئه‌مه‌ش كاری په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه‌یه. چونکه ئه‌گه‌ر روداوێكی قورس روبدات و ده‌بێت ئه‌م ده‌زگایه بێته زمان، به‌ڵام كه‌س له‌وێ نه‌بێت داخۆ حكومه‌تێكی وه‌ك ئه‌وه‌ی سوید چۆن پێناسه‌مان بكات؟، ئه‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه بیڵێم ئه‌وه‌یه ئه‌و دیارده‌یه‌ی ئاماژه‌ت پێداوه خه‌سڵه‌تی وڵات و ده‌وڵه‌تی ته‌قلیدی و دواكه‌وتووه كه له به‌رێوه‌بردنی ئیداری وڵات نه‌زانێ یان خه‌مخۆری وڵاته‌كه‌ی خۆی نیه. ئه‌وه خه‌سڵه‌تی ده‌وڵه‌ت یان هه‌رێمێكی ناموئه‌سه‌ساتیه كه به‌رپرسه‌كانی له‌سه‌ر بنه‌مای وه‌لاءو وه‌فا بۆ حیزب و قائید دانراوون نه‌ك له‌سه‌ر بنه‌مای لێهاتویی و پیشه”.
لێدوانی د. سالار باسیرە لەوەڵامی پرسێکی نوچەنێتە، لەمەر ئەوەی کە نوچەنێت بۆ وەرگرتنی لێدوانی رەسمی حکومەت لەمەڕ پرسێک لەنێوان حکومەتی کوردستان و پەڕلەمانی سوید، دوای دوو رۆژ پەیوەندی کردن نەیتوانی هیچ لێدوانێکی رەسمی حکومەت وەربگرێت، دوای چەند هەوڵێک نوچەنێت پەیوەندی”بە فەلاح مستەفا بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حكومەتی هەرێمی كوردستانەوەکرد، لەوەڵام دا وتی”من لەدەرەوەی کوردستانم دەبێت پەیوەندی بە وتەبێژی حکومەتەوە بکەن”، دوای چەند هەوڵێک پەیوەندیمان بە کاوە مەحمود وتەبێژی رەسمی حکومەتەوە کرد، لەوەڵامی پرسیارەکەی نوچەنێت وتی”من لەسەفەرم پەیوەندی بە راویژکاری راگەیاندنی سەرۆکی حکومەتەوە بکەن”، دوای پەیوەندی کردنی نوچەنێت بە توانا ئەحمەد راویژکاری راگەیاندنی سەرۆکی حکومەت، راویژکاریش وتی”بەداخەوە منیش لەدەرەوەی وڵاتم و بۆ کاتی گەڕانەوە لە خزمەتانم”.
ئەنجام بەهۆی ئەوەی حکومەتی کوردستان قسەکەرێکی لەکوردستان نەبوو، هەموو قسەکەرەکانی لە سەفەربوون و حکومەتی کوردستان لەسەفەردا بوو، نوچەنێت نەیتوانی رای رەسمی حکومەت وەربگرێت.
بۆخوێندنەوەی هەواڵی سەفەری حکومەتی کوردستان کلیک بکە….
