بومه‌له‌رزه‌یه‌كی به‌هێز و لافاوێكی وێرانكه‌ر ژاپۆن ده‌هه‌ژێنن
به‌هۆی بوومه‌له‌رزه‌یه‌كی به‌هێز و لافاوێكی وێرانكه‌ره‌وه، سه‌دان كه‌س له ژاپۆن گیان له ده‌ست ده‌ده‌ن، هه‌ر به‌هۆی ئه‌و كاره‌ساته‌وه، زیانی گه‌وره‌ی ماڵیش به‌ر ئه‌و وڵاته كه‌وتووه.
شاره‌زایان پێیانوایه، ئه‌و بومه‌له‌رزه‌یه‌ی كه ژاپۆنی هه‌ژاندووه، به درێژایی 100 ساڵی رابردوو له‌و وڵاته رووی نه‌داوه، ئه‌و كاره‌ساتةی كه به‌هۆی بومه‌له‌رزه و لافاوه‌كه‌ی ژاپۆنه‌وه درووست بوون، بۆته هۆی گیان له ده‌ستدانی سه‌دان كه‌س و زیانگه‌یاندن به ژماره‌یه‌كی زۆر له به‌له‌م و كه‌شتی و خانووبه‌ره، كه به درێژایی كه‌ناره‌كانی باكووری ژاپۆن به‌ده‌ر نه‌بوون له‌و زیانه.
به‌پێی راگه‌یاندنی ده‌زگا كه‌شناسییه‌كان، هێزی بوومه‌له‌رزه‌كه گه‌شتۆته 8.9 پله به پێوه‌ری رێخته‌ر و له رۆژی هه‌ینی روویداوه، پێشبینی ئه‌وه‌ش ده‌كرێت، ئه‌و لافاوه ناوچه‌كانی ئه‌مریكای باشوور و كه‌ناره‌كانی رۆژئاوای ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكاش بگرێته‌وه.
ئه‌و لافاوه‌ی كه له كه‌ناره‌كانی ژاپۆن روویداوه، به‌پێی زانیاری ده‌زگا كه‌شناسییه‌كان به به‌رزایی 10 مه‌تر ناوچه‌كه‌ی ژێر ئاو خستووه، هه‌روه‌ها به‌و هۆیه‌وه، ئاگرێكی گه‌وره له پاڵێوگه نه‌وتییه‌كانی ناوچه‌ی چیبا و باڵه‌خانه‌ی تۆرباینی ده‌زگای ناوكی ئۆناگاوای له میاگی كه‌وتۆته‌وه، به‌ڵام تا ئێستا دیار نیه كه هیچ تیشكێكی ناوكی له‌و ده‌زگایه ده‌رچووبێت.