حکومەتی کوردستان لە سەفەرە… دانا عەسکەر: ئه‌م جۆره مامه‌ڵه‌كردنه له‌گه‌ڵ دۆخی كوردستان كارێكی نه‌شیاوه
نوچەنێت
نوسەرو رۆشنبیر دانا عەسکەر، بەنوچەنێتی راگەیاند، لەم کاتەدا کەکوردستان لەسەر لێواری چەند کێشەیەکە مومکین نییە لە بەرپرسانی حکومەت، کەس نەبێت لێدوان بدات و هەموو بەیەکەوە لە سەفەربن، هەروەها ئەوەشی بە کارێکی نەشیاو ناوبرد.
دوای ئەوەی نوچەنێت پەیوەندی پەیوەندی بە چەند بەرپرسێکی حکومەتی کوردستانەوە کرد و بەهۆی ئەوەی هەموویان لەسەرفەربوون، نەکرا لێدوانیان وەربگرێت، ئەو پرسەمان خستە بەردەم چەند نوسەرو رۆژنامەوان و سیاسییەک بۆ قسە لەسەرکردن، لەباری سەفەری ئەو بەرپرسانەو نەبونی کەسێک کە بەناوی حکومەتەوە قسە بکات. نوسەرو رۆشنبیر دانا عەسکەر بۆ نوچەنێت دەڵێت” بۆ مه‌سه‌له‌ی سه‌فه‌ر كردن من پێموایه ئه‌وانیش ئینسانن و حه‌قی خۆیانه له رۆژانی بشوودا سه‌فه‌ر بكه‌ن، به‌ڵام مومكین نیه له‌م بارودۆخه‌دا به‌تایبه‌تی ئیستا كیشه‌كان زۆرن، هه‌ر له‌گرژیی وئاڵۆزی نێوان حكومه‌تی عێراق و هه‌رێم و كێشه‌ی به‌فیدراڵیبوونی پاریزگاكان و كێشه‌ی سنوور، ناكرێ حكومه‌ت بۆ لێدوان و خویندنه‌وه هه‌نووكەییه‌كانی كوردستان و عێراق كه‌س نه‌بێت لێدوان بدات و هه‌موو به‌یه‌كه‌وه له‌سه‌فه‌ر بن، ئه‌م جۆره مامه‌ڵه‌كردنه له‌گه‌ڵ دۆخی كوردستان و عیراق كارێكی نه‌شیاوه”.
نوچەنێت بۆ وەرگرتنی لێدوانی رەسمی حکومەت لەمەڕ پرسێک لەنێوان حکومەتی کوردستان و پەڕلەمانی سوید، دوای دوو رۆژ پەیوەندی کردن نەیتوانی هیچ لێدوانێکی رەسمی حکومەت وەربگرێت، دوای چەند هەوڵێک نوچەنێت پەیوەندی”بە فەلاح مستەفا بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حكومەتی هەرێمی كوردستانەوەکرد، لەوەڵام دا وتی”من لەدەرەوەی کوردستانم دەبێت پەیوەندی بە وتەبێژی حکومەتەوە بکەن”، دوای چەند هەوڵێک پەیوەندیمان بە کاوە مەحمود وتەبێژی رەسمی حکومەتەوە کرد، لەوەڵامی پرسیارەکەی نوچەنێت وتی”من لەسەفەرم پەیوەندی بە راویژکاری راگەیاندنی سەرۆکی حکومەتەوە بکەن”، دوای پەیوەندی کردنی نوچەنێت بە توانا ئەحمەد راویژکاری راگەیاندنی سەرۆکی حکومەت، راویژکاریش وتی”بەداخەوە منیش لەدەرەوەی وڵاتم و بۆ کاتی گەڕانەوە لە خزمەتانم”.
ئەنجام بەهۆی ئەوەی حکومەتی کوردستان قسەکەرێکی لەکوردستان نەبوو، هەموو قسەکەرەکانی لە سەفەربوون و حکومەتی کوردستان لەسەفەردا بوو، نوچەنێت نەیتوانی رای رەسمی حکومەت وەربگرێت.
بۆخوێندنەوەی هەواڵی سەفەری حکومەتی هەرێمی کوردستان کلیک بکە…
