ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵی ئیسلامی: تا ئازادی له كوردستان زیاتر بێت، ئیسلامییه‌كان زیاتر گه‌شه ده‌كه‌ن له‌وانه‌یه یه‌كه‌م ده‌نگ به‌ده‌ست بێنن
نوچه‌نێت: هه‌ولێر
شوان رابه‌ر ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵی ئیسلامی، به نوچه‌نێتی راگه‌یاند، هه‌تا ئازادی له كوردستان زیاتر بێت، ئیسلامییه‌كان زیاتر گه‌شه ده‌كه‌ن، پێشیوایه ئه‌گه‌ری هه‌یه ده‌نگی یه‌كه‌م بن.
له لێدوانه‌كه‌یدا رابه‌ر ده‌ڵێت”ئه‌و ڕاپه‌ڕینه‌ی ئێستا له وڵاتانی عه‌ره‌بی له ئارادایه، كۆمه‌ڵێ مانا‌و مه‌دلول و ده‌ره‌نجامی هه‌یه، هه‌ستانه‌وه‌ی ئیسلامه له جیهان، به‌تایبه‌ت له‌وڵاتانی عه‌ره‌بی، له گۆڕنانی ڕژێمه دیكتاتۆر و عه‌لمانیه‌كانه، لایه‌نه ئیسلامیه‌كان تێیدا تۆخ و كاران، له‌تێگه‌یشتن و ڕابوونی ئیسلامییه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێ، كردار و دروشمه‌كان زیاتر ئیسلامین، ئه‌گه‌رچی خۆرئاوا ده‌یه‌وێ ناوی یاخی بوونی مه‌ده‌نی لێبنێ و مۆركی دیموكراتیه‌تی پێوه‌بنێ و له‌ناچاری خۆی بكاته خاوه‌ن و پاڵپشتی بكا، ده‌نا خۆرئاوا باش ده‌زانێ ڕۆڵی ئیسلامیه‌كان له‌م ڕاپه‌ڕینه چه‌نده‌و ترسیشی لێ هه‌یه، به‌ڵام له‌توانای ئه‌و به‌ده‌ره، له‌ئه‌نجامی ئه‌وه‌ی ساڵه‌های ساڵه ڕژێمه دیكتاتۆر و عه‌لمانیه‌كان له‌م وڵاتانه ئیسلامیه‌كان ده‌چه‌وسێننه‌وه، خوای گه‌وره ده‌روی خێری لێكردنه‌وه، خه‌ڵك ڕاپه‌ڕی، ئێستاش په‌یتا په‌یتا وا ده‌سه‌لاتداره دیكتاتۆره‌كانی خۆیان له‌گۆڕ ده‌نێنن، له‌وه‌ش زیاتر په‌ره ده‌سێنێ، ئیتر له‌داهاتوو ئیسلامیه‌كان له‌م وڵاتانه ڕۆڵی سه‌ره‌كیان ده‌بێ ئه‌گه‌ر بزانن سیاسه‌ت و سه‌روكاری خه‌ڵك و وڵات بكه‌ن”.
شوان رابه‌ر نموونه‌ی ئه‌و وڵاتانه ده‌هێنێته‌وه كه ئیسلامییه‌كان توانیویانه سه‌ركه‌وتوو بن تێیدا، ده‌ڵێت “بۆ نمونه له میسر (اخوان المسلمین)ڕۆڵی سه‌ره‌كیان هه‌یه، له‌سوریا به‌هه‌مان شێوه، له یه‌مه‌ن هه‌ر وه‌تر، له لیبیا شۆڕشگێڕه‌كان ئیسلامین، له تونس بزووتنه‌وه‌ی ڕاپه‌ڕینی ڕاشید غه‌ننوشی سه‌ركه‌وتووه، له ئورده‌ن و هه‌ر وڵاتێكی تر گۆڕانكاری ڕووبدا ئیسلامیه‌كان زیاتر دێنه سه‌رته‌خت و كار، پێشتریش هه‌بوون به‌ڵام ئازادی نه‌بوو، كه‌واتا ئیسلامیه‌كان زیاتر له‌م كرانه‌وه و گۆڕانكاریه سود مه‌ند ده‌بن، ته‌نانه‌ت له كوردستان و عێراقیش هه‌ر وایه. له هه‌ركوێیه‌ك ئازادی زیاتر بێ ئیسلامیه‌كان زیاتر گه‌شه ده‌كه‌ن”.
لەمەڕ چالاکی حزبە ئیسلامییەکانیش لەکوردستان له لێدوانه‌كه‌یدا رابه‌ر ده‌ڵێت “تا ئازادی زیاتر له كوردستان به‌رپا بێ و فشار كه‌متر بێ، ئیسلامیه‌كان زیاتر گه‌شه ده‌كه‌ن تا ئه‌و رادده‌یه‌ی ئه‌گه‌ر هه‌مویان پێكه‌وه‌بن له‌وانه‌یه یه‌كه‌م ده‌نگ به‌ده‌ست بێنن وه‌ك ولاتانی تر، ئه‌گه‌ر ئیسلامیه‌كان له رابردو ده‌نگی زۆریان به ده‌ست نه‌هێناوه له‌به‌ر لاوازی ئیسلامیه‌كان نه‌بووه، له‌به‌ر ئه‌وه بووه كه ئازادیه‌كی باش نه‌بووه، فشاریان له‌سه‌ر زۆربووه، ته زویرات كراوه، مافی ئیسلامیه‌كانیان پێشێل كردووه، سته‌میان لێ كراوه، بۆیه كپكراون”.
هه‌روه‌ها ده‌شڵێت “ئه‌گه‌ر گۆرانكاری ئیجابی زیاتر روبدات ئیسلامیه‌كان زیاتر گه‌شه ده‌كه‌ن و دێنه ناوه‌نده‌كانی بڕیار. بۆنمونه له دوای راپه‌رین هێزی بزاڤی ئیسلامی كوردستان له پارتی و یه‌كێتی كه‌متر نه‌بوو”.
