وه‌رگرتنه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆكی حكومه‌ت، مانای ئه‌وه نییه له‌ناو”پارتی”دیموكراسی بوونی هه‌یه
عیسا خدر
ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت دیموكراسی پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌لسه‌نگێنین، پێموانییه ئالوگۆڕی سه‌رۆكی حكومه‌ت بكه‌ین به‌پێوه‌رێك بۆ دیاریكردنی دیموكراسی له‌ناو ئه‌و حیزبه‌دا، چونكه به‌شێوه‌یه‌كی گشتی سیستمی حیزبایه‌تی له‌هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر بنه‌مای دیموكراسی نییه، به‌ڵكو بنه‌ماڵه‌ییه، ئه‌وه‌ی له‌ناو سه‌ركردایه‌تی‌و ئه‌ندامان‌و كۆبونه‌وه‌كان ده‌كرێت‌و ده‌گوترێت ته‌نها به‌شێوه‌یه‌كی تیۆرییه، بۆیه بڕیاری كۆتایی له‌لایه‌ن سكرتێری گشتی‌و سه‌رۆكه‌كانه‌وه ده‌درێت.
به‌شێكی زۆری ئه‌و حیزبانه‌ی له‌هه‌رێمی كوردستان بوونیان هه‌یه له چه‌په‌وه بۆ راست، له علمانیه‌وه بۆ ئیسلامییه‌كان….به‌هیچ شێوه‌یه‌ك سه‌رۆك‌و سكرتێره‌كانیان ده‌ستبه‌رداری پۆسته‌كانیان نابن‌و به‌شێوه‌یه‌كی پراكتیكی-ش هیچ بڕیار‌و رایه‌ك وه‌رناگرن ئه‌گه‌ر بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان‌و بنه‌ماڵه‌كه‌یان‌و مانه‌وه‌یان له‌پۆسته‌كه نه‌بێت، ئه‌و كۆنگرانه‌ی له‌م ساڵانه به‌ستراون به‌ڵگه‌یه‌كی زیندوون بۆ ته‌واوی ئه‌و قسانه‌ی له‌سه‌ره‌وه ئاماژه‌م پێكردوون.
له‌به‌رامبه‌ر بوونی رای زۆرینه‌ی سه‌ركردایه‌تی‌و ئه‌ندام‌و لایه‌نگرانی “پارتی دیموكراتی كوردستان” بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆكی حكومه‌ت، پێموایه هیچ كاریگه‌ریه‌ك دروست ناكات، چونكه بڕیاری كۆتایی له‌لایه‌ن سه‌رۆكی پارتی-یه‌وه ده‌درێت، وه‌ك وتم ئه‌وه پێوه‌رێك نییه بۆ ده‌رخستنی دیموكراسی ئه‌و حیزبه، له‌به‌رئه‌وه‌ی دواجار ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی‌و ئه‌ندامانی تری باڵای ئه‌و حیزبه بڵێن بڕیاری كۆتایی بارزانی “را‌و بۆچوونی ئێمه”شه،پاشگه‌ز ببنه‌وه له‌وه‌ی وتویانه، ئه‌مه‌ش له‌ته‌جروبه‌كانی پێشوو بینیومانه‌و به‌لایانه‌وه زۆر ئاسانه له‌قسه‌كان په‌شیمان ببنه‌وه. بۆیه ناتوانین وه‌رگرتنه‌وه‌و وه‌رنه‌گرتنه‌وه‌ی ئه‌و پۆسته بكه‌ین به پێوه‌رێك بۆ بوونی دیموكراسی.
له‌كۆتاییدا پێموایه هه‌ڵه‌ین ئه‌گه‌ر وه‌رگرتنه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆكی حكومه‌ت بكه‌ین به پێوه‌ر بۆ بوونی دیموكراسی له‌لایه‌ن پارتی دیموكراتی كوردستان، چونكه پارتی به‌پێی ستراتیژیه‌تی خۆی له‌داهاتوو مامه‌ڵه به‌و پۆسته‌وه ده‌كات‌و بڕیاری كۆتایش له‌لای بارزانی‌و جێگره‌كه‌ی ده‌بێت!.
