سەرنوسەری شەپۆل: پارتی سه‌رۆكایه‌تی حكوومه‌ت وه‌رده‌گرێته‌وه
نوچەنێت
ستیڤان شەمزینی سەرنوسەری گۆڤاری گۆڤاری شەپۆل. رەتیدەکاتەوە وەرنەگرتنەوەی پۆستی سەرۆکی حکومەت لەلایەن پارتی یەوە وەک پێوانە بۆ هەبون یان نەبونی دیموکراسی لەناوخۆی ئەو حزبە لێی بڕوانرێت، پێشی وایە کە لەئەنجامدا پارتی ئەم دووساڵە سەرۆکایەتی حکومەت وەردەگرێتەوە، هەروەها پێشبینی ئەوەش ناکات کە بەهۆی وەرنەگرتنەوەی ئەو پۆستە کێشە لەنێوان پارتی و جەماوەرەکەیدا رووبدات و دەشێڵێت” جه‌ماوه‌ری “پارتی “ش زێده‌تر له جه‌ماوه‌ری هه‌ر حزبێكی تری كوردستان پابه‌ندن به بڕیاری سه‌رۆك و سه‌ركردایه‌تی حزبه‌كه‌یانه‌وه”.
دوای ئەوەی چاودێرێکی سیاسی و ئاگا لەسیاسەتی لایەنەسیاسیەکانی کوردستان، ئاڵوگۆڕی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانی بەدواین ئەزمونی دیموکراسی پارتی ناوبرد و پێی وابوو مادام زۆرینەی جەماوەرو سەرکردایەتی پارتی لەگەڵ وەرگرتنەوەی پۆستی سەرۆکی حکومەتن، ئەگەر ئەو پۆستە بدرێتەوە بەیەکێتی واتای نەبونی دیموکراسییە لەناوخۆی پارتیدا، ماڵپەڕی نوچەنێت بۆ قسەکردنی زیاتر لەسەر ئەو پرسە رای چەند کەسێکی وەرگرت، ستیڤان شەمزینی وەک رۆژنامەوانێکی چالاک و سەرنوسەری گۆڤاری شەپۆل، لەسەر هەمان پرس بۆ نوچەنێت ئەدوێت و دەڵێت”من نازانم ئه‌گه‌ر هیچ داتا و ئامارێك هه‌بێت ئه‌وه بسه‌لمێنێت، زۆرینه‌ی بنكه‌ی جه‌ماوه‌ریی و زۆربه‌ی سه‌ركرده و كادیره‌كانی پارتی له‌گه‌ڵ وه‌رگرتنه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بن، چوونكه ئه‌وه داتا پێمان ده‌ڵێت ئایا زۆرینه له‌گه‌ڵ چیدان و له‌گه‌ڵ چی نین. به‌هه‌رحاڵ به دیتنی من له رووی ئیستحقاقی هه‌ڵبژاردن و به‌پێی رێككه‌وتنی نێوان یه‌كێتی و پارتی و میكانیزمه‌كانی پێكهێنانی كابینه‌ی شه‌شه‌می حكوومه‌تی هه‌رێم، پارتی هه‌قی خۆیه‌تی دوو ساڵی كۆتایی حكوومه‌تی به‌ده‌سته‌وه بێت، ئه‌مه‌ش شتێكی ئاسایی و سروشتییه له ژیانی دیموكراسییدا، چونكه نه به‌وه یه‌كێتی بچووك ده‌بێته‌وه و نه ده‌خرێته ده‌ره‌وه‌ی گه‌مه سیاسییه‌كان”.
بەڵام شەمزیزنی رایەکی جیاوازی لەو چاودێرە سیاسیە هەیەو پێی وایە” ئه‌گه‌ر پارتی سه‌رۆكایه‌تی كابینه‌كه‌ش بداته‌وه به د.به‌رهه‌م، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نابێته بارۆمه‌ترێك بۆ پێوانه‌كردنی رادده‌ی دیموكراسیی له‌ناو ئه‌و حزبه‌دا، چوونكه پارتی هیچ راپرسییه‌كی له‌ناو رێكخستن و بنكه‌ی جه‌ماوه‌ریی خۆی ئه‌نجام نه‌داوه، تا ئاكامێك به‌ده‌ست هاتبێت و سه‌ركردایه‌تییه‌كه‌ی دژی ئه‌و ئاكامه بێت، بۆیه ئه‌و پرسه بوارێكه بۆ سه‌ركردایه‌تی و سه‌رۆكی پارتی به‌جێهێڵدراوه تا به‌پێی به‌رژه‌وه‌ندیی خۆیان قسه‌ی له‌سه‌ر بكه‌ن و هه‌ڵوێستی له‌سه‌ر وه‌ربگرن. دوای ئه‌مه‌ش مه‌رج نییه هه‌موو كات سه‌ركردایه‌تی حزب بۆ هه‌موو پرۆسه و كرده‌یه‌كی سیاسیی بۆ خواره‌وه و بنكه‌ی جه‌ماوه‌ریی بگه‌ڕێته‌وه، ئه‌مه نه‌ك دیموكراسیی نییه، به‌ڵكو جۆرێكه له مۆبۆكراسی و پۆپۆلیزم، ئه‌مه دڵدارییكردنه له‌گه‌ڵ جه‌ماوه‌ر نه‌ك موماره‌سه‌ی سیاسه‌ت”.
سەرنوسەری گۆڤاری شەپۆل پێی وانییە کە نەگەڕانەوەی سەرکردایەتی پارتی بۆ وەرگرتنی رای جەماوەرو ئەندامانی لە پرسی وەرگرتنەوەی سەرۆکی حکومەت ببێتە هۆی کێشە لەنێوان ئەو حزبەو جەماوەرەکەیدا چونکە وەک ئەو دەڵێت”ئه‌و پرسه بۆ سه‌ركردایه‌تی پارتی به‌جێماوه. ئه‌گه‌ر بزانن به‌رژه‌وه‌ندییان له‌وه‌رگرتنه‌وه‌ی حكوومه‌ت هه‌یه، بێگومان داوای ده‌كه‌ن، به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه هه‌ر راسته. جه‌ماوه‌ری “پارتی “ش زێده‌تر له جه‌ماوه‌ری هه‌ر حزبێكی تری كوردستان پابه‌ندن به بڕیاری سه‌رۆك و سه‌ركردایه‌تی حزبه‌كه‌یانه‌وه. بڕوا ناكه‌م له حاڵه‌تێكدا ئه‌گه‌ر بڕیاری كاك مه‌سعود به‌وه‌ش بێت، ماوه‌ی دوو ساڵی سه‌رۆكایه‌تی حكوومه‌تیش بداته‌وه به كاك به‌رهه‌م، قڵشت و ناڕازییه‌كی ئه‌وتۆ له ناو جه‌ماوه‌ری پارتی دروست ببێت كه شایه‌نی باس بێت. بۆیه‌كا من پێموایه پێویسته كه‌مێك به دیقه‌تتر بین و پێش رووداوه‌كان نه‌كه‌وین، چوونكه من له‌و بڕوایه‌دام پارتی سه‌رۆكایه‌تی حكوومه‌ت وه‌رده‌گرێته‌وه. ئیتر ئه‌مه گووشاری جه‌ماوه‌ریی ناوێت و نابێت بیكه‌ینه سه‌نگی مه‌حه‌ك بۆ ئه‌و حزبه”.
ستیڤان شەمزینی پێویستە لای کە”ئه‌م پرسیاره ئاڕاسته‌ی سه‌ركرده‌كانی پارتی بكرێت، ئاخۆ چه‌ند ئاگایان له بنكه‌ی جه‌ماوه‌ریی خۆیانه كه داوای گه‌ڕاندنه‌وه‌ی كاندیدایه‌كی پارتی ده‌كه‌ن بۆ سه‌رۆكایه‌تی حكوومه‌تی هه‌رێم؟. پێویستبوو رای سه‌ركرده‌كانی پارتی له‌مه‌ڕ ئه‌م پرسه وه‌ربگیریایه، به‌ڵام له‌حاڵه‌تێكدا كه رای ئه‌وانمان له به‌رده‌ست نییه، ته‌نیا ده‌توانین له سنووری خوێندنه‌وه‌ی پێشوه‌خت و پێشبینی سیاسیی قسه بكه‌ین و دیمه‌نی تابلۆكه یان ئه‌و به‌شه‌ی تابلۆكه شرۆڤه بكه‌ین كه رووناكی چۆته سه‌ر، ئه‌وجا له پشتی كه‌والیسه‌وه قسه و روانگه و هه‌ڵوێستی فه‌رمی چییه، ئه‌وا له توانای خوێندنه‌وه‌ی ئێمه‌دا نییه”.
ئەو رۆژنامەوانە چالاکە کە بەشێوەیەکی مەیدانی کار لەسەر پرسە سیاسیەکانی کوردستان دەکات، بەمافی پارتی دەزانێت کار بۆ وەرگرتنەوەی سەرۆکایەتی حکومەت بکات و بۆ نوچەنێت دەڵێت”من بۆچوونی خۆم له‌وه‌دا كورت ده‌كه‌مه‌وه، پارتی وه‌ك ئیستحقاقی قانوونی و هه‌ڵبژاردن، به‌پێی رێككه‌وتنی نێوان لایه‌نه‌كانی پێكهێنه‌ری حكوومه‌ت، مافێكی ئاسایی خۆیه‌تی داوای وه‌رگرتنه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران بكات، وا بزانم یه‌كێتیش هیچ ناڕازییه‌كی له هه‌مبه‌ر ئه‌م داوایه نیشان نه‌داوه، هاوكات ئه‌م پرسه “پرسی وه‌رگرتنه‌وه‌ی سه‌رۆكایه‌تی حكوومه‌ت ” پرسێكی سیاسیی و دیبلۆماتی رووته و ره‌نگه به نه‌گه‌ڕانه‌وه بۆ رای خه‌ڵك یان بنكه‌ی جه‌ماوه‌ری حزب، هیچ پێشێلكارییه‌كی دیموكراتی تێدا به‌رچاو نه‌كه‌وێت، به‌پێچه‌وانه‌وه خه‌ڵك ساڵی 2009 قسه‌ی خۆی كردووه و رازی بووه به‌م مۆدیله‌ی ئێستا موماره‌سه ده‌كرێت”.
