سایتی چاودێری مەلا بەختیار : پێویستە کابینەی شەشەم لەدەستی یەکێتی دا بمێنێتەوە تا چاكسازی ده‌گه‌یه‌نێته مه‌نزڵ
نوچەنێت
سایتی رۆژنامەی چاو‌دێر کە مەلا بەختیار خاوەنی ئیمتیازییەتی لەنوسینێکدا هەڵسەنگاندنی کارەکانی کابینەی شەشەمی بە سەرۆکایەتی د.بەرهەم ساڵح کردووە. نوسویەتی“دكتۆر به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیران له‌هه‌رێمی كوردستان، چه‌ندین هه‌نگاوی زۆر گرنگ‌و ئازایانه رووه‌و سیستماتیك كردن‌و چاكسازیكردن”ی ناوە، بۆیە مانەوەی کابینەی شەشە لەدەستی یەکیتیدا وەک پێویستیەک رادەگەیەنێت.
لە نوسراوەکەی سایتی چاودێردا هاتووە”هه‌ڵسه‌نگاندنی هه‌ر كابینه‌یه‌كی حكومه‌ت یان هه‌ر سه‌رۆك وه‌زیرانێك، له‌ماوه‌ی دووساڵ كاركردندا، ره‌نگه زۆرێك له‌و پرۆژانه‌ی كه سه‌رۆك وه‌زیرانێك له‌وڵاتێكی وه‌ك كوردستاندا ده‌ستیان بۆ ده‌بات، به‌ناته‌واوی بمێننه‌وه، یان به‌نیوه ناچڵی تووشی بێ پشتگیری ببن. ئه‌مه جگه له‌وه‌ی كه به‌دڵنیاییه‌وه به‌هه‌ڵسه‌نگاندنی دوو ساڵ كاری سه‌رۆكی حكومه‌ت، ره‌نگه زۆر ناحه‌قی به‌رامبه‌ر هه‌موو ئه‌و هه‌نگاوانه بكرێت كه سه‌رۆكی حكومه‌ت ناویه‌تی له‌پێنا چاكسازی‌و سیستماتیك كردنی دامه‌زراوه‌كانی حكومه‌ت‌و دواجاریش هه‌موو كایه‌كانی په‌یوه‌ست به گه‌له‌وه”.
وەک ئاماژەیەک بۆ ئەوەی کە بەرلە دەستبەکار بونی کابینەی شەشەم ئەو کارانە نەکرابن سایتی چاودیر نوسیویەتی”له‌گه‌ڵ ده‌ستبه‌كاربوونی دكتۆر به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیران له‌هه‌رێمی كوردستان، چه‌ندین هه‌نگاوی زۆر گرنگ‌و ئازایانه رووه‌و سیستماتیك كردن‌و چاكسازیكردن له‌دامه‌زراوه‌ی فه‌رمیی ئه‌م وڵاته‌دا نران كه شایه‌نی هه‌ڵوه‌سته له‌سه‌ركردن‌و ده‌ستخۆشی‌و پشتگیریكردنن”.
هەنگاوە چاکسازییەکانی کابینەی شەشەمیش واباس دەکات”له‌سه‌رده‌می كابینه‌ی شه‌شه‌مدا، گه‌وره‌ترین پرۆسه‌ی چاكسازی له‌نێو خوێندنی باڵادا ده‌ستی پێكرد. ئه‌نجامه‌كان به پرۆژه‌ی تواناسازی‌و چاودێریكردنی توندی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا بۆ كواڵێتی زانكۆ‌و په‌یمانگاكان كۆتایی هات، وێڕای دژایه‌تیكردنێكی زۆری ئه‌م پرۆژه‌ی چاكسازییه له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌ی كه ده‌یانه‌وێت خوێندنی باڵا له‌هه‌رێمی كوردستاندا به‌و شێوه‌یه‌ی پێشتر رێبكات‌و وه‌ك خۆی بمێنێته‌وه”.
هەروەها سایتی چاو‌دێر دەشڵێت”مه‌سه‌له‌ی دامه‌زراندنی فه‌رمانبه‌رانی ده‌وڵه‌ت به‌فۆرم‌و نه‌هێشتنی مه‌حسوبیه‌ت‌و مه‌نسوبیه‌ت له‌م پرۆسه‌یه‌دا، یه‌كێكی تر بوو له‌و هه‌نگاوی چاكسازییانه‌ی كه كابینه‌ی شه‌شه‌م زۆر ئازایانه شانی دایه به‌ری‌و تاڕاده‌یه‌كی زۆریش تێیدا سه‌ركه‌وتوو بوو.
جگه له‌هه‌موو ئه‌مانه‌ش ئاشكراكردنی نهێنی گرێبه‌سته نه‌وتییه‌كان به‌به‌رچاوی ته‌واوی میدیا ناوخۆیی‌و ده‌ره‌كییه‌كانه‌وه، گرنگترین هه‌نگاوێك بوو كه كابینه‌ی شه‌شه‌م توانی بینێت‌و به‌هۆیه‌وه گرێ كوێره‌ی باسكردنی بێویژدانانه‌ی ئه‌و گرێبه‌ستانه‌و ناوه‌رۆكه‌كانیان بكاته‌وه”.
وەک راگەیاندنی گومانێک لەوەی ئەگەر کابینەکە لەدەستی یەکێتی دا نەمێنێتەوە رەنگە پرۆسەکانی چاکسازی پەکیان بکەوێت، چاو‌دێر مانەوەی کابینەی شەشەم لەدەستی یەکێتی دا وەک پێویستی رادەگەیەنێت و دەنوسێت”هه‌نگاوی بیمه‌ی بێكاری بۆ گه‌نجان، هه‌نگاوی زیادكردنی پێشینه‌ی خانووبه‌ره، هه‌نگاوی زیادكردنی پێشینه‌ی هاوسه‌رگیری‌و.. هتد، ره‌نگه ده‌یان‌و سه‌دان هه‌نگاوی تری حكومه‌ت، گه‌واهی ئه‌وه بده‌ن كه كابینه‌ی شه‌شه‌م پێویسته له‌ده‌ستی یه‌كێتیدا بمێنێته‌وه، تا كاروانی”.
هەر بۆیەش تەئکید لەمانەوەی دکتۆر بەرهەم ساڵح دەکاتەوە لە نوسینەکەیاندا هاتووە”مانه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆكی حكومه‌ت له‌لای یه‌كێتی‌و مانه‌وه‌ی دكتۆر به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح له‌و پۆسته‌دا، گرنگییه‌كی ئانی‌و داهاتوویشی هه‌یه”.
