چاودێرێکی سیاسی بۆ نوچەنێت، ئامانجی نزیکەکانی د.بەرهەم ساڵح ئاشکرا دەکات

0

چاودێرێکی سیاسی بۆ نوچەنێت، ئامانجی نزیکەکانی د.بەرهەم ساڵح ئاشکرا دەکات

تایبەت بەنوچەنێت

دوای ئەوەی نوسەرانی نزیک لە بەرهەم ساڵح و یەکێتی شاڵاوێکی راگەیاندنیان بۆ داکۆکی لەمانەوەی د.بەرهەم”یان وەک سەرۆکی حکومەت بەرپا کردووە. چاودێرێکی سیاسی خاوەن چەندین خوێندنەو لێکۆڵینەوەو شیکاری گرنگ لەمەر پرسە نەتەوەیی و سیاسییەکانی کوردستان و سیاسەتی نێو دەوڵەتی، کە نەیویست ناوی بڵاوبکرێتەوە لەبەر هەندێک ئیعتیبارات و نەخوێندنەوەی هەڵە. لە شیکردنەوەیەکدا ئامانجی وتارو قسەو باسەکانی نزیکەکانی د.بەرهەم ساڵح ئاشکرا دەکات و رونیدەکاتەوە لەمانەوەی د.بەرهەم ساڵح ئامانج زیندوکردنەوەی حزبە بەحکومەت، بە ماکیاژی حکومەتی هاوڵاتی بوون، کە شیعارو ناوەرۆکی سیاسەتی کابینەی پێش خۆیانەو کۆپی پێستی دەکەن.

دەقی شیکارییەکە

چەمکی حکومەتی هاوڵاتی بوون، شەرعیەتی هەڵبژاردنی گەرەکە!

چاودێرێک

لەسەروبەندی گۆڕینی حکومەتی هەرێمی کوردستان گفتۆگۆیەکی گەرم هاتووتە ئاراوە. مەکینەیەکی گەرمی ڕاگەیاندن بە رێگای (( قادەکانی رەئی)) کەوتونەتە هۆنینەوەی سیناریۆی جیاواز لە گشت میدیاکانی وەک دامەزراوەی خەندان، هاوڵاتی و ئاوێنەو  نالیا و سەرباری هەندێک پێگەی تری ڕاگەیاندنی حزبی و رەسمی. سەرەتا لەسەر فەیسبووک و ئەوجا گۆڤارو رۆژنامەکان و رادیۆ و تەلەفیزیۆنەکان و رەهەندی ئەم موناقشەیە بە زۆرێک لە میدیاکانی عەرەبیش گەیشتووە.

ئەو تەوەرانەی کە راگەیاندنی نزیک لە بەرێز بەرهەم ساڵح و تاڕادەیەک حزبەکەی کاری لەسەر دەکەن، ڕونن و ئێستا لەگەڵ بینینی وێنەی هەریەک لە نیزکەکانی ئەو بەڕێزە بەر لەخوێندنەوە خوێنەر دەزانێت لەچی دەدوێن و بەکام ئاراستەدا نوسینەکەیان دەبەن.

من وەک چاودێرێکی سیاسی و دۆخی وڵات، ئاماژە بەهەندێک لەو لایەنانە ئەدەم کە ئەوان قسەی لەسەر دەکەن و دەیانەوێت خوێنەری کورد ئاراستە بکەن. بەو مەبەستەی هەم لای خوێنەر مەبەستەکان روونتر بێت و هەمیش ئەوان بزانن کە بەر لەکردن قسەکانیان ئاشکرایە لای هەموومان.

پرۆ بەرهەمیەکان واتە لایەنگیرانی د.بەرهەم کە باس لە پێویستی مانەوەی بەڕێز د.بەرهەم دەکەن ئەوانەی لێیان دەبیسترێت بریتین لە:

  • · کەمتر باس لە دەستکەوتی لیستی کوردستانی دەکەن و زیاتر بە دەستکەوتی د.بەرهەم و . ی.ن.ک ی دەزانن و بەراوردێک دەکەن لە گەل کابینەی پێنجەم و لە جیاتی ئەوەی کاری حکومەت بە تەواوکەری یەکتر بزانن.

. مانەوەی بەڕێز د.بەرهەم بە فریشتەی نەجاتی ی.ن.ک دەزانن و بەتایبەت لە دەڤەری سڵیمانی و گەرمیان. گەر ئەم فریشتەی نەجاتە نەمێنێت ی.ن.ک بە (کن فیکون) تەواو دەبێت! بەمەش بۆخۆیان دەیسەلمێنن مانەوەی د.بەرهەم وەک سەرۆکی حکومەت بەکار دەبەن بۆ خزمەتکردن و زیندووکردنەوەی ی.ن.ک پێش خزمەتی خەڵکی کوردستان. بەواتای بەکاریهێنانی حکومەتی هاوڵاتی بوون قسەی بێ ئامانجەو ئامانج حکومەتێکی حزبییە!.

.  پارتی و یەکێتی وەک رێگرێک لە بەردەم کارەکانی بەڕێز د.بەرهەم دادەنێن و بەم شێوەیەش دەیانەوێت بەڕێز د.بەرهەم بکەنە سەرکردەی (بەلامونازعی) داهاتووی ی.ن.ک و پێگەی ی.ن.ک بگەڕێنێتەوە دۆخی پێش جیابۆنەوەی بزووتنەوەی گۆڕان. بە تیرێک لە چەند نیشان بدەن. ئاشکراتر کردنی هەندێک لەو ئامانجانە بۆ کاتێکی تر بە جێ دێڵم.

· یەکێک لەو ((چاکسازیانەی)) کە باسی دەکەن باسی بڕینی مینحەی حکومەتی ڕۆژنامەکانە، بە بێ ئەوەی بپرسن خێرە ژمارەیەک ڕۆژنامە داخران کە چی رۆژبەڕۆژ دەزگای خەندان وەک ئەختابوتێکی ئیعلامی ریشە قۆلدەکاتەوەو شاخەکانی رۆژبەڕۆژ بەرفراونتر دەکرێن!. ئەرێ پێمان ناڵێن ئەم ئیمکایاتە زەبەلاحە ماددییە سەرچاوەیان لە کوێوە دێت؟.

خێرە رۆژنامەنوسە ئەستێریەکان، کە ((نانبڕاوکراوون)) پەیتا پەیتا لە ناو دەزگاکانی لایەنگری بەڕێز د.بەرهەم قیت دەبنەوە؟ ئایا ئەمە دروستکردنی کارتێل و ((ئیمپراتۆریەتی)) ئیعلامی و گەندەڵیە یان خۆد چاکسازی؟!.

.کامانەن ئەوە مەلەفە ستراتیژیانەی وەک یاسای نەوت وگاز، هیزی پێشمەرگەو بودجە و بەزاندنی سنورەکانی هەرێمی کوردستان، کە چارەسەرکراوون لە نێوان هەولێر و بەغدا؟، بۆ پەردەپۆشی ئەم پرسە گرنگانە دەکرێت؟، یان ئەمانە بڤەیەو بە پینەکردنی بێکاری و هەژاری و دەیانەوێت چاوشارکێمان لەگەڵ بکەن! ئەتوانین بە ژمارە و رێژە بزانین تا چەند ئەم کارانەی کە بەشان و باڵی هەڵدەدەن بەشێوەیەکی ستراتیژی چارەسەری ئەو پرسە گرنگانەی کردووە. کە زامنی دادپەروەری کۆمەڵایەتین؟ چ مەودایەک دەدەن بۆ چارەسەری ئەم پرسانە؟ ئەمانە تەنها مانشێتی ئیعلامین بۆ داهاتوو یان چارەسەر؟ ئەگەر چارەسەرە چارەسەرەکە ١%، ٢% یان ١٠%؟ یان ٥٠%؟ چەندە رێژەکەی؟، دیار نییە. لەکاتێکدا کە کاری حکومەتی ئاماری گەرەکە و ئەو ئامارانە دەبێت رێنماییمان بکەن لە پلەو رێژەی چارەسەری کێشەکان.

· حکومەتی هاوڵاتیبون کە پێشتریش لە کابینەی پێنجەم بە پراکتیکی لە زۆر بواردا کاری لەسەر کراوە، بویتە بابەتێک کە لەدوایین دیداری خۆی لە گەڵ تەلەفزیۆنی نالیادا خودی بەڕێز سەرۆکی حکومەتیش باسی لێوەدەکات، بەلام پێمان ناڵێن چ جۆرە حکومەتی هاوڵاتییە کە حزبەکەی ٢٨،٥% لە هەڵبژاردنی ٧/٣/٢٠١٠ ی لیستی کوردستانی هێناوە و هاوتاکەی ٦١،٥% هێناوە و ئەوجاش دەستکەوتەکە بە دەستکەوتی ی.ن.ک لە قەلەم دەدرێت و دەیانەوێت ئەوەمان بەبەرگوێ بدەن، ئاخر لەکوێ حزبێک بەم دەنگە کەمینەیە نوێنەرایەتی حکومەتی هاوڵاتیبون دەکات! بۆ ((قادەکانی رەئی)) کە لە ناو  کۆنگرەی حزبەکەی خۆشیان سەرکەوتنیان بەدەست نەهێنا باس لە تێکچۆنی بالانسی دەنگ ناکەن؟، کاتێک لەسەر ئەم پرسە هەستیارانە رادەوەستن، ئەمە ناوی بنێین چی؟ گەندەڵی فکری!! یان گەندەڵی حزبی!! یان..

. لە گۆتار و هەواڵە تەسریبکراوەکاندا هەموو چاودێرێکی ووریا لە نێوان دێرەکان دا هەست بەم پەیامەی خۆویستانەی بەرهەمیەکان دەکات:

– ئەگەر ئەو وەک سەرەک وەزیر نەمێنێت ئایندە لەخەتەردایە، بەڵام سەسوڕمان ئەوەیە کە ئەوان خەتەرەکە لەسەر ئایندەی یەکێتی باس دەکەن نەک میللەتی کورد، دەشیانەوێ بە حکومەتی هاوڵاتی بوون مەبەستی بە سەنگەرکردنی حکومەت بۆ هێشتنەوەی یەکێتی و زیندووکردنەوەی یەکیتی لە ساحەکەدا بە چەمکی حکومەتی هاولاتی بوون ماکیاژ بکەن.!!.

– مەکینەی ئیعلامی هەندێک لەو رۆژنامەی بە ناو سەربەخۆ بەکاردێنن و باس لە (( بەخشینی)) پۆستی سەرۆکێ حکومەت لە لایەن بەڕێز تاڵەبانیەوە بۆ بەڕێز نێچیرڤان بارزانی دەکەن، بەڵام خۆیان لەو باسە نادەن کە ئەو بڕیارەی تاڵەبانی، لەگەل ئەوەی کە هەنگاوێکی ئیجابی بوو بەڵام هەلقۆڵاوی رەوشی تاڵی ناو ی.ن.ک بوو بە پلەی یەکەم کە بووە هۆکاری ئە بڕیارەی تاڵەبانی.

– بەڕێز د.بەرهەم زۆر باس لە ئازادی رۆژنامەگەری دەکات، کە چی بەرگەی رەخنەی رۆژنامەنوسێکی وەک بەڕێز فۆئاد سەدیقی نەگرت و هەڕەشەی دەست لە کار کێشانەوەی کرد. پێمان ناڵێن ئایا ئازادی رۆژنامەگەری پۆلێنبەندی کراوەو پێناسەیەکی تایبەتی لە لایەن لایەنگرانی بەرێز سەرۆکی حکومەت هەیە؟.

بڕوانە ئەم دێڕە چەواشانەی دەینوسن.

– بەرهەم ساڵح دوا سەرۆک وەزیری ی.ن.ک و پارتی وەک ئاکەپە دەبێتە حزبی بالادەست بۆ زەمەنێکی درێژ!

– هەڤاڵان لە مەکتەبی سیاسی چاویان لە پلە و پایەیە بە لاچوونی ئەو بۆ خۆیان جێگا پەیدا دەکەن!

– برادەرێکی تری بەرهەمی دەڵێت رەوشی ووڵاتانی عەرەبی و قسەی وا بە بەرگوێمان دەدەن کە گەر بەڕێز بارزانی ئیختیاری بەرێز نێچیرڤان بکات ئەوا دەکەوێتە ژێر رەخنەی خەڵک و ئەمەش بە کارکردن دژی بارزانی لە قەلەم دەدرێت!

بەڵام نازانێت دەستەکەی و ئامانجی قسەکردنەکەی کەشفە کە ئەمە سیاسەتێکی کۆنی بەریتانیایە ((خیلاف دروست بکەو دەسەڵات بەدەست بگرە))! بانێکەو دوو هەوا! هەڕەشەیە بە ناوی دڵسۆزی.

  • · کارکردن لە سەر ئەم شێوازە گوتارە لەلایەن مێگافۆنی لایەنگرانی بەڕێز د.بەرهەم بە ئیعاز یا بێ ئیعاز بێت گرژی لە کوردستان دروست دەکات و تۆوی دوبەرەکی لە کوردستانی برینداردا دەچێنێت، ئاراستەی ووڵات بەرەو هەڵدێر دەبات. کورد پێویستی بە یەکدەنگی ویەکرێزی و سیاسەتمەدار و دەوڵەتمەردی دیموکراسی ڕاستەقینەو هاوپەیمانی و هاو ‌هەڵوێستییەکی پاک و بێگەرد هەیە، نەک بە دروشمی بەرراق و دروستکردنی سیاسەتمەداری سۆپێرمان!.
Share.

About Author

وەڵام بنێرە

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com