وەزیری تەندروستی: رێو رەسمەكانمان بۆ پێشگیریكردن لە ئەیدز سەركەوتووبوون

0

نوچەنێت

سەر لەبەیانی رۆژی 1\12\2015 بەبۆنەی رۆژی جیهانی نەخۆشی ئایدزەوە بە ئامادەبوونی دكتۆر رێكەوت حەمەرەشید، وەزیری تەندروستی حكوومەتی هەرێم و نەوزاد هادی پارێزگاری هەولێر و بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر و ژمارەیەك لە مامۆستایانی ئایینی و نوێنەری رێكخراوی تەندروستی جیهانی، لەهۆڵی سەنتەری راهێنان و پەرەپێدانی تەندروستی، بەڕێوەچوو.

لە میانەی مەراسیمەكەدا هەریەك لە بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێرو پارێزگاری هەولێر وتاری خۆیان پێشكەشكرد. دواتر وەزیری تەندروستی لە وتەیەكدا، ئاماژەی بۆئەوەكرد، كە دوای تێپەڕبوونی ماوەی 34 ساڵ بەسەر بڵاوبوونەوەی نەخۆشی ئەیدز لەجیهاندا، كە بەیەككێك لە مەترسیدارترین نەخۆشی درمی ڤایرۆسی درێژخایەن لەسەدەی بیستەمدا دادەنرێت.

تائێستا لەجیهاندا بۆتە هۆی مردنی 39 ملیۆن مرۆڤ و لە ئێستادا “36.900.000” كەس لە جیهاندا تووشی ئەم نەخۆشییە هاتوون. تەنیا لەساڵی 2014دا یەك ملیۆن و نیو كەس بەهۆی نەخۆشی ئەیدزەوە مردوون. لەهەمان ساڵدا دووملیۆن كەس توشبوون.

وەزیری تەندروستی ئەوەی راگەیاند: خۆشبەختانە لە ئەنجامی جێبەجێكردنی پرۆگرامی نیشتمانی بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشی ئەیدز لە هەرێمی كوردستان، كە سێ‌ تەوەری سەرەكی لە خۆدەگرێت، لە پشكنین و كۆكردنەوەی زانیاری و بەهێزكردنی توانای تاقیگەیی بۆ دەستنیشانكردن و هۆشیاری لە خۆدەگرێت. توانراوە پارێزگاری لە پاكی هەرێمی كوردستان بكرێت بەرامبەر ئەو نەخۆشییە چونكە تاوەكو ئێستا كۆی گشتی توشبوان لە 29ساڵدا، لەماوەی نێوان ساڵانی”1981-2015″ تەنیا 24 حاڵ‌تی توشبوو تۆماركراوە.

بەپێی ئەو ئامارانەی وەزیری تەندروستی خستییە روو، ئەمساڵ لە هەرێمی كوردستان تەنیا چوار حاڵەتی ئەیدز تۆماركراوەو زیاتر لە چوارسەدهەزاركەس لە ساڵی 2015دا پشكنینی بۆ كراوە، كە هاوڵاتییانی هەرێم و بیانی بوون.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com