نەخشەداڕێژەری پەلامارەكانی پاریس كوژرا

0

نەخشەداڕێژەری پەلامارەكانی پاریس كوژرا

سەرچاوە : ئاژانسەکان puk media

فەرەنسا كوژرانی نەخشەداڕێژەری پەلامارەكانی سەر پاریسی راگەیاند كە لەناوچەی سان دۆنی ئەو وڵاتە لەلایەن هێزە ئەمنیەكانی فەرەنساوە كوژراوە.

داواكاری گشتی فەرەنسا رایگەیاند عەبدولحەمید ئەباعودی بەلجیلیكی كە پلانداڕێژەری پەلامارە تیرۆرستیەكانی پاریس لەنێوان ئەو كوژراوانەدایە كە دوێنێ لەئۆپراسیۆنێكی هێزێكی تایبەتی پۆلیسی فەرەنسا بۆ سەر باڵەخانەیەكی نیشتەجێبوون لەناوچەی سان دۆنی باكوری فەرەنسا كوژراون.

داواكاری گشتی ئەوەشی ئاشكراكردوە بەشێوەیەكی رەسمی ئەوە زانراوە كە ئەباعود لەنێو كوژراوانی پرۆسەكەدایە.

دوێنێ هێزێكی تایبەتی پۆلیسی فەرەنسا لەچوارچێوەی ئەو رێوشێونانەی بۆ دەستگیركردنی ئەو كەسانەی لەپشت پەلامارەكانی پاریسەوە بوون دەستیپێكردوە هەڵیانكوتایە سەر باڵەخانەیەكی نیشتەجێبونی ناوچەی سان دۆنی فەرەنساو دوای پێكدادانێكی توند لەنێوان هێزە تایبەتەكەی پۆلیس و تیرۆرستاندا، دوو تیرۆرست كوژران كە یەكێكیان ژنێك بوو خۆی تەقاندەوەو حەوتی تریش دەستگیركران.

دوای روداوەكەش رۆژنامەی (دەیلی مەیل)ی بەریتانی ئەوەی ئاشكراكرد كە ئەو ژنەی خۆی تەقاندوەتەوە هاوسەری عەبدولحەمید ئەباعود پلانداڕێژەری پەلامارەكانی پاریس بووە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com