نه‌زهه‌ت حالی
پشت به خوا و به ده‌ست و بازوی پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان، شنگال و هه‌موو ناوچه كوردستانیه‌كانی كوردستانی باشور ئازاد ده‌كرێن و تیرۆریستانی داعش تێك ده‌شكێندرێن ،سه‌ركه‌وتنی پێشمه‌رگه له هه‌ر شوێنێك بێت سه‌ركه‌وتنی تێكڕایی گه‌لی كوردستانه، به‌ڵام شه‌ڕی ئێمه دژ به تیرۆر و توندره‌وی وا به ئاسانی كۆتایی پێ ناهێت ، له‌و جه‌نگه سه‌خته‌دا ته‌نیا به جه‌نگی هه‌مه لایه‌نه‌ی هه‌موو پێكهاته‌كانی كوردستان دژ به تیرۆریستان و به هه‌ماهه‌نگی له گه‌ڵ كۆمه‌لگه‌ی نێو ده‌وڵه‌تی ده‌توانیین سه‌ركه‌وتوو بین .