بەسینە شەعبان نیازی رۆژئاوا بۆ دابەشکردنی عێراق و سوریا‌و سودان و لیبیا رادەگەیەنێت
نوچەنێت رادیۆ تاران
ڕاوێژکاری سیاسیی سه‌رۆک کۆماری سووریا ڕایگه‌یاند، ڕۆژاوا له دووی پارچه‌پارچه‌کردنی سووریا، ئێراق، سوودان و لیبیایه.
به پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵده‌ریی فارس؛ “به‌سینه شه‌عبان” ڕاوێژکاری سیاسیی سه‌رۆک کۆماری سووریا ڕایگه‌یاند، ڕۆژاواییه‌کان له دووی پارچه‌پارچه‌کردنی وڵاتانی عه‌ره‌بی بۆ به‌تاڵان بردنی سامان و سه‌رچاوه سرووشتییه‌کانی ئه‌و وڵاتانه‌ن و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش گه‌ڵاڵه‌گه‌لێکیان له ده‌س دایه بۆ پارچه‌پارچه‌کردنی ئێراق، سووریا، سوودان و لیبیا.
“به‌سینه شه‌عبان” ڕاشکاوانه ڕایگه‌یاند، ئامانجی هه‌موو ئه‌م گه‌ڵاڵه‌گه‌له کۆتایی هێنان به شه‌ڕ و کێشه‌ی نێوان ئیسراییل و فه‌له‌ستین به مه‌به‌ستی دابین کردنی ئاسایشی ئیسراییل و زاڵ کردنی ئیسراییل به سه‌ر سه‌رچاوه سرووشتیه‌کانی عه‌ره‌به‌کاندایه.