دوو یاریزان ڕیاڵ مەدرید جێدەهێڵن

0

رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی ئاشکرا کردوو لە گواستنەوەکانی زستانەی داهاتوودا هەردوو یاریزانی یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی  خیسێ و جێرچێڤ ریزەکانی ئەو یانەیە جێدەهێڵن و دەچنە یانەیەکی تر.

ئاس ئاشکرای کردووە کە یەکەم یاریزان خیسێ رۆدریگیز دەبێت ئەمەش بەهۆ ئەو ئاستە بەرزەی کەریم بنزیمە پیشکەشی دەکات لە یانەی ڕیاڵ مەدریددا.
دووەم یاریزانیش یاریزانی ڕوسی چێرچیڤ دەبێت کە ئەویش دەیەوێت  بە شێوەی سەرەکی یاری بکات  تا لە هەڵبژاردەکەیدا بتوانێت جێیەک بۆخۆی لە یۆرۆی ٢٠١٦ بکاتەوە.

شایەنی باسە خیسێ  لە یانەکانی ناپۆلی ئیتاڵی  داوا کراوەو گرنگی پێدەدرێێت، بەڵام جێرچێڤی روسی هەر یەک لە یانەکانی ڤالەنسیا وسیڤیلیە و لیڤەرپوڵ و زینیتی وڵاتەکەی گرنگی پێدەدەن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com