ده‌سه‌ڵات ده‌یه‌وێت هه‌تا سه‌ر هێزه ئۆپۆزسیۆنه‌كان هه‌ر به ئۆپۆزسیۆنی بمێننه‌وه
نوچه‌نێت: هه‌ولێر
ئارام قادر سه‌رۆكی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی، له‌م دیمانه‌یه‌ی نوچه‌نێت، دا تیشك ده‌خاته سه‌ر كۆمه‌ڵێك باس و بابه‌ت كه په‌یوه‌ستن به بارودۆخی ناوچه‌كه و هه‌رێمی كوردستان.
نوچه‌نێت: بارودۆخی ئێستای كوردستان چۆن ده‌بینیت، پێتوایه گرژییه‌ك به‌ڕێوه‌بێت بۆ كوردستان كه هاوشێوه‌بێت له‌گه‌ڵ ئه‌و گرژییانه‌ی له تونس و میسر روویاندا؟
ئارام قادر: من پێم وانیه ئه‌وه‌ی تونس ومیسر بارگرژی بیت، به‌ڵكو راپه‌رین وشۆڕشیكی جه‌ماوه‌رییه، وه سه‌روه‌ریه‌كی گه‌وره‌یان بۆخۆیان تۆماركردوه، سروشتی هه‌موو شۆڕشه‌كان وایه، كه سنوره‌كانی خۆیان ده‌به‌زێنن و كاریگه‌ری دروست ده‌كه‌ن له ده‌وروبه‌ری خۆیان شۆرشی فه‌ره‌نسی به نمونه، وه حكومه‌تی هه‌رێم پێویسته به شێوه‌یه‌كی جیدی لێكۆڵینه‌وه له‌وراپه‌رینانه بكات و ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵسه‌نگێنێت و هه‌وڵ بدات گۆڕانكاری و چاكسازی سیاسی و ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئیداری ئه‌نجام بدات.
نوچه‌نێت: پێتانوایه ئۆپۆزسیۆنی راسته‌قینه كێیه، ئایا كێ یه‌كه‌م بناغه‌ی ئۆپۆزسیۆنی راسته‌قینه‌ی دانا له كوردستان؟
ئارام قادر: ئۆپۆزسیۆنی راسته‌قینه له په‌رله‌مانی كوردستان،بریتیه له سێ لیست له‌په‌رله‌مانی كوردستان،بزوتنه‌وه‌ی گۆران و یه‌كگرتوو و كۆمه‌ڵی ئیسلامی، كه به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی رایانگه‌یاندوه، هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵێك هێزی تری مه‌ده‌نی هه‌ن كه له‌به‌ره‌ی ئۆپۆزسیۆنن، وه‌ك رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و كه‌سایه‌تیه سه‌ربه‌خۆكان و نوسه‌ر ورۆژنامه و گۆڤار و میدیاكان، ئه‌وانه‌ی روبه‌روی گه‌نده‌ڵی و كه‌موكورتی حكومه‌ت ده‌وه‌ستنه‌وه و ره‌خنه له‌ئاستی خزمه‌ت گوزاریه‌كان ده‌گرن و داوای چاكسازی ده‌كه‌ن، ئه‌مانه هه‌موو ئۆپۆزسیۆنی راسته‌قینه‌ن، به‌ڵام تا ئیستا به‌داخه‌وه ئۆپۆزسیۆن له كوردستان، نه‌بوه‌ته حاڵه‌تیكی جێگیر و یاسایه‌كی نیه و مافه‌كانی زه‌وت كراون و بواری نادرێت، بۆ ئه‌وه‌ی به چالاكیه‌كانی هه‌ستێت به‌شیوه‌یه‌كی سروشتی.
نوچه‌نێت: سه‌ره‌كی ترین گرفت له نێوان ئۆپۆزسیۆن و ده‌سه‌ڵاتدا چیه؟
ئارام قادر: كۆنترۆڵ كردنی داموده‌زگا و دامه‌زراوه‌كان و ده‌ركردنی یاسا و رێساكانه، به جۆرێك كه بوار نه‌بێت ئۆپۆزسیۆن بگاته ده‌سه‌ڵات و ده‌سه‌ڵات ده‌یه‌وێت ئۆپۆزسیۆن هه‌ر به ئۆپۆزسیۆنی بمێنته‌وه و ئه‌و هێزانه‌ی ئێستا له ده‌سه‌ڵاتن، ئه‌وانیش له شوینی خۆیان بمێننه‌وه، ئه‌وه‌ش له‌گه‌ڵ سیسته‌می دیموكراسی و بنه‌مای ئاڵوگۆڕی ده‌سه‌ڵات یه‌ك ناگرێته‌وه.
نوچه‌نێت: تا چه‌ند گه‌شبینیت به‌وه‌ی كه عه‌قڵیه‌تی هێزه سیاسییه‌كان، به تایبه‌ت ده‌سه‌ڵاتداره‌كان گۆڕانكاری به‌سه‌ردا بێت و كار بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ بارودۆخه‌كه‌دا خۆیان بگونجێنن؟
ئارام قادر: ره‌ش بینی وگه‌ش بینی به‌نده به راده‌ی ئاماده‌ی هێزه سیاسه‌كان بۆگۆڕانكاری له‌خۆیاندا نه‌ك ته‌نها هێزه سیاسیه‌كانی ناو ده‌سه‌ڵات، به‌ڵكو هێزه ئۆپۆزسیۆنه‌كانیش گه‌ر گۆڕانكاری دروست نه‌كه‌ن له‌سیسته‌می حزب و جۆری بیركردنه‌وه و شێوه‌ی ئاڵوگۆری ده‌سه‌ڵاتی حزبی، بارودۆخی كوردستان ئاسۆیه‌كی گه‌شی نابێت.
نوچه‌نێت: زۆرجار باس له‌وه ده‌كرێت كه سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان، مامه‌ڵه‌یه‌كی ناته‌ندرووست ده‌كات له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانتاراندا، ئه‌مه تاچه‌ند راسته؟
ئارام قادر: یه‌كێك له‌هۆكاره‌كان كه په‌رله‌مان تا ئێستا نه‌یتوانیوه بگاته ئاستی پێویست، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان، به‌رای من پێویسته گۆڕانكاری له شێوه‌ی دابه‌ش كردنی ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان بكرێت و پێداچونه‌وه له شێوه‌ی مامه‌ڵه‌ی سه‌رۆكایه‌تی له‌گه‌ڵ پرۆژه یاساكان وجۆری په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ حكومه‌ت، كه ئه‌مانه كێشه‌ی گه‌وره‌ی دروست كردون بۆ په‌رله‌مان، به‌پێی هه‌موو سیسته‌مه‌كانی دونیا پله و ئاستی په‌رله‌مان، به‌رزتره له حكومه‌ت، به‌ڵام له كوردستان به واقیعی پێچه‌وانه‌كه‌ی ده‌بینین.
نوچه‌نێت: زۆرجار له نێوان لایه‌نه ئیسلامییه‌كاندا خۆیاندا گرژی درووست ده‌بێت، هۆكاری ئه‌م گرژییانه چین؟
ئارام قادر: له نێو ئیسلامیه‌كاندا بارگرژی نیه، به‌ڵكو رای جیاواز و بیربۆچونی جیاجیا هه‌یه بۆ مه‌له‌سه‌كان، ئه‌وه‌ش من به‌خاڵێكی ئیجابی ده‌زانم نه‌ك به‌پێچه‌وانه‌وه.