موقەتەدا سەدر هەڕەشە دەکات: ئەمریکییەکان له‌ تابووت دا دەگەڕێنینەوە بۆ وڵاتەکەیان

0

موقەتەدا سەدر: ئەمریکییەکان له‌ تابووت دا دەگەڕێنینەوە بۆ وڵاتەکەیان

نوچەنێت/ رادیۆ ئیران

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ئەلعالەم،” موقتەداسەرد” سەرۆکی گروپی سەدر لە بەیاننامەیەک دا وێڕای ڕەخنەگرتن لە قسەکانی ” لیون پانتا” وەزیری بەرگریی ئەمریکا ڕایگەیاند: ئێراق دەکەینە قەبرستانی ئەمریکییەکان و هێزەکانی ئەو وڵاتە بە تابووتەوە دەگەڕێنەوە وڵاتەکەیان.

لەو بەیاننامەیە” موقتەداسەدر” لە وڵامی هەندێ لەبەرپرسانی عێراق سەبارەت بە قسەکانی وەزیری بەرگریی ئەمریکا وتی : هیوادارم کەئەو قسانە بە زانیاریی و ڕێککەوتنی دەوڵەتی ئێراق نەبووبێت، چونکە ئەگەر وابێت ، خیانەت لە گەل و خۆڕاگریی ئێراق و موسوڵمانانە.

“لیون پانتا” وەزیری بەرگریی نوێی ئمریکا دووشەممەی ڕابردوو وتبووی کە هێزەکانی ئەو وڵاتە ئیزنیان هەیە بەشێوەی یەک لایەنە بە دژی شیعەکانی لە ئێراق ئۆپراسیۆنی سەربازی بەڕێوەبەرن لەحاڵێکدا کە بەگوێرەی ڕێککەوتنی دوو وڵات ئەمریکییەکان لەیەک ساڵ لەمەوبەرەوە ئیزنی ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنی سەربازی لە ئێراقیان نییە.

Share.

About Author

وەڵام بنێرە

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com