به پلانێكی نه‌وشیروان مسته‌فا، گۆڕان قورسایی ده‌خاته سه‌ر شاری هه‌ولێر
تیمێك له‌سه‌ر ئاستی سه‌ركردایه‌تی سه‌رپه‌رشتیاری رێكخستنه‌كانی هه‌ولێر ده‌كه‌ن
نوچه‌نێت: تایبه‌ت
به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست نوچه‌نێت كه‌وتوون، به پلانێكی نه‌وشیروان مسته‌فا، بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌مه‌ودوا گرنگییه‌كی زۆر به شاری هه‌ولێر و ده‌وبه‌ری ده‌دات و قورسایی ده‌خاته سه‌ر ئه‌و ناوچانه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان پلانێكی چڕی رێكخستنی داناوه بۆ ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی پارتی و به تایبه‌تی شاری هه‌ولێر و ده‌وروبه‌ری، كه له بواری رێكخستندا، له‌و ناوچه‌یه لاوازن، ئه‌و پلانه‌ش نه‌وشیروان مسته‌فا سه‌رۆكی بزووتنه‌وه‌كه سه‌رپه‌رشتی ده‌كات و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش تیمێكی له سه‌ركرده‌كانی گۆڕان دیاری كردووه، كه هه‌ر یه‌كه‌یان له ئاستی سه‌ركردایه‌تی گۆڕاندان، بۆ سه‌رپه‌رشتی كردنی رێكخستنه‌كانی شاری هه‌ولێر و ناوچه‌كانی ده‌روبه‌ری، ئه‌و سه‌ركردانه‌ش برتین له (جه‌لال جه‌وهه‌ر، مسته‌فای سه‌ید قادر، سه‌فین مه‌لا قه‌ره، عوسمان بانیمارانی) ئه‌مه‌ش به سه‌ركردایه‌تی كردنێكی ده‌سته‌جه‌معی سه‌ركرده‌كانی گۆڕان داده‌نرێت بۆ شاری هه‌ولێر.
ئاواتی شێخ جه‌ناب كه سه‌ركرده‌یه‌كی دیاری بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانه، له لێدوانێكدا بۆ نوچه‌نێت، ئه‌و زانیارییانه‌ی پشتڕاست كرده‌وه و وتی “راسته ئه‌و براده‌رانه سه‌رپه‌رشتی رێكخستنه‌كان ده‌كه‌ن و ئه‌مه‌ش سه‌ركردایه‌تییه‌ی ده‌سته‌جه‌معییه”.
له‌لایه‌كی تره‌وه چاودێرێكی سیاسی راگه‌یاند، بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌یه‌وێت له ناوچه‌كانی زه‌ردیش نفوزی خۆی زیاد بكات، بۆیه هه‌موو رێگایه ده‌گرێته‌به‌ر، ئه‌و چاودێره وتیشی “گۆڕان ئه‌گه‌ر له‌م كاره‌دا سه‌رکه‌وتوو بێت، ده‌توانێت له داهاتوودا گره‌و له‌سه‌ر گۆڕینی ده‌سه‌ڵات بکات”.