موعجیزەکەی شەوی سێ شەممە

0

موعجیزەکەی شەوی سێ شەممە

نوچەنێت:وەرزش

لە درێژەی یارییەکانی قۆناغی پێش کۆتایی خوولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا و لە یاری گەڕانەوەی ئەو قۆناغەدا شەوی سێ شەممە لە نێو یاریگای “ئالیانز ئارێنا” هەردوو یانەی بارسیلۆنا و بایرەن میونخ بەیەك دەگەن.

یارییەکە تاڕادەیەك بۆ یانەی بارسا ئاسانە و تا ڕادەیەک یەکلا بووەتەوە لەبەر ئەوەی لە یاری ڕابردوودا بارسا لە نێو یاریگای “کامپ نۆ”ـی تایبەت بە خۆی یاریی چوونی لە یانە باڤارییەکە بە ئەنجامێکی گەورە و چاوەڕوان نەکراو بردەوە،لە کاتێکدا بارسا بە گەشاوەیی ئەستێرەی یاریزان “لیۆنێل مێسی” توانی یارییەکە بە ئەنجامی سێ گۆڵی بێ بەرامبەر بباتەوە…گۆڵەکانی یارییەکە لە لایەن یاریزانان”میسی دوو گۆڵ و نەیمار گۆڵێك”تۆمار کران.

Bayern-Munich-vs-Barcelona-En-Vivoporinternet-net

بایرەن میونخ لەسەری پێویستە شەوی سێ شەممە موعجیزیەك بخوڵقێنێت و بتوانێت بە ئەنجامی چوار گۆڵی بێ وەڵام لە یانەی بارسا بباتەوە تا بتوانێت بگاتە یاری کۆتایی خوولەکە،بەڵام ئەوەی جێگەی سەرنجە لە ئێستاداو لەو ئاستە بەرزەی کە ئێستا یانەی بارسیلۆنا پێشکەشی دەکات موعجیزە ئاسایەکی لەو جۆرە لەو پەڕی مەحاڵیدایە،بارسا سەرجەم یاریزانەکانی لەو پەڕی ئاست بەرزی خۆیان دان بۆیە پێ ناچێت بایرەن بتوانێت هیچ شتێك لە ئەنجامی یاری چوون بگۆڕێت.

بایرەن میونخ بە هۆی پێکانەوە بێ بەشە لە یاریزنان ئاریان ڕۆبن و فرانك ڕیبێری،ئەو دوو یاریزانە ئەستێرەی یەکەم و دووەمی یانەی بایرەن میونخن،ئامادە نەبوونی ئەو دوو یاریزانە کارێك دەکات کە هەلێك نەمێنێتەوە بۆ ئەوەی یانە باڤارییەکە موعجیزە بخوڵقێنێت.

لە لایەکی ترەوە بەشێك لە ڕاپۆرتی ڕۆژنامەکانی ئەڵمانی باس لەوە دەکەن کە مانەوەی پیپ گواردیۆلا لە ئەرکی بەڕێوەبەری هونەری ئەو یانەیە بەندە بە سەرکەوتنی یانەی بایرەن میونخ بەسەر بارسیلۆنەدا،بەشێك لە ڕاپۆرتەکان باس لەوە دەکەن گواردیۆلا خۆی بڕیاری داوە ئەگەر نەگاتە یاری کۆتایی خوولەکە ئەوا ڕاستەخۆ و دوای کۆتایی هاتنی ئەم وەرزە ئەڵمانیا بە جێ دەهێڵێت،چەند راپۆرتێکی تر باس لەوە دەکەن دەستەی کارگێڕی یانەکە گواردیۆلا ناچار دەکەن یانەکە بە جێبهێڵێت و بۆ ئەو مەبەستەش گواردیۆلایان ئاگادار کردووەتەوە.

جیهان و ئەوروپا بە تامەزرۆییەوە چاوەڕێی شەوی سێ شەممە دەکەن تا بزانن ئەنجامەکە چۆن دەبێت،بایرەن میونخ یانەیەکە لە توانایدا هەیە هەر ئەنجامێك بیەوێت بەدەستی بهێنێت بەسەر هەر یانەیەکدا ،بەڵگەش یاری گەرانەوەی قۆناغی چارەکی کۆتایی خوولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپای ئەمساڵە کاتێك لە یاری گەڕانەوەدا یانەی پۆرتۆی گۆڵ باران کرد،بەڵام میوانی ئەم جارەی یاریگای “ئالیانز ئارێنا”میوانێكی ڕۆح سووك نییە و بۆ بەدەست هێنانی سێ خاڵی یارییەکە ڕوو دەکاتە ئەو یاریگایە،بارسا ئێستا بە باشترین قۆناغی ئاست بەرزی خۆیدا تێدەپەڕێت،ئەگەری سەرکەوتنی بارسا بەسەر بایرن و گەیشتن بە یاری کۆتایی زۆر لە ئەگەری سەرکەوتنی بایرەن زیاترە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com