ئەمشەو مەدرید سپی دەپۆشی یاخوود سوور ؟

0

ئەمشەو مەدرید سپی دەپۆشی یاخوود سوور ؟

نوچە.نێت:وەرزش

ئەمشەو لە میانەی یارییەکانی قۆناغی هەشتی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا هەردوو یانەی ڕیال مەدرید و ئەتلەتیکۆ مەدرید لە نێو یاریگای ڤیسێنتی کالدیۆن میوانداری یانەی ڕیال مەدریدی هاوشاری خۆی دەکات.

یارییەکی دوبارە و سێ بارەیە ئەمساڵ هەردوو یانە لە بەرامبەر یەکتر ئەنجامی دەدەن بەڵام لە چەند بۆنیەکی جیاوازدا،یانەی شا‌هانە لە هیچ کام لە بۆنەکانی ڕابردوو لەمساڵدا بەرامبەر ئەتلەتیکۆ مەدید سەرکەوتوو نەبووە،بەڵام ساڵی پار لەسەر گیرفانی ئەتلەتیکۆ مەدرید نازناوەکەی بەدەست هێنا و خەونی چەندین ساڵەی هاندەران و دەستەی کارگێڕی یانەکە بوونە ڕاستی.

ئەتلەتیکۆ مەدرید لە هەر کاتێکدا بەرامبەر ڕیال مەدرید یاری کردبێت بە هێزەوە دەرکەوتووە و ڕێگر بووە لە باڵا دەستی یانەی ڕیال مەدرید،ئەمشەو لە نێو یاریگای کاڵدیرۆنەوە دەیەوێت شاری مەدرید سور پۆش و دڵخۆش بکات سەرجەم خەڵکی ئەو شارە بکاتە هاندەری تایبەتی خۆی،دەیەوێت،ئەمشەو ئەتلەتیکۆ دەیەوێت باڵادەستی خۆی بەسەر شاری مەدرید بسەپێنێت و ساڵی 2015 بەسەرکەوتن بەسەر ڕیال مەدرید بە کۆتا بهێنێت.

ڕیال مەدرید پێکهاتەکەی ئامادەیە،ئەو پێکهاتەی ڕیال مەدرید بۆ یارییەکەی ئەمشەو ئامادەیە توانای سەرکەوتنی هەیە بەسەر هەر یانەیەکدا کە ڕووبەڕوی ڕیال مەدرید دەبێتەوە.real-madrid-vs-atletico-madrid_4g32z0i4194h11ywq6pynot5i
ڕیال مەدرید بەسەرکردایەتی ئانشیلۆتی دەیەوێت یاری کۆتایی ساڵی ڕابردوو دووبارە بکاتەوە کاتێك توانی سەرکەوتنێكی مێژووی بەسەر یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید تۆمار بکات و نازناوی خوولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا بەدەست بهێنێت.

لە نێو یاریگادا ڕیال مەدرید بە بوونی یاریزانان ڕۆناڵدۆ و بەیڵ و مۆدریچ و جەیمس دەیەوێت سەرکەتنێکی گەورە بەسەر ئەتلەتیکۆی هاوشاریدا تۆمار بکات،لە ئێستادا هەموو جیهان بە چێژەوە چاوەڕوانی یارییەکەی ئەمشەو دەکەن بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەردوو یانە کە یارییەکەی ئەو دوو یانەیە بە دێربی جیهان ناسراوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com