سەرۆکی بەسیج: ئەمریکا تیرۆرستی راستەقینەیە
نوچەنێت.ئاژانسەکان
به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌ندی هه‌واڵی ڕادیۆ و ته‌له‌ڤزیۆنی ئێران، محه‌ممه‌دڕه‌زا نه‌قدی، سه‌رۆکی ڕێکخراوی به‌سیج له کۆنگرەی رۆژنامەوانی ڕێزگرتن له “شه‌هیدانی تیرۆر” له تاران، رایگەیاند”تیرۆریستی ڕاسته‌قینه ئه‌مریکایه‌و گه‌لانی جیهانیش ئاگاداری ئه‌م پرسه‌ن”.
هەر لەو کۆنگرەرۆژنامەوانیەدا نه‌قدی له‌باره‌ی دەرکردنی موجاهیدین له خاکی عێراق تەئکیدی کردەوە”مافی گه‌لی ئێراقه لەسەر چوونه‌ده‌رەوەی بیانییه‌کان له وڵاته‌که‌یان، بڕیاربده‌ن”.
سه‌رۆکی ڕێکخراوی به‌سیج وتیشی”ئه‌مریکا، هەموو جۆرە هەوڵێکی ئازادیخوازیی به تیرۆریست ده‌ناسێنێ، له حاڵێکدا کەداکۆکی له ڕژێمی زایۆنیستی دەکات، ملوێنان ئاواره‌ی فه‌له‌ستینی که بۆ گه‌ڕانه‌وه بۆ زێد‌و نیشتمانیان چالاکی ده‌که‌ن، به تیرۆریست و لایه‌نگرانیان به لایه‌نگری تیرۆریست، ده‌زانێت”.