کاڤانی لە نێوان ئیتاڵیا و ئینگلتەرادایە

0

کاڤانی لە نێوان ئیتاڵیا و ئینگلتەرادایە

نوچە.نێت:وەرزش

سەرچاوە وەرزشییەکانی ئینگلتەرا بە گەرمی باسی ئەوە دەکەن یانەی مانچستەر یۆنایتد بەرەو بە دەست هێنانی یاریزان کاڤانی چەندان هەنگاو چووەتە پێشەوە،لە کاتێکدا یۆڤەنتۆس ئامادەیە سەرجەم داواکانی یانەی پاریس جێ بەجێ بکات.

یانەی یۆڤەنتۆسی ئیتاڵی بە مەبەستی بەدەست هێنانی یاریزان “ئیدیسۆن کاڤانی” دەستەیەك لە ئەندامانی دەستەی کارگێڕی یانەکەی ناردووەتە وڵاتی فەڕەنسا بە مەبەستی گەڕانەوەی یاریزان کاڤانی بەرەو ئیتاڵیا و شاری تۆرینۆ”.

ڕۆژنامەی دەیلی مەیلی ئینگلیزی ئەو هەواڵەی پشتڕاست کردەوە و نزیکی کاڤانی لە یانەی یۆڤەنتۆسی ئیتاڵی دووپاتکردەوە،لە کاتێکدا ئەو ڕۆژنامەیە ئەوەشی بڵاو کردووەتەوە کە یانەی مانچستەر یۆنایتدی ئینگلیزی بە گیرفانێکی پڕەوە دەیەوێت بەرەو فەرەنسا و شاری پاریس بەڕێ بکەوێت بە مەبەستی گرێبەست کردن لەگەڵ کاڤانی.
ئێستا کاڤانی لە لایەن هەردوو یانەی مانچستەر یۆنایتد و یانەی یۆڤەنتۆسی ئیتاڵی
داواکراوەو تا هاوینی داهاتوو دیار نییە کاڤانی چ بڕیارێك دەدات.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com