لەسەر میسی…کێشە دەکەوێتە نێوان هەردوو یانەی چێڵسی و ئینتەر!!

0

لەسەر میسی…کێشە دەکەوێتە نێوان هەردوو یانەی چێڵسی و ئینتەر

نوچەنێت:وەرزش

چەند ڕۆژی داهاتوو کێشەی نێوان هەردوو یانەی چێڵسی و ئینتەرنیلان لەسەر بەدەست ‌هێنانی یاریزان یۆشینۆری مۆتۆ ی یابانی توند تر دەبێت.

چێڵسی و ئینتەر میلان لەسەر بەدەست هێنانی یۆشینۆری مۆتۆی یاریزانی یانەی تۆکیۆی یابانی لە ململانێیەکی قورسدان و بەشێك لەسەر چاوە وەرزشییەکانی ئەوروپا ئەو ململانێیە بە کێشە ناودەبەن،لەبەر ئەوەی یانەی چێڵسی تاکە یانەی ئەوروپی بوو خواستی بەدەست هێنانی ئەو یاریزانەی هەبووە لە ئێستادا یانەی ئینتەر میلانیش لەسەر هێڵە بۆ گرێبەست کردن لەگەڵ ئەو یاریزانە.

بە پێی هەواڵی سەرچاوە وەرزشییەکانی ئینگلتەرا و ئەوروپا بێت یانەی چێڵسی ئینگلیزی لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بەشێوەیەکی فەڕمی گرێبەستێكی پێشکەش بە یانەی تۆکیۆ کردووە بەمەبەستی دەستبەرداربوونی لە یاریزان یۆشینۆری مۆتۆ کە بە میسییەکەی یابان ناسراوە. ئەمە لە کاتێکدایە هیچ یانەیەکی ئەوروپی خواستی بەدەست هێنانی ئەو یاریزانەی نەبووە بەڵام هەرزوو ئینتەر میلان لەبەردەم چێڵسی خۆی بەرزکردەوە و خواستی خۆی بۆ بەدەست هێنانی هەمان یاریزان دەربڕی.

ئینتەر میلان بە هەموو توانایەکی مادییەوە دەیەوێت ڕێگر بێت لەوەی ئەو یاریزانە پەیوەندی بە یانەی چێڵسییەوە بکات و دەیەوێت بە هەر نرخێك بێت ئەو یاریزانە پەلکێشی ئیتاڵیا بکات،لە هەمان کاتیشدا چێڵسی بە توانایەکی مادی زۆرەوە بەشێك لە دەستەی کارگێڕی یانەکەی ناردووەتە وڵاتی یابان بە مەبەستی گواستنەوەی ئەو یاریزانە بەرەو شاری لەندەن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com