سایتی (Healthy Life Tricks) چەند نهێنییەكی كەسێتیی مرۆڤی دیاری كردووە كە تەنیا بە بەراوردكردنی هەردوو پەنجەی شایەتمان و چوارەمی دەست دەتوانیت دەریان بخەیت:
A- ئەوانەی وەك لە وێنەكەدا دیارە، پەنجەی شایەتمانیان لە پەنجەی چوارەم كورتترە: جوانن، كاریگەرن. بەڵام كاری توندو دوژمنكارانەشیان لەدەستدێ و خۆیان دەخەنە بەر مەترسیی. ئەمانە زیاتر ئارەزووی ئەندازیاری و كاروباری سەربازیی دەكەن، لە یاری شەترەنج و شیكاركردنی تۆڕەوشەدا زیرەكن.
B-ئەوانەی پەنجەی شایەتمانیان لە پەنجەی چوارەمیان درێژترە: متمانەیەكی زۆریان بە خۆیان هەیە، خۆبەزلزانن. حەزیان لە گۆشەگیرییە. لە درووستكردنی پەیوەندیدا یەكەم هەنگاونانێن و چاوەڕێی بەرامبەرن بێتەپێش، بەڵام پێزانینیان هەیە بۆ ئەو خۆشەویستییەی بەرامبەر پێیانی دەبەخشێت.
C- ئەوانەی درێژەی پەنجەی شایەتمان و چوارەمیان یەكسانە: حەزیان لە ئاشتییە و ئارەزووی ململانێ ناكەن. زۆر رێكخراو و بە تەرتیبن و بەڕووی ئەوانی دیكەدا كراوەن. لە پەیوەندییەكانیاندا دڵسۆزن و سۆز و گرنگیپێدان پیشانی بەرامبەرەكەیان دەدەن.
